بەشـی بیستـ و حەوتەمـ

Start from the beginning
                                    

"چ کارێکت لێرە هەیە بەدبەخت!"
جەنگکوک بە توڕەییەوە هاواری لەسەر تایهیۆنگ کرد ڕاستە ئەو حاڵی باش نیە ئەوەندەش نابێت بەهۆش هاتۆتەوە بەڵام هەر زوو ئاگاداری هەموو ڕووداوەکان بوو، ئەو لە باروودۆخێکی سەخت و قورسدایە چون بۆ ماویەکی کاتی ناتوانێت قاچەکانی بجوڵێنێت بەهۆی ڕووداوەکەوە
هەڵبەت ئەوە لە مەرگ سەختر بوو بەڵام هێشتاش بوونی تایهیۆنگ لێرە توڕەی دەکات، دەبێت ئێستا ئۆرزولا لە غەمدا گیری خواردبێت بەڵام تایهیۆنگ لێرەیە!


"هاتووم بۆ ماڵئاوایی
چیدی لێرە جێگایەک بۆ ئێمە نیه، من دەستی ئۆرزولا دەگرم و لەم مەملەکەتە دەرۆم!"
تایهیۆنگ به ئەسەفەوە وەڵامی دایەوە، ئەو باش دەزانێت ئیدی هەمووان ڕێگر دەبن لە بونی ئەوان پێکەوە ئێستا کە خوێنڕژاوە دوژمنداریەکە زیاتر قوڵدەبێتە و زیاتر بە خوێن و گیانی یەکدی تینودەبن ئەو دەزانێت مانەوەی ئەو و ئۆرزولا لێرە بەشێکە لە خۆکوشتن!







"بڕۆ و بیر لە ئێمە مەکەرەوە بڕۆ و به ئاسودەی بژی!"
جەنگکوک به میهرەبانیەوە گوتـی، ئەو دەزانێت تایهیۆنگ ئێستا لە غەم و فکری ئەواندایە ئەو دەزانێت ئێستا وەک ترسنۆکێک خۆی دەبینێت چون لەم حاڵە خراپەدا بەجێیان دەهێڵێت بەڵام ئەو باشیش دەزانێت مانەوەی ئەوان لێرە تەنها ئازارە وە ئەوانیش شایەنـی ئەو ژانە نین!




تایهیۆنگ بە چاوی پڕ فرمێسکەوە باوەشی لێدا و بەجێیهێشت ڕۆشت بەرەو ژیانێکی ڕووناک و ڕوون بەڵام ئاخۆ لەم ڕێگا تاریکەدا دەبێت ڕووبەڕووی چ ئەهرنمەنێک ببنەوە ئاخۆ دەبێت تارمایی غەم لێیان دووربکەوێتەوە ، ئاخۆ دەبێت ژیـان بۆیان پێبکەنێت؟!






"لیل لە کوێیە؟!"
پاش ڕۆشتنی تایهیۆنگ و گرتنی ماتەم لە لایەن جەنگکوک و جیمینەوە جەنگکوک پرسی




"ئەو خۆی بە هۆکاری حاڵی تۆ دەزانێت پێتوایە بێت بۆ بینینت؟!"
جیمین بە گرژیەوە وەڵامی دایەوە
بەڵام لە بەرامبەردا جەنگکوک خەندەیەکی پاک و پیـاوانە لەسەر ڕووی تەنی و بە هێمـنی داوای لە جیمین کرد

"پێی بڵێ دەمەوێ بیبینم!"

























تایهیۆنگ وەک دایکێک که منداڵە بچوکەکەی ونکردبێت دانە دانە کۆڵانەکانی شار دەگەڕا
ئەو کۆڵانانەی شاهێدی چەندین ژوان و نیگایی نهینی بوون کە لەلایەن شەیتـانی کلتورەوە لەناوبرا


پاشان لە پڕ یار و هاودەمی ئەوین و تەمەنی خۆی بینی لەسەر زەویەکی سارد و تەڕ درێژ بووە
پڕچە لولەکانی تێکەڵ بە قوری سەر شەقامەکە بووە ، ئاگر لە دڵی بڵێسەی کرد تا بە دەنگێکی کز لە ژێر لێویەوە بچرپێنێت



"منتـ بمرێ خاتوونە کاڵەکەی من!"


پاشان نزیک بوویەوە لێی و بۆ باوەشی خۆی ڕایکێشا ئەویدیش کاتێک نیوە بە ئاگا و نیوە بێهۆش بوو تەنها بە بێهێزی و کزیەوە چاوەکانی کردەوە و لێی ڕوانـی

"هاتـیت گیانم قوربانت!"

دڵی تایهیۆنگی دڵداری کەوتە ژان بۆ ئەو وشە پڕ ئازارانە بۆ ئەو بێکەسی و دەردەسەریەیی ڕووی لێکردوون

"هاتم ئەرێ هاتم تا بتبەم و لە دونیایی خۆتدا بتژیێنم تۆی فریشتە ناکرێ لە مەملەکەتی شەیتاندا بژیت!"

"با بڕۆین با ون ببین لەم هەموو ئازارە
لەم هەموو ژانە لەم هەموو باجە ،لەم مەملەکەتەی ئەوین حەرامکرا و ڕۆح هەڕاجە، با لێرە بڕۆین با ئیدی لەم ئازارانە ڕابکەین"
ئۆرزولا بە کزی وەڵامی دایەوە بە تەواوی چاوەکانی داخست لە باوەشی تایهیۆنگدا کە غەرقی فرمێسکی خۆی بووە٫


ئەو ئیدی بە ڕۆح و گیـانی دڵدارەکەی دەپارێزێت ئەو دەبێت بڕوات و لەم مەرگستانە هەڵبێت
بڕۆن و کۆت و زنجیری یاسا نەفرەتیەکان بشکێنن  بڕۆن بۆ جێگایەک ئەوین قەدەغە نەبێت









🤍❤

 

جـُۆلانەییِ ئـَاس٘مـانْ ᵏᵗʰWhere stories live. Discover now