مارک وتی و سەیری ئەوانی کرد...

ئەوان...لە شوێنی خۆیان ڕەق ببوون...بڕوایان بەوە نەکرد کە بیستیان.

"و واتە چۆن من؟
ئەی چی دەربارەی مامۆستایەتییەکەم؟
چۆن ئەوە ئەبێ؟
ئەو پێگەیە هی من نییە...ئەوە ئەبێ بۆ تێمین بێت نەک من!!".

تێیۆنگ وتی و بە شۆکەوه هەڵسایەوە.

"تێیۆنگ...ئەوە داواکاری باوکتە و ناچاریت کە جێبەجێی بکەیت!!
منیش کاتێک ئەوەی پێ وتم شۆک بووم و نەمەویست ئەوە قبوڵ بکەم...بەڵام ئەو باوکی ڕۆحی بوو تێ ئەگەیت؟
ناچاریت وابکەیت ئەوە وەسێتی باوکتە!!"

مارک وتی بەهەمان شێوە هەڵسایەوە.

"نەخێر من ئەوەم ناوێ!!
چۆن شتێکی ئاوای لەگەڵم کردووه؟
ئەو خۆی ئەیزانی کە من ئەو پیشەیەی خۆمم چەند خۆشەوێ...ئیتر چۆن شتێکی وای کردووە؟...من ڕازی نیم...من نامەوێت!!!"

تێیۆنگ بەتوڕەیی و هاوارەوە وتی و چووە سەرەوە...

"باوکم بەڕاستی وای کرد؟
چی ئەگەر دایکم بزانێت؟
ئەو هەمیشە ئەیویست ئێمە دووربین لەو شتانەی کە باوکم ئەیانکات".

جی ئون وتی...

"سەیرکەن من نازانم باشە؟
من تەنها ئەوەم کردووە کە پێم وتراوه...من پارێزەر و ڕاوێژکاری ئەو بووم...هەر واش ئەمێنمەوە بۆ باوکی ڕۆحی...وەسێتیش وەکو هیچ شتێکی تر نییە...ئەبێ جێبەجێ بکرێت!!".

مارک وتی و دانیشتەوه...

پاشان سەرنجەکانی چووە لای تێمین...

"تێمین؟
هیچ ناڵێیت؟".

مارک پرسیاری کرد...

"سەیرکه ئەزانم ئەوە قورسە بۆ تۆ...بەڵام باوکت...ئەو بێگومان ئەزانێ چی باشترە بۆ ئێوە
هەوڵ بە تێ بگە".

مارک وتی و هەوڵی هێمن کردنەوەی بارودۆخەکەی ئەیا...

"چی باشترە بۆ ئێمە؟؟؟
مارک با بیرت بێنمەوە...ئەو تێیۆنگی هەڵبژارد!!!
من ناڵێم با منی هەڵبژاردایە...هەرگیز پێگە و پلە و پایە و سامان و پارە لای من گرنگ نییە...بەڵام باوکی ڕۆحی...ئەوە پێگەیەکی مەترسیدارە...
تێیۆنگیش...ئەو تەنانەت نازانێ کە چۆن چەک بەکاربهێنێت...ئیتر تۆ باسی چی ئەکەیت؟؟؟
تێیۆنگ زۆر بێتاوانە زۆر...بۆچی ئەو تێکەڵی ئەو جۆرە کارانە ببێت؟".

تێمین بە توڕەیی وتی و چاوی بڕیە چاوی مارک.

"من پێم وتن...من ناتوانم هیچ شتێک بکەم...چونکە ئەوە وەسێتە...ناتوانم دەستکاری بکەم".

مارک وتی...

"بۆچی باوکم ئەوی هەڵبژارد؟
هیچ شتێکی بەتۆ وت سەبارەت بەوە؟".

تێمین پرسیاری کرد...

"نەخێر...هیچی نەوت...تەنها وتی ئەوە وا باشترە...من نازانم بڵێم چی...تەنها ئەبێ بەگوێی ئەو بکەن ئێوە...تۆش تێمین...ئەبێ زۆر ئاگاداری تێیۆنگ بیت و هەموو شتێکی فێربکەیت...دڵنیاشم کە وا ئەکەیت و براکەت ئەپارێزیت".

مارک وتی...

"بەڵێ...بێگومان وائەکەم و ئەیپارێزم!!!".

تێمین بەدڵنیایی وتی...

................

"چی دەربارەی لێکسی؟
من چۆن ئەوە بکەم؟
چۆن ئەتوانم وەک باوکم بم؟
باوکە...بۆچی من؟
بۆچی؟
من چ شتێکی تایبەتم تیایە بۆ ئەو پلەیە؟
من شێت ئەبم...".

وەک شێت لەبەردەم ئاوێنەکە قسەی لەگەڵ خۆی ئەکرد و تەنانەت ئەشگریا...

قورسە...ئەوە بۆ ئەو قورسە...

بوون بە باوکی ڕۆحی ئەوەندە ئاسان نییە...

کاری قورس و گەورە پیاوی گەورەی دەوێ...

تێیۆنگیش...تەنها کوڕێکی بێتاوانە...کە چارەنوس یاری بە ژیانی ئەکات...

چەرخی چەپ گەرد ئەیسوڕێنێتەوە بەدڵی خۆی...

چارەنوسی تێیۆنگ بەرەو کوێ ئەڕوا؟؟؟

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Hi...

هیوادارم بەدڵتان بووبێ...

وەک ڕێزێک بۆ ماندووبوونم ڤۆت بکە و کۆمێنتێک جێبێڵە...سوپاس.

خواتان لەگەڵ تا بەشی نوێ.



The Godfather [L.TY]✓Nơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ