جێنی هەستی کرد کە تای بە شێوەیەکی سەیر سەیری دەکات بۆیە لێی پرسی

جێنی: بۆ وا سەیرم دەکەی
تای جوابی نەدایەوە
تەنها بەردەوام بوو لە ڕوکەشە ساردەکەی
جێنی:تشش .. بۆ قسە ناکەی خۆ دکتۆرەکان وتیان کە باشی .. ئمم باوکت کۆمپانیای یاوەتە من بیرم نەبوو ئەبێ بڕۆم .. بایی کوڕە مناڵەکە ئاگات لە خۆت بێ

ــــــــــــــــــــ

جێنی چووە ژورەکەی بە شێوەیەکی هۆت خۆی گۆڕی چونکە پلانی زۆری هەبوو ئەمڕۆ وەک ئەوەی دڵی جیمین بەدەست بێنێتەوە
وە بە شێوەیەکی سەرنج ڕاکێش لە بەردەم هەموان دەرکەوێ لە کۆمپانیا تا بە کەم سەیر نەکرێ
وە بێگومان بە نسبەت قوتابخانەکەی هەر خۆی ئاخر ساڵی بوو تەواوی بکات یا نەیکات بۆ ئەو گرنگ نیە


بە ڕێکەوت بەرەو کۆمپانیای کیم بە سەیارەی کەشخە و کۆمەڵێ پاسەوان

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

: دوای کەوە بۆ کوێ چوو پێم ئەڵێی بێ هەڵە ... کیم سوزانیی
بە هەڕەشە بەوەی بەردەمی وت دواتر وشەی کۆتایی بە گاڵتە پێکەر و ڕەقی وتی
بەردەوام بوو لە زەردەخەنە بە فیزەکەی

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ

جێنی گەشتە کۆمپانیا و چووە ژورەوە لەگەڵ پێڵاوە پاژنە بەرزەکانی کە دەنگی دەدایەوە ... لەگەڵ چونە ژوورەوەی هەموان دەستیان کرد بە چپە چپ و قسە لەسەری

" ئەو زۆر جوانە وەک شاژنەکان دەرەکەوێ "

"نایابە..."

"بەڕاستی کچێکی وا خەسار بوو بۆ کوڕێکی ناتەواو و شێتی وەک کیم تایهیۆنگ"

"دڵنیام زۆر لووت بەرزە"

" ئیتر ئەرکمان ئەونەی تر قورس بوو"

بێ گوێدانە قسەکان بەڕێکەوت بۆ کۆبونەوەکە

ئەو کچەی کە گوایە دەبێتە سکرتێری لە بەردەمی دەرکەوت
ڕێزی خۆی بۆ نواند

: سڵاو خاتون من چۆی سانا .. لێرە بە دواوە من دەبمە سکرتێرەی تۆ خاتوون

جێنی تەنها ئهمێکی کرد بۆی
سکرتێرەکە ڕێی نیشاندا بۆ ئۆفیسەکەی و بەدەم ڕێوە خشتەی کارەکانی ئەمڕۆی پێ وت


ـــــــــــــــــــــــــــــ

جێنی بەڕێکەوت بۆ کۆبونەوەکە چووە ژوورەوەو دانیشت لە سەروی هەموان و قاچی خستە سەر قاچ

IDIOT  K.TH/ K.JWhere stories live. Discover now