دوای چەن ڕۆژێک ئەو بابەتەش ئیتر داخرا و هەموو شتێک گەڕایەوە سەر باری جارانی... هەموو شتێک.

هاتوو چۆکردنی عومەر و بینینەوەی و گاڵتەو قسەکانی لەگەڵ هەموان وەک خۆی بوو، تەنیا من نەبێت.

ئیتر هەستم ئەکرد وەک جاران سەرنجم نادات.. وەک جاران بۆم پێناکەنێت و بە دوای هەلێکەوە نییە بۆ بینینم.

منیش کە ئەو هەڵوێستەم لێ بینیبوو و هێشتا لە تەمەنی هەرزەکاری بووم،
ئیتر کە ئەم بینی هیچ گرنگییەکم بۆی نییە هەستم بە پەشیمانی ئەکرد.

کات هات و ڕۆی.. خوێندنی ئەو ساڵەش تەواو بوو و زۆر شتی تر ڕویدا کە ناتوانم لێرەدا ئاماژەی پێبدەم چونکە ئەبێتە درێژکردنەوە.

وای لێهات هیچ کاتێکم نەبێت بۆ بیرکردنەوە لەو بابەتە و ئیتر لە بیری بکەم.. بەڵام هێشتاش کە ناویان ئەهێنا تەزویەک سەرەپای جەستەی دائەگرتم و ئەکەوتمە یادی.

ساڵی دووەمی خوێندنم دەستی پێکردەوە، پورە سۆمام هاوسەرگیریکرد..
ئەوکاتە هەر یەک خانوو بە کرێ ئەدرا بۆ دوو یان سێ ماڵ پێکەوە
وا ڕوویدا پورم چووە هەمان ئەو خانووەی کە عومەر و براکەی بە کرێیان گرتبوو چونکە نزیکی ماڵی باپیرم بوو.

لەگەڵ پورە سۆمام زۆر نزیک بووم
بۆیە هەرکاتێک کە ئەڕۆشتم بۆ ماڵی باپیرم سەردانی ئەویشم ئەکرد.

بە زۆری عومەر لە ماڵەوە نەبوو بەڵام هەندێ کاتیش وا ڕێک ئەکەوت کە لە ماڵەوەبێت.
وەلێ هەر کاتێک منی ئەبینی بێ هیچ قسەیەک سەری دائەخست و ئەڕۆشتە دەرەوە.

زۆر بە جوانی ئەو ڕۆژەم بیرە
هەر وەک ئەوەی ساڵانێک بەسەریدا تێپەڕ نەبووبێ و دوێنێ ڕویدابێت.

لەگەڵ نازەنینی خوشکم پێکەوە ڕۆشتین بۆ سەردانی پورم...
کراسێکی سورم لەبەربوو و قژە تەڕەکانم واڵاکردبوو بۆ ئەوەی بە ئازادی وشک ببێتەوە.

لە حەوشەکە بووم و خەریک بووم ئاوی بیرەکەم هەڵەکێشا
کاتێک چاوەکانم بەرزکردەوە.. چاوم بە جوتە چاوە ڕەشەکەی کەوت
سەری نابوو بە پەنجەرەی هۆڵەکەوە و هۆشبەرانە لێی ئەڕوانیم.

دوای ئەو ماوەیە ئەمە بۆ یەکەمجاربوو کە هەر بە هەمان شێوە بە چاوی ئاشقانەو بێ جوڵە لێمبڕوانێ
هەستم بە شەرم ئەکرد بەڵام هێشتاش نەم ئەویست چاو لەسەر نیگاکانی هەڵگرم.

هاتە حەوشەکە پێڵاوەکانی لەپێکرد و بۆ دەرچوون خۆی ئامادەکرد.

کاتێک بە لاما ڕۆی بە دەنگێکی کز بەخێرهاتنی کردم و ڕۆشت

هیچ کاتێک کوڕێکی کەشخەو سەرنج ڕاکێش نەبوو بەلامەوە
تەنانەت هەموو کاتێک ئەموت ئەو بە هیچ جۆرێک لە جۆری من نییە.

بەڵام ئەم جارەیان شتێکی تربوو
وەک ئەوەی تا ئێستا بە جوانی سەرنجم نەدابێ و نەمبینیبێ.

شتێک لە دڵما خورپەی کرد.. نازانم دەنگێک بوو بۆ تاوانبار کردنی خۆم
یان بەزەییم پیا ئەهاتەوە
یان تەنیا لەبەر ئەو اهمالییەی وام هەست ئەکرد شتێکی هەڵەم کردووە و پەشیمان بووم.

شتێک لەسەر دڵم بوو، هەر لەو کاتەوەی کە خاڵەم هات و وتی عومەر پەشیمان بووەتەوە من هەستم بەوە ئەکرد
بەڵام بە هۆی دورکەوتنەوەم وەک ئێستا هەستم پێنەکردبوو.

نازەنین هەستی بە شتێک کردبوو
خۆشم نەمەویست ئاوا بە تەنیا لە دڵم هەڵیگرم.

بۆیە وتم"ئێستا دوای ئەوەی شتەکان کۆتایی هات، هەست ئەکەم ئەوم ئەوێت"

نازەنین بە بابەتی ئاڵوگۆڕکردنی نامەکانی نازانی
تەنیا وتی"تۆ خۆت هەموو جارێک نەتئەوت دودڵم لەسەر ئەو هاوسەرگیرییە و نامەوێ؟! ئەی ئێستا چیبوو؟"

من خۆشم وەڵامی ئەوانەم نازانی
نازانم چیبوو وا لەپڕ ڕقم لێی بوەوە و لە بەرچاوەکانم ناشرینبوو
نازانم بۆ تەنیا بە ناوهێنانیشی تێک ئەچووم.

وە ئەوەش نازانم بۆچی دوای تێک چونی شتەکان ئەو هەستانەم نەما!!...

وەک ئەوەی جادوم لێکرابێت.

هەستەکانم بە هەموو شێوەیەک پێچەوانە بوونەوە.

وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت و کۆمێنت بکە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت و کۆمێنت بکە

گــونــاهـــبــار  //Where stories live. Discover now