The godfather(17)

Start from the beginning
                                    

"چی؟؟؟؟
ئەوە ئەڵێی چی تۆ؟؟؟
چۆن ئەکرێ کە شتێکی وا ڕووی یابێت...
لە هەمووی گرنگتریش...ئێمه نەزانینننن؟؟؟؟"

تێیۆنگ وتی...

ئاگر لە چاوەکانی ئەباری...

"کوڕەکەم بێگومان ئەوەش هۆکاری هەبووە...دڵنیابە هۆکاری هەبووه..."

سۆیا...دایکیان وتی...

"ئێوە بەتەمان من شێت بکەن؟؟؟".

تێیۆنگ هاواری کرد...

"یەک خولەک تێیۆنگ...با هیچ نەبێ هۆکارەکەمان بۆ باس بکات بزانین کە بۆچی شتەکە وابووە و وای کردووە".

تێمین وتی و براکەی ئارام کردەوە...

"تێمین ڕاستەکا کاکە...با هیچ نەبێ هۆکارەکە بزانین...".

جیونیش وتی...

تێیۆنگ ڕازی بوو و دەستی جوڵاند بە مانای ئەوەی سۆیا قسە بکات...

"ئێمه ماوەیەکی زۆرە کێشەمان هەیە...تەنها وا دەرمان نەئەخست تا ئێوە هەستی پێ نەکەن
نەمان ئەویست ئێوە دڵتەنگ بن
باوکیشت هەمان ڕای هەبوو لەو بارەیەوە کە پێویست بوو جیاببینەوە".

سۆیا وتی و ڕوونی کردەوە...

"هاهــ...بەڕاستی؟؟
منیش باوەڕم کرد...
باوکم وەک چاوی تۆی ئەپاراست تۆی زۆر خۆش ئەویست وەک چۆن خۆی خۆش ئەویست
وەک گوڵێک کە لەبەر ڕەشەبابێ پارێزگاری لێ ئەکردیت و ئەبوو بە چەترێک بۆت...پێم ناڵێیت باسی چ جۆرە کێشەیەک ئەکەیت؟".

تێیۆنگ وتی...

"ئەمزانی تۆ باوەڕ بە من ناکەیت و قسەکانم بە درۆ ئەزانیت...".

سۆیا وتی و ویستی درێژه بە قسەکانی بات بەڵام.....

"پێویست ناکات کە درێژه بە بابەتەکە بەیت".

تێیۆنگ وتی...

"تێیۆنگ...تکایە بۆستە و ئارام بەرەوە براکەم".

تێمین وتی...

پاشانیش تێیۆنگی هەڵساند و بردیە دەرەوەی ماڵەکە...

........

"ناتوانم باوەڕ بکەم...تۆش؟".

تێیۆنگ پرسیاری کرد...

"بەڵێ منیش...تەنها نەمویست کە بیڵێم...بەس ئەو ئافرەتەی ژوورەوە هیچ لەو ئافرەتە ناچێت کە پەروەردەی کردووین و گەورەی کردووین".

The Godfather [L.TY]✓Where stories live. Discover now