بەشی دووەم🤍

Start from the beginning
                                    

"ئەمە تای'یە و ئێستا یەکترمان ناسی"
دیار بوو کەسێکی ڕاستگۆ و قسە لە ڕوو بوو

"تای!!"
لەو ساتە جەنگکوک هاتە دەر لە ژوورەکە
تای نەیدەتوانی سەیری جەنگکوک بکات !
"ئەو لێرەیە! لە کوێیە!؟.."
"من لێرە-"
تای هەوڵی دا بڕواتە ژوور و لەسەر کورسیەکە
هەستا بەڵام پێش ئەوەی پێ بنێتە ژوور جەنگکوک
لەبەردەم دەرگاکە بوو، تای چاوەکانی تا دوا ئاست
کرانەوە ، جەنگکوک زۆر زەعیفتر بووە لە جاری
پێشوو جلی نەخۆشخانەکە بە هێواشی لەسەر شانەکانی
کەوتبوو لە وانەیە چەند کیلۆیەکی لەنێوان ئەم مانگە دانابێت!

"تۆ نابێت بۆستی برۆ سەر بێدە-"
جەنگکوک نەیهێشت وشەکانی تای تەواو بێت
بەخێرای تای بۆ باوەشی ڕاکێشا هەرچەندە ئەو
کێشی زۆری لەدەست دابوو بەڵام هێشتا هێزی باوەشی
هەبوو..
"وامزانی ئەمڕۆ ناتوانی بێیت"

تای بەهێمنی سەری لەسەر شانەکانی دانا و چەند
خولەکێک چاوی داخست
"پێم وتی کە دێم"

"ئاهـ ئەوە چیە من هاتووم بۆ سەردان کەچی
بە کەمترین شێوە چاوم لەسەرە؟"
ئەو گەنجەی کە تازە لە ژوورەکەی جەنگکوک
هاتە دەرەوە قسەی کرد جۆرێک لە ئیرەی

"هاها هێمن بەوە"
جەنگکوک پێکەنی و لەباوەشی تای هاتە دەر
"ئەمە جیمینە هاوڕێی منە"

"خۆشحاڵ بووم تای لەماوەی ئەم چەند کاتژمێرەی
لێرە بووم زۆرم لەسەر بیستی"
"سوپاس ، منیش دڵخۆشبووم بە بینینت"
تای نەیدەزانی کە چی بڵێت بە جیمین بەڵام
بە هێمنی چاوەکانی دووبارە چووە سەر جەنگکوک
پێش ئەوەی بیباتەوە ژوورەوە

"یا یا بۆستە ..ئێمە ئێستا بڕیارمان دا بڕۆینە دەر"
تای سەیری جەنگکوکی دەکرد کە ڕەتی دەکردەوە
بڕواتە ژوورەوە
"بەڵێ ئێمە پلانمان دانا بڕۆینە دەر چونکە زۆر
پێداگری کرد"
"دەی جیمین هیۆنگ خۆت دەزانی کە چەند
ماوەیەکی زۆرە نەڕۆشتوومەتە دەر"
تای تێدەگەیشت لە جەنگکوک لەوەی کە چەند
بێزارکەرە لە ژوور بمێنیتەوە ، بۆیە پێی باشبوو
چەند جارێک بڕواتە دەر!

"زۆر باشە با بچین"
تای قسەی کرد دوای ماوەیەک جەنگکوک و جیمین
بەیەکەوە بەڕێکەوتن و یونگی و تای لەدوایانەوە
بوون و بەناو هۆڵەکە تێدەپەڕین
سەیرکردنی جەنگکوک لەگەڵ جیمین زۆر سەیربوو
هەرچەنە جیمین باڵای بچوکتر بوو بەڵام جەنگکوک
لەو بچوکتر دیار بوو..
دووخولەک چونە دەروە گۆڕا بۆ دوو کاتژمێر

تای بەهێمنی لەگەڵ یونگی دانیشت و جەنگکوک و
جیمینی لە ناو کاری خۆیان بەجێهێشت، تای
زۆری پێ سەیر بوو جەنگکوک دەتوانێ بڕوات و
بەردەوام بێت لەکاتێک ئەو نەخۆشە، تای سەری
دانا و هەناسەیەکی بە ئازاری هەڵکێشا!

i found youWhere stories live. Discover now