وتم"ئاخر چۆن؟"

خاڵۆژنم وتی "عومەر داوای ئەکرد کە لەگەڵ خۆم بتبەمەوە.. بەس لە ترسی خاڵت ناوێرم ئەوە بکەم
چونکە ئێستا شک ئەکات ئەڵێ بۆ لەو هەموو ڕۆژە ئەمڕۆ کە عومەر هاتووەتەوە انجا ئەچێت بە دوای ژوانا"

پێم خۆشبوو کە دوای چوار مانگ ئەگەر بۆ جارێکیش بێ ئەتوانم بیبینم
بەڵام نەم ئەزانی چۆن.

خاڵۆژنم درێژەی پێدا و وتی.
"عومەر ئەمشەو لە ماڵی ئێمە ئەمێنێتەوە
سبەی ئەچێت بۆ ماڵی شەنگاری خوشکم
تۆش هەلێک بدۆزەوە و بڕۆ بۆ ئەوێ"

ماڵی دادە شەنگار ئەوەنە دوور نەبوو هەر دوو سێ کۆڵان خوار ماڵی خۆمان بوو
بەڵام هیچ بیانوویەکم نەبوو کە بچم.

ئەو شەوە چەن بیرم کردەوە بەڵام نەبوو من هیچ کارێکم نەبوو لەوێ.

لەبیرم کرد و وام دانا هەر نەشم بیستووە
بۆ بەیانی دوا نیوەڕۆکەی
دادە شەنگار هەر دوو مناڵەکەی پێبوو و هات بۆ ماڵی ئێمە.

بە دایکمی وت ئەچم بۆ بازاڕ و لە ماڵەوە نابم بۆیە ئەم مناڵانەم هێناوە تا ئاگاداری بن
سەعاتێکی تر بە ژوان و نازەنینا بیان نێرەوە بۆ ماڵەوە.

زۆر دڵخۆشبووم کە لە کۆتاییا هیوایەک هەبوو بۆ بینینەوەی بە بێ کێشە.

نازەنین تاکە کەسبوو لە ماڵی ئێمە کە ئاگاداری پەیوەندییەکەمان بوو
جگە لەویش کەسی تر نەیەزانی کە دیلان گەڕاوەتەوە و لێرەیە.. لە ماڵی دادە شەنگار..
هەر دوێنێ شەویش زانیم کە دیلان بە خوشکەکانی وتووە.

کە گەشتینە ماڵیان تەنیا عومەر و خزمێکیان لە ماڵەوە بوو
ئەویش کە منی بینی وتی ئەڕۆم
بەڵام من پێم خۆشنەبوو.

مناڵەکان لە حەوشەکە یارییان ئەکرد و ئێمەش پێکەوە دانیشتبووین و قسەمان ئەکرد
وەک هەر دوو کەسێکی ئاسایی.

عومەر دڵخۆشبوو بەوەی پێش ئەوەی بڕواتەوە شانسی هەبووە کە بمبینێت.
بەڵام مات بوو
هەر وەک ئەوەی قسە گەلێکی لە دڵییا هێشتبێتەوە.

هەر بەو جۆرە وتی"ترسام کە نەیەیت"

شانم جوڵاند و وتم"دەی ئیتر لێرەم"

عومەر وتی"لێرەی.. بەڵام من هێشتا ئەترسم
هێشتا دڵی بێ چارەم ئارام ناگرێ
ئەترسم نەمێنیتەوە و یەکێکی تر لەمنت بسێنێ."

وتم"بۆ لە تۆم بسێنن خۆ نە من بەتەمای کەسم نە کەسێکیش بەتەمای منە
تۆ لە خۆڕا ئەترسیت"

عومەر وتی" من لە ئامۆزاکانت ئەترسم
ئەترسم من پێت ڕانەگەم و تا ئەوکاتەی ئەچمە سەر پێی خۆم تۆ بدەن بە یەکێک لە ئامۆزاکانمت"

وتم"ئارامبەوە عومەر.. من کە ڕازی نابم بە جگە لە تۆ..
ئیتر خۆ کەسیش زۆریم لێ ناکات"

عومەر هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و بۆ چەن ساتێک بە بێدەنگی و بێ جوڵە لێی ئەڕوانیم
وە وتی."نازانم.. شتێک لە دڵما هەیە کە بە درێژایی ئەم چوار مانگە هەر پێی وتووم تۆ بۆ من نابیت.. نازانم بۆ وا هەست ئەکەم..
ئەو هەستانە خەریکن ئەمخنکێنن
چاوەڕێم ئەکەیت وایە"

پێکەنینم بە وشەکانی ئەهات
نەمئەزانی بۆچی ئەو بیرکردنەوانەی هەیە
هەر بە پێکەنینەوە وتم
"دەی دیارە چاوەڕێت ئەکەم"

عومەر بە خێرایی وتی" چەنێک؟ چەنێک چاوەڕێم ئەکەیت"

پێش ئەوەی وەڵامی بدەمەوە دووبارە وتی"بۆ ساڵێکی تریش چاوەڕێم ئەکەیت؟! ئەتوانی ساڵێک چاوەڕێم بکەیت تا ئەچمە سەر پێیەکانی خۆم و دوو بەرد ئەنەمە سەر یەک"

نازانم ئەو کاتە چۆن بیرکردنەوەیەکم هەبوو.. بێ هیچ دوو دڵییەک بێ ئەوەی بیر لە داهاتوو بکەمەوە و بڵێم لەوانەیە ئاستەنگییەک بێتە ڕێمان
زۆر بە دڵنیاییەوە وەڵامم دایەوە.

ئاخر تەمەنم کەم بوو، مناڵبووم، نەزان بووم
ئەسڵەن بڕوام بەوە نەبوو کە ئەیان وت هەموو شتێک قسمەت و نسیبە

هەر کەسێک ئەوەی بوتایە ئەم وت قسمەت و نسیب هەمووی درۆیە
بۆ مەگەر خۆم خاوەنی دوو لێوی خۆم نیم؟! ئەوەی بە دڵم نەبێ ڕەتی ئەکەمەوە و تەواو.

بەڵام. ئێستا ئەڵێم.
هەموو شتێک هەر ئەم قسمەت و نسیبەیە کە ئەیڵێن
ئەوەی خوا بۆتی دانابێ بە چوار مشقیش لە ماڵەوە دانیشتبی دێتە بەردەمت
ئەوەشی کە هی تۆ نەبوو
چەن بە دوایا ڕاکەی ئەوەنە دوور ئەکەوێتەوە.

زۆر بە دڵنییاییەوە وەڵامم دایەوە و وتم " نەک ساڵێک دە ساڵ چاوەڕێت ئەکەم
ئەسڵەن تا ئەو کاتەی تۆ بتەوێت من چاوەڕێ ئەکەم"

وشەکانی من بۆ عومەر وەک ئەوەبوو کە پەرداخێک ئاوی سارد کرابێ بەسەر دڵییا
ڕوخساری لە دڵخۆشییا گەشایەوە و وتی

"ناهێڵم ئەوەنە لە چاوەڕوانییا بمێنیتەوە
هەر ئەوەنە بزانم شوێنێکمان ئەبێ دێمە خوازبێنیت"

تەنیا نیو کاتژمێر کاتمان هەبوو ئیتر ئەبوو عومەر بگەڕێتەوە بۆ کەرکووک چونکە کاتی مۆڵەتەکەی تەواو ئەبوو

تەنیا نیو کاتژمێر کاتمان هەبوو ئیتر ئەبوو عومەر بگەڕێتەوە بۆ کەرکووک چونکە کاتی مۆڵەتەکەی تەواو ئەبوو

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت بکەن

گــونــاهـــبــار  //Where stories live. Discover now