جێنی بە خەمباری وتی خەریکبوو دڵی پڕدەبوو

یونا: ئایش ئەوە نیە خوشکەکەت لێرەیە .. دەی وەرە باوەشم

جێنی دەستی کردە پێکەنین بەو دیمەنە

جێنی: تۆ زۆرت حەز بە باوەشە

یونا: یااا چۆن وا ئەڵێی من لەبەر تۆمە هەی پشیلەی ناشرین

جێنی: من پشیلە نیم ..

وتی و خۆی کیوت کرد
جێنی سەری داخست و دەستەکانی یونای گرت و توند ماچی کرد یونا شۆک ببوو لەو کردارەی

جێنی: تۆ تاکە کەسی منی .. تۆ خوشک و هاوڕێی منی
من چیبکەم تا تۆ هەمیشە لام بیت

یونا: هیچ مەکە چونکە من هەمیشە لاتەبم بەڵێن بێت گەر تەنانەت هەموانیش تۆ بە جێ بێڵن

جێنی چاوەکانی پڕ ببون لە فرمێسک

جێنی: گەمژە تۆ ئەبوایە نەتهێشتایە بگریم لەم ڕۆژەیا کەچی خۆت ئەمگریێنی

زەردەخەنەو گریان تێکەڵ ببوو بەڵام دڵی هەردوو لا خۆش بوو بە بوونی یەک

جیمین هاتە ژورەوە

جیمین: ئامادەن خانمان

جێنی و یونا: بەڵێ

جیمین: جێنی گیان دەی کاتی ڕۆشتنە

جێنی: زۆر شڵەژاوم نازانم .. هەستێکی زۆر ناخۆشم هەیە

جیمین: ئاساییە گیانەکەم لەم ڕۆژەیا شتی هەر ڕووەدات دەی باوکم و ئەوان چاوەڕێن با درەنگ نەکەوین

جێنی سەری بە باشە جوڵاند و دەستی خستە دەستی جیمینەوەو ڕۆشتن

گەشتنە هۆڵەکە بینی کە زۆر قەرەباڵغە ئەو چاوەڕێی ئەو هەموو کەسەی نەدەکرد بینی کە کوڕێک لای قەشەکەیا وەستاوە .. ئاوڕی بۆ جیمین دایەوە کە دەستی لە دەستیا بوو بە مانای ئەوە چیە سەیری دەکرد بەڵام جیمین تەنها خەندەیەکی پێ بەخشی
کاتێک کە تۆزێکی مابوو بگەنە لای قەشەکەو ئەو کوڕە جیمین توند دەستەکانی جێای گوشی و چووە لای گوێی و چپەی کرد

جیمین: دەڕۆیت و هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو کوڕەیا دەکەیت کە لەویا وەستاوە گەر بویێری ئەوەت هەیە ڕەتی کەوە تەنها یەک ئۆکەی بەسە بە پیاوەکانمی بڵێم تا باوکت و خۆتیش ببنە خواردنی سەگەکانم .. بۆیە ئاقڵبەو بڕۆ .. دەی ئێستە بڕۆ دەستی بگرە .. دەی

ئاماژەی بەو پیاوەی ئەویادا

جێنی توند دەمی خۆی گرتبوو تا هەنسکەکانی دەرنەچێ
فرمێسک وەک ڕووبار لە چاوی دەخزا
بە دەستە لەرزیوەکانی دەستی خستە دەستی ئەو پیاوەوە و ڕووی کردە قەشەکە

IDIOT  K.TH/ K.JWhere stories live. Discover now