ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

"ئەو توڕەبوونەی ڕۆنیم پێ باش نەبوو باوکە".

تێمین وتی لەکاتێکدا که خەریکی شۆفێری بوو...

"ئەو ناتوانێ هیچ بکات...
گەر کردیشی ئەوا سزای خۆی هەیە لە ئەنجومەن".

کارلۆنی وتی...

"بەڵام باوکە...
من دەترسم کە شتێک لەتۆ بکات
ئەی ئەو کات چی؟".

تێمین بە خەمخۆریەوە وتی...

"من خاوەنی دوو کوڕی وەک شێرم...وە هەروەها مارک و پیاوەکانی تریشم...لەگەڵ ئەوەشا ئەنجومەن پشتی من دەگرێ...بۆیە دڵتەنگ مەبە بۆ من کوڕم...هەموو شتێک باش ئەبێ".

کارلۆنی وتی...

"هیوادارم باوکە...
هیوادارم".

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

"باوکەەەەەەە؟؟؟"

تێیۆنگ بەرەو باوکی ڕۆشت و له باوەشی گرت کاتێک کە گەڕانەوه ماڵەوه

"ئای ئای هێواش کوڕەکەم هیواش...خۆ من لە بەغداد نەبووم هههههـ".

کارلۆنی وتی و تێیۆنگی له باوەش گرتەوه.

"جیاوازی نییە وەک ئەوە وایە لە وڵاتێکی تر بووبیت...وە هەر بەڕاستی بۆچی بەغداد؟".

تێیۆنگ پرسیاری کرد و له باوەشی باوکی هاتە دەرەوه.

"لەبەر ئەوەی زۆرینەکەی کارەکانم لەوێوە ئەڕوات بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها بۆ ڕۆژهەڵاتیش".

کارلۆنی ڕوونی کردەوە...

"باشە...باوکە؟ هەموو شتێک باشە؟".

تێیۆنگ پرسیاری کرد...کاتێک تێمینی بینی کە بەبێ سڵاو چووە سەرەوە بۆ ژوورەکەی.

"بەڵێ کوڕم هەموو شتێک باشە...بۆچی؟".

"تێمین هیۆنگ...باش دیار نەبوو".

تێیۆنگ وتی...

"هیچ نییە ئەو تەنها ماندووە کوڕەکەم...تۆم؟؟؟".

کارلۆنی وتی و بانگی تۆمی کرد...

یەکێک له پیاوە ڕاستگۆکانی...

The Godfather [L.TY]✓Where stories live. Discover now