شەقامەکانی نیویۆرک لە ناوەڕاستی پیازدا شێوەیەکی دڵرفێنیان هەبوو بە تایبەتی ئەو ناوچەیەی لاڤێندەر لەگەڵ خێزانەکەی لێی دەژیا کە ڕێژەیەکی زۆری سەوزایی لێبوو و لە درەختەکان ناوەڕاستی وەرزەکە ڕەنگی ئاڵتوونیان دەپۆشی.

دەنگی زەنگی مۆبایلەکەی هات بە نیشانەی هاتنی مەسجێکی نوێ،نامەکەی کردەوە وەک هەمیشە رین بوو

-ڕۆژی بوونت پیرۆز بچکۆڵەکەم،دەزانم وەک هەمیشە دووەم کەسم پیرۆزبایی ئەو ڕۆژەت لێ بکەم هەرچەندە دەمەوێ یەکەمبم ئەو نەفرەتیەی بران ڕێگە نادا :(
خۆشمدەوێیی و بیرت نەچێ دوای نیوەڕۆ دێمە دوات

خەندەیەکی گەورەی ڕاستەقینە لەسەر لێوەکانی دروست بوو پاش خوێندنەوەی مەسجەکە،ئەو لە بیست و یەکی سێپتەمبەر لەدایک بووە کە دەکاتە یەکەم ڕۆژی پایز لە هەموو ساڵێکدا،و ئەوەی جێگەی سەرنجە کاتژمێر پێنجی رێک لە بەیانی زوودا لەدایک بووە بۆیە لە هەموو ساڵێکدا خوشک و براکەی و هاوڕێکانی پێشبڕکێی ئەوە دەکەن کێ یەکەم کەس پیرۆزبایی ئەو رۆژەی لێدەکات،پێشتر هەمیشە ویلیام یەکەم کەس بوو و پاشان دەیڤد بەڵام لەدوای ئەو ڕووداوەی ئەو ڕۆژە ڕوویدا هیچ جۆرە پەیوەندیەکیان نەبووە و چاوەڕێی ئەوەش نەبوو کە بێت و پیرۆزبایی لێ بکات.

گەیشتە ئەو شوێنەی مەبەستی بوو و لەسەر کورسیە دارەکە دانیشت ناو پاڕکەکە بە تەواوی چۆڵ بوو بە دەگمەن چەند کەسێکت دەبینی کە لێوەی هاتوچۆ بکەن و لە دووری چەند کورسیەک لەو کوڕێکی هەرزەکار دانیشتبوو بە بێدەنگی هیچ کەسێکی تر بوونی نەبوو

بە بەکارهێنانی قەڵەمەکە وێنەی ئەو دیمەنەی پێش چاوەکانی دەکێشا بە شێوەیەکی شارەزایانە قەڵەمەکەی لەسەر کاغەزەکە دەجوڵاند،و خەریکی کێشانی وردەکاریەکانی وەرزەکە بوو کە خەریک بوو دەردەکەوتن لەیەکەم رۆژی هاتنی.

چاوەکانی چەند جارێک کەوتنە سەر ئەو هەرزەکارەی لە دووریەکی کەم لەو دانیشتبوو.لە زمانەی جەستەی تێبینی ئەوەی کرد کە شڵەژاوە بەهۆی جوڵەی قاچەکانی و جوڵەی چاوەکانی.

چاوەکانی ئەو منداڵە کەوتنە سەری کاتێک لێی دەڕوانی،ئەویش خەندەیەکی شیرینی پێشکەش کرد پێش ئەوەی لە شوێنی خۆی هەڵسێت و بەرەو ئەو بڕوات.

"سڵاو،دەتوانم دابنیشم؟"پرسی

بێ ئەوەی وەڵامی بداتەوە سەری بە بەڵێ جوڵاند و شوێنەکەی تەنیشتی بۆ چۆڵ کرد بە هەڵگرتنی جانتاکەی و دانانی لە باوەشی.

"کوڕێکی وەک تۆ بەو کاتە چی دەکات لێرە؟ دەرەوە مەترسیدارە بۆت"پرسی کاتێک هێشتا پارێزگاری لەو خەندەیە کردبوو کە لە سەرەتاوە دروستی کرد

"دەرەوە بۆ کچێکی گەنجی وەک تۆش مەترسیدارە بەم کاتە، تۆ چی دەکەی لێرە؟"بە ساردی وەڵامی دایەوە

𝗜𝗻𝘀𝗲𝗰𝘂𝗿𝗶𝘁𝗶𝗲𝘀 ⏳Where stories live. Discover now