chapter 8

77 12 9
                                    


ڕۆشتم سەیری تەرمەکانم کرد هەموویان ئەگەڕام بەڵام دەستەکانم ئەلەرزی کاتێک سەیرم ئەکردن لەپڕ دانەیەکم هەڵدایەوە هیوام ئەخواست جیهان بێدەنگ تاوکو هەموویان گوێیان لەدەنگی ئازارەکانم بێت هیواداربووم وشەیەک هەبێت وەسفی ئەو ئازارانەی پێبکەم خۆزگەم ئەخواست بمردمایە دانیشتم باوەشم کرد بەتەرمەکەدا

"جیمین"
هاوارم کرد بەگریانەوە

"نانا نابێت بمریت دەی هەستە"
فرمێسکەکانم بەخێرای ئەکەوتنە سەر ڕومەتەکانم

ڕوخساریم گرت بەدەستەکانم ڕوخساری سپی ببوو لێوەکانی شین ببوو فرمێسکەکانم ئەکەوتنە سەر ڕوخسارە سارد و بێجوڵەکەی

"جیمین"
پڕ بەدڵم هاواری ناوی ئەوم کرد

"نۆڤا نۆڤا هەستە باشیت"
جۆنگکووک بە نیگەرانیەوە وتی

هەستام هەموو جەستەم ئارەقەی کردبوو هەناسەم بە قورسی بۆ ئەدرا لای مێزەکەی جۆنگکوک ئاوی لێبوو خێرا ئاوم خواردەوە

"باشم کووک تەنها خەوێکی ناخۆش بوو" سەیری ڕوخساریم کرد

دەستێکم گرت بەڕوخسایەوە

"تۆ باشیت کووک ئازارت هەیە ؟"
بە نیگەرانیەوە هەموو وشەیەکم ئەدرکاند سەیری هەموو بەشێکی ڕوخساریم دەکرد

"باشم نۆڤا تەنها قاچم کەمێک ئازاری هەیە"

"باش ئەبیت کووک "
بەزەردەخەنەو وتم بۆ ئەوەی نائومێد نەبێت

"جۆنگکوک ئەڕۆم ئەگەڕێم بەڵکو یەکێکیان بدۆزمەوە "

"باشە بەڵام زوو بگەڕێرەوە نامەوێت بەتەنها بم "

"بەسەرچاو بەڕێزم "
بەزردەخەنەوە وتم لەکاتێکدا دڵم خەریکە لەناوئەچێت ئەویش زەردەخەنەیەکی کرد

ڕۆشتمە نهۆمی خوارەوەی نەخۆشخانەکە ئەگەڕام هەموو شوێنی نەخۆشەکان گەڕام لەپڕ کەسێکم بینی ڕوخساریم بەتەواوی نەبینی بەڵام بەس بوو بۆ ئەوەی بیناسمەوە ڕامکردە نهۆمی یەکەم بەڵام هەرچەند گەڕام نەمدۆزیەوە ڕۆشتمە دەرەوەی نەخۆشخانەکە

لای کەســـــــــــــێـــــکــــــی تــــــــر

"تکایە بەڕێزم تەنها پێنج خولەک ئەبێت هەموو نەخۆشخانەکان بگەڕێین"

"بەڵام نابێت کاتمان نیە"

"تکایە بەڕێزم ئەمەوێت خوشکەکەم بدۆزمەوە "

"تەنها پێنج خولەک "

"زۆر سوپاست ئەکەم زۆر سوپاس"

چاوەڕوان نەڪراو  J.JkWhere stories live. Discover now