ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

تێیۆنگ کاتژمێر پێنج لەخەو هەڵسا...قاتێکی ڕەشی پۆشی وەک هەمیشە...قژی چاککرد و چەکەی خستە کەمەریەوە...

"دەبێت باجی ئەوە بدەیت...کوشتنی باوکی ڕۆحی ئەوەنە ئاسان نییە ئەی وانییە؟؟!!".

تێیۆنک وتی...کاتێک سەیری ئاوێنەکەی ئەکرد...

چووە دەرەوە و بینی تێمین هێشتا هەڵنەساوە...بێگومان کاتەکەی زوو بوو...

لەماڵ چووە دەرەوە و بە ئۆتۆمبێلەکەی بەرەو ماڵی 'ئەو' ڕۆشت!!

ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ

دوای ئەوەی گەیشت لەدەرگای دا...

خزمەتکارێک کردیەوە...

"فەرموو بەڕێزم چۆن دەتوانم یارمەتیت بدەم؟".

خرمەتکارەکە پرسی...

"گەورەکەت لەکوێیە؟؟".

تێیۆنگ بە ساردی پرسی...

"ئ ئەو خەوتوە گەورەم".

خزمەتکارەکە وەڵامی یایەوە...

بەبێ ئەوەی ڕێگە بات ئەو کچە قسەیەکی تر بکات...بە سوکی پاڵی پێوەنا و لەسەر ڕێگاکەی لای برد...بەرەو سەرەوه چوو و ژوور بە ژوور دەرگاکانی کردەوە...تا...ژوورەکەی ئەوی دۆزیەوه!!

بینی خەوتووە...چووە نزیکی و سەیری کرد...

"چۆن بکوژێک ئەتوانێ بەو ئاسانییە بخەوێت؟؟".

وتی و چەکەکەی لە کەمەری دەرهێنا...
دڵنیابووەوە لەوەی دەرگاکەی بە کلیل داخستوە...

پاشان چەکەکەی لەسەر سەری ئەو دانا و دەستی کرد بە بانگکردنی...

"هێی!!
تۆ هەڵسە".

وتی و ئەویش کەمێک جوڵا...

تێیۆنگ چەکەکەی توندتر کرد لەسەر سەری و وای کرد ئەو داچڵەکێ...

"ھ ها؟
ت تێیۆنگ؟ بۆ خاتری خوا تۆ بەم بەیانییە زووە چی ئەکەی لێرە؟؟
ھ هێی پیاو...ئەو چەکە لابە".

وتی و هەوڵی دا هەڵسێتەوە...تێیۆنگ ڕێگەی پێ دا لە کاتێکدا کە هێشتاش چەکەکەی لەسەر سەری جێگیر کردووە...

"ڕۆنی؟؟ هیچ بیرت کردەوە کە کوشتت؟؟ بیرت لەوە کردەوە کە دوای مردنی دۆن ڤیتۆ کارلۆنی کەسێک هەیە تۆڵەی لێ بکاتەوە؟ بەڕاستی هیچ بیرت لەو شتانە نەکردەوە؟؟".

The Godfather [L.TY]✓Where stories live. Discover now