I : 5

1.2K 181 273
                                    

.
.
.

لە ناکاو زۆر بە توندی قژی بەرز کرایەوە وای کرد ناڵەیەکی بە ئازار لە دەمی دەرچێ
لە تاو ئازاری قژی توند چاوەکانی دابخات

: پێت بڵێم تۆ چیت و چیت کردووە ... تۆ پێشتر سوزانی ئەم و ئەو بوویت وانیە؟! .. بەڵام ئێستا جیاوازە ئازیزم تۆ ئێستا هاوسەری کیم تایهیۆنگی ....

جێنی چاوەکانی هەڵبڕی شۆک ببوو بە بینینی ئەو پیاوەی بەردەمی
ئەو کەسێکی جیاواز بوو لەوەی پێشوو ئەو کەسێکی تەواو کامڵ دەرەکەوت .. سەرنجڕاکێش و پیاوانە
جێنی هیچی بۆ نەدەوترا وەک ئەوەی زمانی قوتیابێت
ئایا دەبێ چیبڵێ....
ئەوە زۆر لە ناکاو بوو بۆی تا ئەو پیاوەی بەردەمی دووبارە قسەی کردەوە بە دەنگە قوڵ و سەرنج ڕاکێشەکەی جیاواز لەوەی پێشووی

: ئازیزم زمانت قوتداوە

بە دەنگێکی گاڵتەئامێزەوە دووبارە وتیەوە

: هێشتا زۆرت ماوە شۆک ببیت و قسەت بۆ نەکرێ دەبێ باجی هەموو قسە ناشرینەکانت و کارە خراپەکانت وەرگری ... ئامم .. هەستێکی سەیرم هەیە وەک ئەوەی چەندین ساڵە هیچم نەبوبێت و تەنها پەنگم خواردبێتەوەو ئامادە کرابێتم بۆ تەقینەوە .. بەڵام خۆ تەنها چەند ڕۆژێکە من باش بومەتەوە ئەبێ سوپاسی ئەو ئاگرەکەم .. ٭بە تیژی سەرنجی خستە سەر ئەو کچە حەپەساوەی بەردەمی و بە ڕەقی پێی وت٭  .. وەک ئەوەی خوا ویستبێتی تۆڵەی یەکە بە یەکەی ئازارەکانم بکەمەوە لە ئەوانەی چواردەورم .. بە تایبەت تۆ .. هەرگیز ڕەفتارەکانی ئاهەنگەکەتم لە بیر ناچێ کاتێ چۆن هەوڵت دەدا سەرەڕای هەموو شتێک ئەو جیمینە نەفرەتیە بۆ خۆت بگێڕیتەوە لە کاتێکا ئەو خیانەتی لێ کردی .. ئای بەڕاستی زۆر بە داخم بۆ ئەوەش .. ئەی تۆ هەست بە چیەکەی .. بۆ قسە ناکەی .. قسە بکـــــــــە

ڕستەی کۆتایی بە هاوارەوە وت لەسەری

جێنی: ت .. تۆ چۆن .. چۆن چاکبویتەوە .. ئ .. ئاوا .. من .. تێناگەم

بە دەنگێکی نزیک لە گریانەوە وتی و زۆر شڵەژابوو و دەترسا لە هەر وشەیەک بیڵێ

تای: کێشەت چیە .. پێت ناخۆشە .. ئەی هەر تۆ نەبویت دەتوت من بەختم نیە کە توشی ناتەواوێک بووم .. ئێستا چیی ... ئەوە نیە زوو باش بوومەوە و هاتم بۆ گیانت
کاتێ قسەی کۆتایی کرد زیاتر دەستی لە قژی توند کرد
لە کاتێکا جێنی بەردەوام بوو لە ناڵە بە ئازارەکانی لە ژێر دەستیا

تای: بمبوورە بەڵام من ناتبوورم .. دەتخەمە دۆزەخێکەوە ئاوات بخوازیت کە هەر شێت بومایە

لە کۆتاییا دەستی لە قژی کردەوە و بە توندی فڕەیدا
وای کرد بدرێ بە زەویەکەدا

IDIOT  K.TH/ K.JWhere stories live. Discover now