پاشا کیم تای لە باوەشگرت و پێی گوت"کوڕە جوانەکەم دەزانم کە تۆ زۆر لەمن ئازاتر دەبی دەبێ کارێکی وا بکەی هەموو جیهان شانازیت پێوە بکەن وەکو باوکت بە"

تای"باشە ئەپا بەڵێنم پێ بدە کە وەکو خۆت فێرم بکەیت ئاوا ببمە پاشایەکی باش"

پاشا"ههههه باشە بەڵێن بێت"

دواتر پاشا کیم ڕۆشت بۆ جەنگ بەڵام ئەو......
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
بۆ هەتا هەتایە نەگەڕایەوە چونکە ئەو کوژرا....!!!!

تای دوای باوکی ڕووخا تا تەمەنی ١٨ ساڵی وەزیرەکان ئەویان نەکردە پاشا دایکی حوکمی دەکرد پاش ئەوەی کە تای بوو بە ١٨ ساڵ ئەویان کردە پاشا بەڵام چۆن پاشایەک..!!!
دڕندە
بێبەزەیی
بکوژ
خراپ
خەڵک نەیاندەوێرا بەهیچ جۆرێک هەتا لای یەکتر هەتا بە مێشکیش بیر لە پاشا تایهۆنگ بکەنەوە بە خراپە چونکە ڕاست😵إن لیلە وإن الیە راجعون🙂
ئیتر ئاوا بوو چەندین جار شاژن بە تای وتووە کە وازبێنێت وەکو باوکی بێت بەڵام ئەو دەڵێت من نازانم باوکم چۆن بووە بۆیە بە ڕێچکەی خۆم دەڕۆم با بگەڕێینەوە مومێنتەکان🙂

شاژن و تایهۆنگ و تینا لەسەر مێزی نانخواردن بوون

تینا خواردنی دەخوارد و وتی"پاشا دەتوانی بەشێک لە کارەکانت ڕادەستی من بکەی..؟؟"

تای"بەڵام من هیچ پێویستم بەتۆ نیە"

تینا"بەڵام خۆت دەزانی کە من دەتوانم شەڕ بکەم وە دەتوانم خەڵکەکەش بەڕێوە ببەم تکایە تەنها بۆ یەک جار دەمەوێ بڕۆمە ناو خەڵکی

شاژن"بەڵام شازادە تۆ هێشتا بچووکی بۆ ئەم کارانە تۆ تەنها تەمەنت ١٧ ساڵە"

تای"ڕاست دەکات شازادە بەڵام پێویستە ڕابێیت ئەگەر دەتەوێ ڕاهێنەرت بۆ دەهێنم با ڕاهێنانت پێ بکات"

تینا"بەڕاست😃 زۆر زۆر سپاس پاشا"

تای"هەر ئەمڕۆ بۆتی دەهێنم"تای هاواری کرد و بانگی پاسەوانێکی کرد تا ڕاهێنەرێک بۆ شازادە تینا بێنێ

تینا"بەڵام پاشا ئەمڕۆ کارێکی ترم هەیە"

تای"چ کارێک...؟؟"

تینا"گەورەم ئەمڕۆ چەند پیاوێک دێن بۆ کۆشکەکە و جلم بۆ دەدورن بۆیە ئەمڕۆ پێم ناکرێت بەڵام بەیانی زۆر باشە"

تای"باشە کێشە نیە کەواتە بەیانی بابێت"

پاسەوان"خاوەن شکۆ شازادە جین و جیمین هاتوون دەیانەوێ چاویان بەتۆ بکەوێ"

تای"بیان نێرە هۆڵی کۆبوونەوە"

پاسەوان"بەسەر چاو گەورەم"

تای"منیش پێویستە بڕۆم" دەستی دایکی ماچ کرد و ڕۆشت لای ئەوان دەبێت پاشا دەستی دایکی ماچ بکات وەکو ڕوخسەت وەرگرتن هەتا ئەگەر پاشای هەموو دونیاش بێت بۆی نیە لە قسەی دایکی دەربچێت🙂

شاژن"بڕۆ کوڕەکەم"

تای لەگەڵ خێزانەکەی زۆر ڕوخۆشە بەڵام لەگەڵ خەڵکی نا بۆیە وا ڕەفتار دەکات چونکە لای ئەو کەس جێی متمانە نیە

ڕۆشتە هۆڵی کۆبوونەوەکە.......

_____________________

بمبوورن لەمەودوا پاڕتەکان کەم کەم دادەنێم
ئاوا خۆشتر بۆ خوێندنەوە😁چاوەڕێی پاڕتی نوێ بن ڕۆژانە پاڕت دادەنێم
.
.
.
.

پاشا کیمWhere stories live. Discover now