خاتوونی شین💙 1

526 39 70
                                    

ئالیس؛ من نایەم

جاک؛ کەس داوای وەڵامی تۆیی نەکردووە

ئانی؛ بەڵام ئەوە مەترسی دارە

سام؛ ئایە تۆ دەترسی

ئانی؛ بێگوومان نەخێر

ماری؛ دەڵێن ئەوەی چووە نەگەڕاوەتەوە ئەوە باشە بۆ ئێمە کە فۆڵۆوەرسەکانمان زیاد بکەین

ئانی؛ ئەی ئەگەر نەتوانین بگەڕێینەوە

جاک؛ ئانی بەسە تۆ بە ڕاستی ترسنۆکی

نمە؛ ئانی ڕاست دەکا بەلایەنی کەمەوە بیر بکەوە ئەگەر نەگەڕێنەوە

ماری؛ بەڕای من ئەوە خۆش دەبێت

ئالیس؛ بە خۆشیتان بێت (هەستا ویستی بچێتە نهۆمی سەرەوە بەڵام جاک دەستی گردت)

جاک؛ ئالیس تکایە تۆ بۆ هیچ شوێنێک لەگەڵمان نایەیت

وێنهو؛ ئالیس تۆ بەڕاستی خەریکە نەخۆشی دەرونی دەگری

ئالیس؛ هاوڕێیان ئێوە دەتانەوێ بڕۆنە جێگەیەک کە 17 ساڵە چۆڵە و ئەوەی کە بڕوا ناگەڕێتەوە هەمووان لێی دەترسن ئێوە بەڕاستی ئەوەتان دەوێ

سام؛ تۆ دەترسی ئالیس

ماری؛ وام دەزانی تۆ بوێری

ڕۆز؛ من بەڕاستی گومانم لەوە هەیە کە بچین ئێوەش ئەوە نالێن

جاک؛ مەبەستت چیە ئێمە زۆرین کەس ناتوانێ شکستمان پێ بێنێ

بروسک؛ ئێوە بەڕاستی ئەقڵتان ئەکەنە سەر ئەوەی ئەو شتە مناڵانە ڕاست بێت (کاتێک خەریکی مۆبایل بوو)

سوهۆ؛ ئایی هەی گێلە تۆ قسە نەکەی باشترە

ماری؛ من دەچم دانەیکیان ئاشقی خۆم دەکەم و دوای وازی لێ دێنم(وتی کاتێ پۆزی لێ دەدا هەمووان پێکەنین)

ئالیس؛ ئێ باشە منیش دێم

جاک؛ واو بەڕاستی براڤۆ

ماری؛ دەی خێراکەن کاتژمێر 9 دەبێ بەڕێ کەوین وا کاتژمێر 7

بروسک؛ ئانی تۆ دەچی.!

ئانی؛ بەڵێ بروسک تکایە تۆش وەرە

بروسک؛ باشە

سوهۆ؛ دەی خۆتان ئامادە کەن

جاک خەریکی جانتاکەی بوو وە بروسک چوە ژورەکەی خۆی و جلەکانی پێچایەوە دوای کەمێ هەمووان ئامادە بوون و جێگەکانیان چاک دەکرد لە ناو سەیارەکە

(ئالیس ئانی وێنهو بروسک ڕۆز)(جاک سام ماری نمە سوهۆ شەن) ئەمانە پێکەوە بوون و ببونە دووگروپ شتەکان بە پێی خواستی ئەوان بوو سەعات 9:06 گەشتنە ئەوێ ئەمە بینایەکە کە 7 نهۆمە وە نزیکەی 17 ساڵە چۆڵ کراوە ئەوەی بچێتە ئەو جێیە ناگەڕێتەوە هیچ گڵۆپێک یان ڕۆشناییەک بونی نییە کەشێکی ئاسای هەیە لەگەڵ بێدەنگیەک کە زۆر سامناک دەری دەخا ئەوان گەشتنە لای دەرگای سەرەکی بیناکە کە هەموویان لایتێکی زۆر گەورەیان پێیە کە بەشێکی زۆری ڕێگاکە ڕوناک دەکاتەوە وە زۆر هەوڵیان دا کە دەرگاکە بیکەنەوە سودی نەبوو چوون لەلای پەنجەرەیەک وەستان

لای لایەی مردوو(کۆتای هاتوە)Where stories live. Discover now