"بەڕاستی جوانییەکی سەرسوڕهێنت هەیە.. پێویستت بە جوانکاری نییە خۆت لە بوکە شوشە ئەچیت.. ئەو دەسگیرانە بە بەختەشت وەک خۆت جوانە؟"

من کە تاهیرم زۆر لا جوان بوو.. بەڵام نەمویست لە ڕوانگەی خۆمەوە بیڵێم و لای ئەوان وا نەبێت

ئەم ویست بە چاوی خۆیان بیبینن و ئەوان وەسفی بکەن نەوەک من وتم

" ئێستا دێ بۆ ئێرە بە شوێنما خۆتان بیبینن و بڕیاری لەسەر بەن"

لەیلا بە لوت بەرزییەکی ناشرین و دەنگێکی پڕ ڕقەوە وتی

"ها... ناشێ بڵێی بەلاتەوە جوان نییە و بە دڵت نییە؟! وەڵا سا ئەویش بە دڵی ئێمە تۆی هێناوە ئەگینا ئەی وت یەک مسقاڵ گۆشتی پێوە نییە"

من تەنیا بە سەرسامییەوە سەیرم ئەکرد
لەگەڵ  دەمە کراوەکەم بێ وشە مابوومەوە.

ئەوانەی کە لە ئارایشتگاکە کاریان ئەکرد هەموویان سەیریان لە قسەکانی ئەهات
ئاخر ئەوان چاو کراوەبوون و ئەیان زانی ژیانی هاوسەرداری چۆنە.. من کە بێ وەڵام بووم.. هەر ئەو کچە وەڵامی دایەوە و وتی

"جا کە مادام وایە و کابرا بە دڵی نییە بۆچی هێناوتانە؟! انجا تۆ بۆچی لە خۆتەوە هەر لە ئێستاوە قسە لە نێوانیانا ئەکەیت؟ ئەوان ئەبنە هاوسەر و تەواو کەری یەک چۆنەبێ تۆ لە نێوانیانا قسە بکەیت؟ کچە ڕاست کات.. ئەڵێ من بڕیاری لەسەر نادەم و خۆتان بیبینن"

لەیلا دووبارە بە شێوازێکی ناشرین وتی
" نا ئاخر بۆ وا ئەڵێت... ئەویش بە قسەی ئێمە هێناوییەتی، وتمان لای خۆمان قەڵەو و جوان ئەبێت"

من دووبارە لە ناشرینی قسەکانی و بە بیر هاتنەوەی دەردە سەرییەکانی خۆمان دام لە پڕمەی گریان..

وەک ئەوە قسەی ئەکرد کە دابەستە بەرێتەوە ماڵەوە و بەخێوی بکات.. ئەمە تەنیا لەبەر ئەوەی ئێمە هەژار بووین؟!

هەژار بووین بەڵام ئاگاداری شێوازی قسەکردنمان بووین و بێ ئەدەب نەبووین
ڕاستە دایک و باوکم نەخوێنەوار بوون بەڵام بێ ڕێز نەبوون.

بە هەر جۆرێک بێ دووبارە فرمێسکەکانیان سڕیم و ڕێکیان خستمەوە، تاهیر هات بەشوێنما بۆ ئارایشتگاکە.. قاتێکی تەواو ڕەشی لەبەر بوو

بەڕاستی لەگەڵ سیما و ئەو تەنکە ڕیشەی کە داینابوو زیاتر ئەگونجا.

زۆرم لە خۆم ئەکرد بۆ باوەڕهێنان و دووبارە و دووبارە لە مێشکی خۆما ئەم وتەوە.. ئیتر ژییانی ڕابردووت تەواو ئەمە ئەو پیاوەیە کە ئەبێ بە هاوبەشی ژیانت و بۆ تەواوی تەمەنت لەگەڵ ئەو ئەبیت.

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Mar 16 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

گــونــاهـــبــار  //Where stories live. Discover now