بڕیارێکی زۆر قورس بوو بۆم.. ئاخر من بەڵێنم بە عومەردابوو
ئەو زۆر ئەترسا لە نەبوونی ئەو بە ئامۆزاکانم ڕازیبم بەڵێنم پێیدا کە 10 ساڵ چاوەڕێی ئەو ئەکەم.

لە نەزانی خۆم ئەوانە ڕویدا.. هەر بە نەزانی دڵی خۆمانم شکاند.

دوو دانە ڕۆژ... دوو شەوی درێژ
من تەنیا بیرم لەوە ئەکردەوە... نە ئەمتوانی خۆم بدەمە دەستی قەدەر و چاوەڕێی هاتنەوەی عومەر بکەم
نە ئەوەبوو بتوانم خیانەت لە بەڵێنەکەم بکەم...

زۆر قورس بوو زۆر.. تەنیا ئەوانەی شەو بەدەم گریانەوە سەر سەرینەکانیان هەمووی تەڕ بووە
ئەوانەی ئازاری ئەشق دڵی شێواندون و گریاندونی.. لێم تێئەگەن و ئەزانن ئەو شەوانەم چەن بە قورسی بەڕێکردووە.

دوای ئەو دوو ڕۆژە لەیلا و شەیما و مێردەکەی هاتنەوە بۆ ماڵمان بۆ ئەوەی لەسەر پارە و مەرجەکان ڕێک بکەوین.

ئەو پارەیەی کە ئەوان بۆ مارەییەکە ئەیاندا زۆر کەم بوو باوکم هیچ بە دڵی نەبوو

ئاخر باوکم بیری لە داهاتوو ئەکردەوە و ئەی وت ئەگەر سبەی ئەو کوڕە شتێکی لێهات؟ ئەی نابێ کچەکەم شتێکی هەبێ کە بتوانێ لەسەر پێی خۆی بوەستێ؟.

لەیلا وتی "خۆتان ئەزانن ئێستا هەرێم لە چی بارودۆخێکایە.. خۆ براکەی من بێپارە نییە.. لەم بارو دۆخەش ماڵی خۆی هەیە شەهادە دارە ومامۆستایە دوکانێکی تایبەتی خۆی هەیە لە ناو بازاڕ.. هەر چەنە تازە تەمەنی 25 ساڵە، لە داهاتوش کارەکانی باشتر ئەبن"

دیاربوو باوکم لە دوورەوە ئەیانی ناسی
وتی چۆن 25 ساڵە؟ ئەوەنەی من بیرم بێ 29 ساڵ پێش ئێستا دایکی ئەو کوڕە مردووە"
شەیما حاشای لێکرد

مێردەکەی ئەو هاتە قسەو وتی
"لە هاوسەرگیرییا نابێ درۆ هەبێ
بۆیە من نازانم چەنیان بە ئێوە وتوە بەڵام تاهیری ئێمە ئێستا 30 ساڵە"

شەیماش نەی ئەزانی چۆن قسەکەی خۆی چاک بکاتەوە و بە دەنگێکی نزم وتی" جا با 30 ساڵ بێت خۆ هەر پێوەی دیار نییە کچی 14 ساڵیان پێداوە خۆی ڕازی نەبووە"

هەنێ قسەی تریان کرد و لەیلا بە دایکمی وت "وەرە سەیری ماڵەکەمان بکە و بزانە ئیتر کچەکەت ئەبێ بە چۆن خانمێک."

قسەکانی ئەوان زیاتر وەک کڕین وابوو نەک داواکردنی کچ
دەی شوێنی ئێمە دیاربوو دەکەس بووین لە ژێر سەقفی یەک ژوری پەنجا مەتری
ئەوانیش بە قسەکانیان زیاتر هانی دیکمیان ئەدا ئەیان زانی گەر ئەوانە ببینێ ڕازی ئەبێت.

دایکم ڕازی بوو خەریک بوو لەگەڵیان بڕوا
باوکم قۆڵی گرت و بە نزمی پێی وت
"سەمیرە.. ئاخر تۆ بۆچی دوایان ئەکەی؟ مەگەر ماڵ ماڵی کوڕەکەیە تا بڕۆی سەیری بکەیت؟ ئەو خانووە وەرەسەیە هێشتا باوکی کوڕەکە ماوە"

باوکم ژیر بوو ئەو قسانەی کە ئەیکرد من ئەو کاتە تێی ناگەشتم بەڵام ئێستا ئەزانم لە کوێوە قسەی ئەکرد.

دایکم بە گوێی باوکمی نەکرد هەر ڕۆشت، ئەو کاتە لە خۆمم ئەپرسی باشە دایکم بۆ وا ئەکا؟ بۆچی وا خۆمان کەم ئەکاتەوە؟ مەگەر ئێمە داوای زۆرمان کردووە؟ خۆ بە نانو ئاوێک ڕازین ئیتر بۆ وا ئەکات.

ئێستا ئەزانم بۆ وا ئەکات.. ئێستا ئەزانم ئەو داماوە بۆچی وا بە دوایان ڕای ئەکرد.
ئاخر ئەوەنە داماویی و دەردە سەری و نەبوونی بینیبوو کە ئیتر نەی ئەویست کچەکەی ئەوانە ببینێ کە خۆی بینی
نەی ئەویست کچەکەی بە برسیەتی بخەوێت.. نەی ئەویست کچەکەی هەموو خەیاڵی لای سەرە مانگ وکرێ خانووبێت و گەنجێتی بفەوتێ.

ئاخ دایە گیان.. ئەگەر ئەتزانی چی لە داهاتوو چاوەڕێمە هێشتاش وات ئەکرد؟
هێشتاش بە هەموو توانات هەوڵت ئەدا کە لە دیلان دورم خەیتەوە و بە تاهیرم شاد بکەیت؟!.


کە دایکم هاتەوە زۆر دڵخۆش بوو بە ڕادەیەک هەموو بەشێک لەو پێئەکەنی هەستم ئەکرد ئەو کاتە دایکم بە ڕاستی لە ناخی دڵییەوە دڵخۆشبوو.. بۆ من..

هاتە لام و باسی ماڵیانی ئەکرد و ئەی وت
"ژوان بەخوا منبم لە بری تۆ دەقەیەکیش لێی ناوەستم.. کوڕێکی گەنج و قۆز و چوار شانە موسەقەف مامۆستایە کاری خۆی ماڵی خۆی هەیە.. لەوە زیاتر چیت ئەوێ؟ بەخوا خانوەکەیان ئەوەنە گەورەیە ماڵی ئێمە بەراورد ناکرێت بە ژورێکیش لێی.. تەنیا باوکێکی پیر و ئەو خوشکەی هەیە ئەویش سبەینێ شو ئەکات و ئەچێتە ماڵی خۆی و
باوکیشی زوو یان درەنگ هەر ئەمرێ"

من کە زۆر بیرم لەو بابەتە کردبووەوە دایکیشم لەولاوە بەقسەکانی قەناعەتی پێئەکردم وتم
"تەواو دایکە بڵێ ژوان ڕازییە"









من کە زۆر بیرم لەو بابەتە کردبووەوە دایکیشم لەولاوە بەقسەکانی قەناعەتی پێئەکردم وتم"تەواو دایکە بڵێ ژوان ڕازییە"

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت بکە.

گــونــاهـــبــار  //Where stories live. Discover now