دوای قسەکانی بەبێزاری سەیری یوبینی کرد
یوبینیش کەوتە بیر کردنەوە
پاشان قسەی کرد

یوبین: باشە دەزانم هەڵەی تۆ نیە و لە هەمان کاتتدا هەڵەی تۆشە
ئێ..... لە ڕاستیدا نازانم چی بڵێم..

یوبین نەیدەزانی چی بڵێت
بۆیە بەبێ هیوایی سەیری تێی کرد

تێی بەبێزاری سەیری ئەملا و ئەولای کرد
بەڵام تێبینی ئەوەی کرد
کووک قسە لەگەڵ بەڕێز جونسوون دەکات
وە دواتر بینی کووک دەستی لەکار هەڵگرت
لەکاتێکدا هێشتا کاتی کار کردن تەواو نەبووە
تێی بەلایەوە سەیر بوو
بۆیە سەرنجی خستە سەر کووک کە بەتەواوی دەتتوانی ماندووێتییەکی زۆری تێدا بەدی بکەیت
کووک شتەکانی دانا و ڕێی کرد بەرەو ماڵەوە
یوبینیش ڕۆشتەوە سەر کارەکەی
تێی دەیویست بزانێت ئەگەر کووک حاڵی خەراپ بێت
بۆیە ویستی ئەویش مۆڵەت وەربگرێت

بە کەمێک ڕاکردن ڕۆشتە لای بەڕێز جونسوون
و وەستا

تێی: ئێ بەڕێز جونسوون دەمەوێ داوای مۆڵەت بکەم
هەست دەکەم ئەمڕۆ پشتم زۆر ئازاری هەیە
"درۆی کرد"

بەڕێز جونسوون بەبێزاری سەیری کرد

جونسوون: چی ڕوویداوە ئەمڕۆ هەمووتان نەخۆشن
"بەبێزاری وتی"

تێی: بۆچی کێی تر نەخۆشە؟
"پرسی"

جونسوون: ئاھ جونگکوک پێی وتم کەوا هەست بەباشی ناکات بۆیە مۆڵەتی وەرگرت
پێی نەوتم کوێی ئازاری هەیە تەنها وتی پێویستم بە پشووە
"دووبارە بە بێزاری وتی و درێژەی بە قسەکانیدا"
بەهەرحاڵ تۆش دەتوانی بڕۆیت بەڵام تا ماوەیەکی تر داوای پشوو نەکەنەوە ئەمە بە جونگکوکیش بڵێ

تێی کەمێک تێڕاما پاشان بە ڕاکردن
بەرەو ماڵەوە ڕێی کرد
هەستی دەکرد کووک نەخۆش کەوتووە بەهۆی ئەوەی دوێنێ کەوتە ناو ئاوەوە

.

دەرگای ماڵەکەی کردەوە
وە بە هەنگاوی هێواش ڕۆشتە ژوورەوە
کەس لە هۆڵەکە یاخود چێشتخانەکە نەبوو
تێی بڕیاریدا بچێتە سەرەوە
بۆیە بەرەو پلیکانەکاندا سەرکەوت بە خێراییەکی کەم
لەبەرەدەم دەرگای ژوورەکەی کووک وەستا
دەستی لەسەر دەسکی دەرگاکە دانا
ویستی بیکاتەوە بەڵام هەر زوو پەشیمان بووییەوە
وە بەخێرایی ڕۆشتە ژوورەکەی

دەستبەجێ دوشێکی کرد و
دوای دە خولەک هاتە دەرەوە
قژی وشک نەکردەوە هەروا لێی گەڕا

جلێکی ئاسودەی پۆشی وە ڕۆشتە سەر جێگاکەی
ویستی کەمێک بخەوێت
بەڵام ڕاستەوخۆ جونگکوکی بیرکەوتەوە
هەناسەیەکی بێزاری هەڵمژی
چونکە بەهۆی بیر کردنەوە لە ئەو
ناتوانێ بخەوێت
وە دەیەوێت بزانێت ئاخۆ حاڵی باشە یان نا
بەڵام غروری ڕێگەی نادا
مەگەر غروری لەژێر پێی دابنێت و بڕوا سەیرێک بکات
وە بەڵێ وایکرد

||لـەژێـر سـێـبـەری مـانـگ|| taekookOnde histórias criam vida. Descubra agora