ئەو کاتیش هەر هیچم نەوت و لای کەس نەم وت کە بەو هاوسەرگیرییە ڕازی نیم.

حەفتەیەک تێپەڕی و هاتوچۆی دیلانیش بۆ ماڵی باپیرم هەر وەک خۆی بوو.

ئەوەی گۆڕابوو تەنیا من بووم، لە خۆمەوە هەستێکی نامۆم. بۆی هەبوو
ناچووە دڵمەوە و ڕقم لێی بوو
تەنانەت حەزم ناکرد لە دورەوەش بیبینم یان گوێبیستی دەنگی بم

بە بینینی دڵم توند ئەبوو وەک ئەوەی دەسنەنە گەروم و هەناسەم لێببڕن، هەر کاتێک ئەو ئەهاتە ئەو ماڵە خۆمم ئەشاردەوە و هەموو کاتێک بیانوم ئەهێنایەوە بۆ ئەوەی نەیبینم.

ئێوارەیەکیان خاڵۆژنم بانگی عومەر و براکەی کردبوو کە بۆ نانی ئێوارە لەوێ بمێننەوە.

منیش کە ئەو کوڕەم ئەبینی لە خۆوە سەر و دڵم ئەگیرا
هەموو کات ئەم وت ئێستا بەرگەی بینینی ناگرم چۆن بتوانم هەموو تەمەنمی لەگەڵ بەسەر ببەم.

کەمێکم خوارد و بە بیانووی سەر ئێشەوە خۆم کرد بە ژورێکا بۆ ئەوەی نەیبینم.

کەمێکی پێچوو و خاڵۆژنم هات بۆلام و بە پێکەنینەوە وتی
"چیتە ژوان بۆ نایەیت لامان دانیشی؟ شەرم ئەکەیت؟ لای خۆی تۆ لەم نزیکانە ئەبیت بە هی ئێمە"

وتم"نا.. شەرمی چی تەنیا سەرم زۆر ئەیەشێت نامەوێ بێمە قەرەباڵەغی"

باوەشی لێدام و دەستی گرتم هەر ئەی وت براژنە جوانەکەی خۆم و ئیتر بە زۆر بردمی بۆ ئەو ژورەی کە عومەری لێبوو.

لە سوچێک دانیشتم بێ ئەوەی سەر بەرز بکەمەوە بەڵام ئاگاداری نیگاکانی ئەوبووم کە بە بەردەوامی بە پرسیارەوە سەیری ئەکردم و بە وردی لێی ئەڕوانیم.

ئەو شەوە ئەوان لەوێ مانەوە و بۆ بەیانییەکەی خاڵۆژنم هات بۆ لام و وتی.
چی لە نێوان تۆ و عومەر ڕویداوە؟ هیچت لێ بینیوە؟ شتێکی خراپی بەرامبەر کردووی؟."

وتم "نا خاڵۆژن چی شتێکی خراپ بکات.. هیچ ڕووی نەداوە، بۆ ئێستا ئەم پرسیارانە ئەکەیت"

زیاتر لێم نزیک بووەو وتی.
"تۆ پێشتر وا نەبووی، لەو شەوەوەی کە دەس ماچکردنەکە کراوە تۆ گۆڕاویت. "

بێدەنگییەکی تەواو لە نێوانمان هەبوو
ئاخر خاڵۆژنم لە هەموان زیاتر ئەیویست کە ئەو هاوسەرگیرییە سەربگرێت

منیش خاڵۆژنمم زۆر خۆش ئەویست وەکو خوشکی گەورەم وابوو، هەموو کاتێک لە پشتم بوو بۆیە نەمئەتوانی هیچ شتێکی پێبڵێم ئەترسام کە دڵی لێم بڕەنجێت

هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و دووبارە وتی.
"نەکا پەشیمان بووبیتەوە و دڵت بە کەسێکی ترەوەبێ"

گــونــاهـــبــار  //Where stories live. Discover now