"من کوێربم بۆ ئەو بەختیەت عومەر من کوێربم...بوکەکەتیان برد عومەرم شانست نەبوو برا جوانەکەم"

خاڵۆژنم لەو لاوە بە کوڵ ئەگریا سازگاریش هات و پاڵی نام و بە هاوەرەوە وتی

"چۆن ئەوەت کرد ژوان چۆن کردت؟ چۆن ئەمەت بە خاڵم کرد"

هیچم بۆ ناوترا تەنیا بە حوزنێکەوە وتم

" تۆ نازانی سازگار نازانی"

ئەویش گریاو وتی

"چی نازانم؟ ئەمە چەن جار ها؟ چەن جار؟ ئەمە چەن جار دڵی خاڵم بشکێنی؟ تۆ چیت بە خاڵم نەکرد ژوان"

ویستم نزیک بمەوە دووبارە پاڵی نام و وتی

" بڕۆ دەرەوە ژوان.. بڕۆ دەرەوە نە ئەمەوێ بتبینم نە قسەت لەگەڵ بکەم
تۆ هیچ بیرت لە ئێمە نەکردەوە؟ بیرت لە خاڵم نەکردەوە؟"

بە دڵپڕییەوە وتی

"بەخوا خاڵم ئەم جارەیان شێت ئەبێ... بەخوا بەرگە ناگرێ و شێت ئەبێ... من ئەزانم ئەو چەن تۆی خۆش ئەویست"

پێشتر سازگار هەموو کاتێک پێی ئەوتم

"تۆ چی جادویەکت لە خاڵم کردووە وا شێتت بووە؟ سەر زمانی و ژێر زمانی تەنیا ژوانە... تەنانەت شەوانیش خەوت پێوە ئەبینێ"

بەخوا خۆشم ویست.. زۆر زۆرم خۆشویست بەڵام دڵنیابووم کە ئەو منی زیاتر خۆشئەوێ وەک لەوەی من ئەوم خۆشبوێ.. ئەو خۆشی ناویستم بەڵکو ئاشقم بوو

من کە بڕوام بە ئەشق نەبوو بەس بەخوا هەستی عومەر بۆ من تەنیا هەستێک نەبوو بەخوا ئەو ئاشقم بوو...

من ئەوەنەی بیرم لەوە ئەکردەوە گەر عومەر بزانێ چی ئەکا چی لێدێ ئەوەنە بیرم لە خۆم ناکردەوەو بۆ خۆم دڵگران نەبووم.

هەرچۆنێک بێ سازگارم لەگەڵ خۆم برد بۆ سەربان و لەوێ قسەم بۆکرد وتم

"تۆ نازانی سازگار.. نازانی ئێمە چی ژییانێکمان هەیە و چۆن ئەژین.. من تەنیا ئەوە بۆ خۆم ناکەم.. بۆ خێزانەکەمی ئەکەم، ناتوانم ئەوان ئاوا ببینم و شوێنی دڵم بکەوم"

ئەو هەر ئەگریا و منیش ئەگریام باوەشم پیاکرد و درێژەم بە قسەکانم دا و وتم

"سازگار توخوا پێی بڵێ.. پێیبڵێ بە ئێستاشەوەبێ پەشیمانم.. بڵێ ئێستاش هەر ئەوم خۆشئەوێ و ئەو لە دڵمایە
سازگار تخوا پێی بڵێ من بێوەفا نەبووم بەخوا ناچارم.. پێی بڵێ هیچ کاتێک لە خۆشویستنی پەشیمان نەبوومەتەوە بیڵی.. پێی بڵێ تەنیا لەبەر نەبوونی شوم کردووە.. ئەویش چەنێکە دەنگی نییە و نازانم کەی شتەکان چاک ئەبنەوە
ئیتر ئەوە ژییانە ئێمە لە چارەنوسی یەک نەنوسراوین... "

گــونــاهـــبــار  //Where stories live. Discover now