The godfather(14)

Start from the beginning
                                    

لێکسیش وتی...

"باشە گیانەکەم دەی بڕۆ من باشم".

تێیۆنگ وتی و لێکسیش ژوورەکەی جێهێشت.

"ئێستا باسی بکە کاکە".

تێیۆنگ وتی بە ڕوخسارێکی جدییەوە ڕووی له تێمین کرد...

"پزیشکێکی بە کرێگیراو ویستی بتکوژێ کاتێک بێهۆش بوویت...پاش ئەوەی قسەم لەگەڵ کرد وتی کە ناچار بووە وابکات...وتی لەبەر خێزانەکەی چونکە لەلایەن جۆنەوە ڕفێنراون و بەند کراون...ئەو زۆڵە وازناهێنێ و تینوی خوێنی تۆیە...چی بکەین؟".

تێمین ڕوونی کردەوە و لەکۆتاییشا پرسیاری کرد...

"ئاهـــ...خۆت ئەزانیت ئێمە ئەو لەناو ئەبەین...کەواتە ئەبێ بە زووترین کات وابکەین...با بڕۆینەوه ماڵەوە...ئەیدۆزمەوە...وە بە پلانێکی باشەوە".

تێیۆنگ وتی و بێ خەم چاوەکانی داخست...

"تۆش زۆر بێ خەمیت ها".

تێمین وتی و پێی پێکەنی...

"خۆت ئەمناسیت کاکە گیان...ئەزانیت چۆنم".

تێیۆنگ وتی...

"بەڵێ...لە دوایی هێمنیەکەت زریانێک بەڕێوەیە ئەی وانییە؟".

تێمین وتی...

"بە تەواوی...".

تێیۆنگ وتی و زەردەخەنەی بەفیزی کرد...

ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ

"هێواش هێواش هیچ پەلە مەکە...ئازارت نییە؟".

تێمین وتی لەکاتێکدا لەگەڵ لێکسی خەریک بوون تێیۆنگیان لەسەر قەنەفەکە پاڵ ئەخست...

"من زۆر زۆر باشم بەڕاستی هیچ پێویست بە پاڵکەوتن ناکات".

تێیۆنگ بە بێزاری وتی و ویستی هەستێتەوە...

"نەخێر...هەڵناستیتەوە!!".

لێسکی وتی و تێیۆنگی پاڵ خستەوە...

"ئاااا...تێمین پێی بڵێ براکەم من کارم زۆرەەەە"

تێیۆنگ بە ناڕەزاییەوه بە تێمینی وت...

"ببوورە براکەم من نایەمە نێوان دوو هاوسەر...خواتان لەگەڵ".

تێمین وتی و ژووری دانیشتنەکەی بەجێهێشت...

The Godfather [L.TY]✓Where stories live. Discover now