ئەو شەوەش هەر بە گریان و هاوارە بێدەنگەکانی ناخمەوە لێم تێپەڕی

بەڵام چۆن تێپەڕبوونێک؟ کەس ئەوە نازانێت.. ئەسڵەن ئەوەنە بە ئازاربوو ئەوەنە پڕخەم بووم  کە نە ئێستا و نە سەد ساڵی تریش ناتوانم بە وشە وەسفی بکەم کە چی و چۆن بوو
کەسیش لێم تێناگان... مەگەر وەک من تێیپەڕاندبێت.

خۆ من هەر بێبەخت بووم و بۆ جارێکیش لە ژییانم بەخت ڕووی تێنەکردم

ئەم جارەش وەک هەموو جارێک باوکم بە شکاوییەوە هاتەوە و وتی

"نەمتوانی... هیچ کامێکیان ئامادە نەبوون کە دووکان بکەنەوە ئەڵێن قەدەغەیە کە بە ڕۆژی هەینی زێڕەنگەر دووکان بکاتەوە"

دەی لە خێزانی ئێمەش کەس ئەوەنە هەبوو نەبوو کە زێڕی ئامادەی هەبێت و بۆ ئەو ڕۆژە پێمی بدات

جگە لە ئەڵقەکەی کە پەنجەمی پێ دیل کرابوو
هیچ شتێکی ترم پێوە نەبوو.

پێش نیوەڕۆ بە نزیکەیی کاتژمێر 11بوو
شەیما و لەیلا هاتن و بردیانم بۆ ئارایشتگا

گریانی زۆر و دڵ تەنگی چەن شەوە بە تەواوی بە ڕوخسارمەوە دیاربوو

نەک کەسێک کە بیناسیمایە هەر کەسێکی ئاسایش بوایە ئەیزانی کە وا لە ناخەوە پارچە پارچە ئەبم.

من بە کوڵ و بە دەنگی بەرز ئەگریام
ئاخر وام ئەزانی کە بۆ سەربڕین ئەم بەم
ئەوە مردنم بوو... من دڵم لە شوێنێکی تر جێمابوو چۆن ئەمتوانی بەرگەبگرم و ئاسایی بم.

شەیماش بە چاوە بزەکانی هەر سەیری ئەکردم و لێوی هەڵەقرچاند.. بە دایکمی وت

"ئێوە کێشەیەکتان هەیە لە ماڵەوە؟ شتێک ڕویداوە؟ ئەو کچە بۆ وا ئەگری؟"

ئەو کچەی کە قەراربوو مکیاجم بۆ بکا و ڕێکم بخا بە زەردەخەنە جوانەکەیەوە وتی

"ئەوە شتێکی ئاساییە هەموو کچێک لەم ساتەیا ئەگری.. دەی بیری خێزانەکەی ئەکا بیری ماڵەوەی ئەکا.. ئیتر ئەچێتە ماڵێکی نوێوە"

بەڵام ئەو قسانە بەس نەبوون هەتا شەیما خانم بڕوای پێبهێنێ
منیش کە سەیر کردنەکانی ئەوانم ئەبینی ئەوەنەی تر دڵم توند ئەبوو و گریانم زیاتر.

کچەکە فرمێسکەکانی بۆ سڕیم و وتی

" دەی نابێ ئاوا بگری.. گەر نا مکیاجەکەت جوان دەرناچێت و دواتریش وێنەکانت ناشرین ئەبن.. لە کۆتاییا هەر ئەو وێنەیەتان بۆ ئەمێنێتەوە بە یادگاری"

ئەو کچە هەر ئەیویست بە قسە جوان و شیرینەکانی گریانی بوەستێنێت هەتا بتوانێت مکیاجم بۆ بکات و کارەکانی خۆی بە ڕێک و پێکی بکات
کاتێک خەریکی ئامادەکردنم بوو  لەگەڵ زەردەخەنە شادی هێنەکەی وتی

Kamu telah mencapai bab terakhir yang dipublikasikan.

⏰ Terakhir diperbarui: Mar 16 ⏰

Tambahkan cerita ini ke Perpustakaan untuk mendapatkan notifikasi saat ada bab baru!

گــونــاهـــبــار  //Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang