بە شێوەیەک قسەی دەکرد وەک ئەوەی هەر لە سەرەتاوە تاوانی ئەم نەبێ
تەنها بیرکردنەوە لەوەی گەر هەر لە سەرەتاوە جیمین ڕازی بوایە بە هاوسەرگیریەکە ئەوا ئێستا چی ڕویدەدا .. ئایا دڵخۆش دەبون ... یەکتریان خۆش دەویست ... تای هەر بارودۆخی باش دەبوو یان ژیانی بەڕێ دەکرد وەک شێتێک و بەبێ نازی دایک یاخود باوک یا خۆشەویستێک

جێنی: تۆ هەر لە سەرەتاوە منت بێکەس کرد ... بیرت چۆوە هاتم تا بپارێمەوە بمبەیتەوە لای خۆت وتم وا مەکە وتم شایەنی ئەوە نیم من تەنها تۆم خۆشویست بەڵێ لەوانەیە ڕۆژانێک ئازاری کەسێکم دابێ بەڵام هەمووی بۆ تۆ بوو هەمووی لەبەر ئەشقی تۆ بوو ... تۆ چیت کرد .. منت فرۆشت بە شێتێک دواتر نازانم خوا بەزەیی پێمدا هاتەوە وتی خۆشەویستی مناڵی جێی هێشت باوکی پشتی تێکرد با هاوسەرەکەشی وا نەبێ ... بێز لە خۆم دەکەمەوە دەزانی بۆ ... چونکە هێشتا هەستم بۆت ماوە بەدەست خۆم نیە تۆ یەکەم ئەشقی من بویت لەبیرکردنت هێندە ئاسان نیە ... بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە لێت خۆشبم و ڕاکەمەوە باوەشت ... هەرگیز ... تا هێزم هەبێت خۆشەویستی بە تایهیۆنگ ئەبەخشم ... دەزانی ئەو بە ڕابردووی من و تۆ دەزانێ دەزانی تەنها لەبەر چی هاتم تا ئێرە ... هەستم بە شەرم کرد بەرامبەری ئەو هەموو شتێکی لە بیرکرد کە بەرامبەری کردم من کچ نەبووم کاتێ هاوسەری ئەو بووم ... بەڵام ئەو وەک ئەوە ڕەفتاری کرد کە هیچ نەبووە ئەی کەواتە بۆ من بمەوێ ئازاری بدەم ئەوە کۆتا شتە بمەوێ بیری لێ بکەمەوە ... هەرگیز جارێکی تر مەیە سەر ڕێگامان گەر نا ئەمجارە خۆم بەدەستەکانی خۆم دەتکوژم

دوای قسەکانی بە دەستەکانی فرمێسکەکانی سڕی پشتی کردە جیمین تا بڕوات

جیمین: بوەستە ... پێت وایە بۆ ئەوە تۆم هێناوەتە ئێرە تا بنوزێیتەوەو بگریت تا دواتر هەڕەشەم لێ بکەیت کە هەرگیز گرنگی نادەم ... سەیرکە کچێ من تازە هیچم نیە لەدەستی بەم من دۆڕام بەڵام بە تەنها نا تۆش دەدۆڕێنم

بە زەردەخەنەیەکی لار بەرەو ڕووی ڕۆی جێنیش بەردەوام سەری بە نەخێر دەلەقاند تا پشتی بەر دەرگاکە کەوت

جێنی: د... دورکەوە ... چیەکەی

جیمین: دەبینی

دوای ئەو قسەیە جیمین هێرشی کردە سەر لێوی زۆر بە پیسی و دڕندانە لێوی ماچ دەکرد دواتر هاتە لای ملی سنگی و ملی کردە پەڵە ... ئەو مەبەستێکی هەبوو لەم کارە ... بێگومان لە ژێر هاوار و پاڕانەوەکانی جێنی گەر هەر کەسێک بیبینیایە بەزەی پیادەهاتەوەو خۆی نەدەگرت

جیمین دورکەوتەوە لێی

جیمین: وەک جاران نەماویت بەڵام هەر باش بوو سەرەڕای ئەوەی پەڵەی کۆنی پێوە بوو

IDIOT  K.TH/ K.JWhere stories live. Discover now