Pompeii City

171 32 14
                                    


چی دەزانن دەربارەی (شاری زیناکاران) ؟
ئایا دەزانن شاری (پۆمپێی Pompeii) لە کوێیە و بۆچی وایلێهات ؟

شارێکی ئیتاڵیا بوو کە ژمارەی دانیشتوانەکەی (٢٠) هەزار کەس بوو ، ئەو شارە دەکەوێتە سەر دەریای ناوەڕاست ئەم شارە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دەسەڵاتی ئیمپڕاتۆر (نيرون) شارێکی سەرنجڕاکێشە لەڕووی تەلارسازیەوە بەڵام ئێستا ئەو شارە هیچ کەسێکی تێدا ناژی و بووە بەبەرد لە کاتێکدا ئەم شارە لە بیروهزری مرۆڤەکاندا سڕایەوە تا سەدەی (١٨) و دووبارە پاشماوەی شارەکە دۆزرایەوە !

ئەم شارە ناسراوە بە شاری (زینا و داوێن پیسی و نێربازی) چونکە تەواوی دانیشتوانی ئەم شارە خەریکی داوێن پیسی و زینا بوون و چەندین شوێنی کاری بەدرەوشتی تێدابوو ، زۆربەی زۆری دوکان و ماڵەکان تایبەت بوو بە تاوان و کاری بەدڕەوشتی و لەشفرۆشی و خەراپەکاری ، سەرجەم کوچە و کۆلانەکانی ئەم شارەدا بە هێمای داوێن پیسی و پەیکەری بەدرەوشتی تەنراوبوو !

ھۆی لەناوچوونیان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی دانیشتووانی ئەم شارە بەتەواوی ئاڵوودەی ئەنجامدان و بڵاوکردنەوەی زینا و بەدڕەوشتی و نێربازی (هاوڕەگەزبازی) بوون و شانازیشیان بە ئەنجامدانی کردووە و چەندین تابلۆ و پەیکەری بەدڕەوشتی کارەکانیان بەجێ ھێشتووە و لە ماڵەکانیشیان ھەڵیانواسیوە !

جگە لەمە (گەلی پۆمپێی) کافر و بێباوەڕبوون و بانگەشەیان بۆ خودای ئاگر و سێکس ... ھتد کردووە بەڵام سەرەنجامی خراپەکارییەکانیان بەم جۆرە نەمایەوە .

سەرەنجام لە ساڵی ٧٩ ی زاینی شاخی (ڤیزۆف vesuvio) کە سەر بە شاری (ناپۆلی حەزاڕی Napoli) یە لە هەرێمی (کامپانیا Campania) کە دەکەوێتە باشووری ئیتاڵیا ، ڕۆژێک گڕکانێکی لە ناکاوی لێدەردەچێت بەبەرزی ۳۳ کیلۆمەتر و سەرەتا جۆرە گازێکی ڕەشی لێدەرچوو کەوا ڕۆژی ڕووناکی لێکردنە شەوی تاریک ئینجا بووە هۆی دابارینی ئاگر و بەردی سوتێنەر و تەواوی شارەکە سوتا و خاپوور بوو ھەرچەندە ھەندێک لە دانیشتوانی شارەکە ھەوڵیاندا لە خۆیان ڕزگار بکەن بەڵام کێ دەتوانێت لە دەست خودای گەورە ڕزگاری ببێت ! تەنھا ئەوە نەبێت کە خودای گەورە دەیەوێت .
کەسیان لێدەرنەچوو هەر هەموو خەڵکەکە سوتان و پاشان جەستەیان بووە بەرد و تووشی سزای سەختی اللە بوون لە دونیا هێشتا سزای قیامەت و جەهنەمیش ماوە .

خودای گەورە لە سوڕەتی الٲعراف ئایەتی (۹۷ و ۹٨ و ۹۹) دا دەفەرمووێت :

أَفَأَمِنَ أَهْلُ الْقُرَى أَن يَأْتِيَهُمْ بَأْسُنَا بَياتاً وَهُمْ نَآئِمُونَ أَوَ أَمِنَ أَهْلُ الْقُرَى أَن يَأْتِيَهُمْ بَأْسُنَا ضُحًى وَهُمْ يَلْعَبُونَ ، أَفَأَمِنُواْ مَكْرَ اللهِ فَلَا يَأْمَنُ مَكْرَ اللهِ إلا الْقَوْمُ الْخَاسِرُونَ .

واتە
جا ئایا خەڵکی شارەکان لەوە دڵنیان و ناترسن کە تۆڵەی ئێمە بێت بۆیان لە شەودا لە کاتێکدا کە ئەوان نوستوون ،
ئایا خەڵکی شارەکان دڵنیاشن و ناترسن لەوەی کە تۆڵەی ئێمە بێت بۆیان لە چێشتەنگاودا ، لە کاتێکدا ئەوان سەرگەرمی یاری وگەمەن ،
ئایا دڵنیا و بێباک بوون لە نەخشەو پلانی خوا (لەسەر ئاستی تاک و کۆمەڵ یان لەسەر ئاستی حکومەت و گەلان) جا کەس بێباک نابێت لە نەخشەو پلانی خوا جگە لە قەومی خەسارەتمەند و زەرەرمەند) .

Pompeii city Italy ✓Where stories live. Discover now