بەشـی نۆزدەهەمـ

Start from the beginning
                                    

"نـازانم کە دڵخۆش بم کە گەورە بوویت و چیدی دەتـوانم ڕاستیەکانی ژیانی خۆمت بۆ باس بکەم یانیش غەمگین ببم کە گەورە بوون سەخت و قورسە!"

جێسیکا کەمێک وەستا و ئاهێکی قوڵی دایەوە پاشان بە هێمنی و بە دەنگێکی کز و پڕ غەم دەستی بە باسکردنـی ڕابردووی خۆی کرد

"دەزانـم دەتهەوێت بزانی چ پەیوەندیەک لە نێوان من و جیۆدا هەیە
کاتێک گەنج بووم زۆر جـوان بووم جێگایی سەرنجی هەموان بووم یەکێک لەوانە جیۆ بوو لەگەڵ لیۆی هاوڕێیدا
ئەوان لە منداڵیەوە بە یەکەوە بوون وەک برا بون چونکە ئامۆزایی یەکدی بوون و کوڕی خاوەنـی ناوچەکە بوون

هەر یەک لەوان بە جیا هەستی خۆیان بۆ دەربڕیم وە لە هەستی یەکتر بێ خەبەر بوون، یانـی ئەوکات من وامدەزانـی بێ ئاگان لە یەکتر٫
غەم دەستی بەوەکرد ژیـانم بخوات دەترسام هەر یەکیانم هەڵبژاردایە ئەوەی دیکە دەبوو بە ئاگر بۆم، وە نەشم دەتوانی ڕەتیان بکەمەوە ئەوان گەورەی ناوچەکە بوون دەستیان لەسەر هەر شتێک ڕابگرتایە هی ئەوان بوو، من بۆ باوکم دەترسام کە کار و پیشەکەی لە دەستبدات

لـیۆ میهرەبان و لەسەرخۆ بوو، جیۆ شێت و هەڵەشە ئەو گەنجێکی زۆر لاسار بوو جەنگکوک هەمیشە ئەوم بە بیردێنێتەوە!"
جێسیکا گوتی و ئۆرزولا لێوی خەندەیەکی هێمنی تەنی کاتێک کە جەنگکوکی بەبیرهاتەوە ئەو منداڵێکی لاسارە


جێسیکا بەردەوامی بە قسەکانـی دا
"بەدبەخـتی من لەو کـاتەوە دەستـی پێکرد کە هەردووکیان هاتن و خوازبێنی منیان لە باوکم کرد، من ناچاربووم یەکێکیان هەڵبژێرم، بەپێی بیرکردنەوەی ئەو کاتەم لیۆم هەڵبژارد ئاخر وەک گوتم ئەو زۆر بەسۆز بوو پێم وابوو لەگەڵ ئەو لانـی کەم دەتوانم ئاسودەبم، بەڵام هەرگیز بۆ ساتێکیش خۆشم نەدەویست نە ئەو نە جیۆ

بەڵام من نەمدەزانـی بەخت هەرگیز منـی خۆشناوێت، پاش ئەوەی هەواڵ بڵاوبوویەوە کە من هاوسەرگیری لەگەڵ لیۆدا دەکەم ئاگر لە جیۆ بەربوو وەک شێتی لێهات ئەو هەستی بە خیانەت دەکرد بیرمە هات و زۆر بە توندی لە باوەشی گرتم جا بە هێمنی و دەنگێکی پڕ ڕق لە ژێر گوێمدا چرپانـدی
'دەبم بە کابووسـی شەوانەت و هەقی ئەم ئازارەت لێدەکەمەوە!'

ئـەو وشەیە ترساندمی زۆریش
بەڵام پێم وابوو لیۆ بەهێزەوە و دەمپارێزێت!
من نەمدەزانـی ئەو دڕەندەیەکە و لە ژێر ماسکی فریشتەیەکدا خۆی حەشارداوە پاش هاوسەرگیری بوو بە بەڵایی ژیانم هەمیشە لێی دەدام و ئازاری دەدام ، ئەو لە بنەڕەتدا خۆشی نەدەویستم، تەنها لەسەر ئەوەی لەگەڵ جیۆدا ببوو بە شەڕی سوێندی خواردبوو هەر شتێک هی ئەو بێت دەیبات ئەو کاتەشی کە زانـی بووی منـی خۆشدەوێت منـی لێبرد!

لە کۆتایشدا پاش ئەوەی بەهۆیی منەوە دووژمنداری لە نێوان خێزانەکانیاندا دروست بوو ئیدی جیۆم نەبینیەوە، تا ئەو شەوەی وەک هەر یەک لە شەوەکانی تر کە لیۆ بە بێ ویستی خۆم دەستی لێدەدام جیۆ هاتە ژوورەکەمانەوە، ئەوکات نۆ ساڵ بوو هاوسەرگیریم کرد بوو ئەوەش حاڵی شەوانەم بوو

بەڵام وا دیار بوو کە جیۆ ئەوەندە نە دەبوو ئەوەی زانی بوو ،بۆیەش هاتبوو تا من ڕزگار بکات هەر واشی کرد هەر ئەو شەوە لەسەر جەستەی من جەستەی لیۆیی نوقمی خوێن کرد و لە ناوی برد

بەڵام هەرگیز نەیتوانـی من ببات، من ببووم بە بوکـی یانگەکان
پاشان لە شەوێکـی ساردی زستاندا جیۆ ئێرەی بەجێهێشت و بریا هەرگیز نەگەڕابایەوە!"
لە کۆتایی وشەکانی فرمێسک گۆناکانی تەڕکرد بەڵام ئۆرزولا لە مێژ بوو شینی دەگێڕا هەر یەک لەوان خاوەنـی کۆمەڵێک غەمە ژیـان ناداتپەروەرە ژیـان و چارەنوس دەست لەناو دەست هەوڵدەدەن بۆ کوشتنـی خۆشی و بەختەوەریەکان!



جێسیکا ئۆرزولای بۆ باوەشی خۆی ڕاکێشا و بە سۆزەوە لەژێر گوێی چرپاندی و بەڵێنێکی دایکانەی پێدا
"لەو کاتەوە هەمیشە سۆزم بۆ جیۆ هەبووە، من قەرزاری ئەو بوم و لەسەر هەر کارێک کردبێتی بێدەنگ بووم بەڵام سوێند بێت ناهێڵم هەقی تۆ لەسەری بمێنێتەوە!"
















ئەوەم تەرک کردووە دوو بەش لە ڕۆژێکا دابنێم بەس ئەمە بۆ ئەو خوشکانەیە کە بەس هەینی دەتوانن بێنە خەت، دڵتان گەورەبێت مەکتەب بەس نۆ مانگی ماوە😢😂

ئێستاش ئەتانەوێ جیۆ بمرێ؟!

جـُۆلانەییِ ئـَاس٘مـانْ ᵏᵗʰWhere stories live. Discover now