𝒫𝒶𝓇𝓉 9

1K 191 46
                                    













𝒫ℴ𝓋 𝓈𝒶𝓁𝓁𝓎


ئەو بەردەوام بوو لەوەی بەسەرسامیەوە سەیرم بکات

«گەورەم؟.»



گەرووی پاککردەوەو وتی
«دەبینم شێوازی قژت گۆڕیووە»



«بەڵێ؟»

ئەو هەمیشە بەشێوەیەک سەیرم دەکات کەبوونەوەريکی نامۆ بم بەڵام ئەمڕۆ زۆر بەئاشکرایی ئەوە دەکات



دەستم لەقژمداو وتم
«ئایا نامۆ دیارم؟.»



بەشڵەژاوی سەیری لایەکی تری کردوو وتی

«نەخێر ..زۆر جوانە»






قۆڵەکانم لێک ئاڵاندوو وتم

«هاتیت بۆ ژوورەکەم تەنها بۆ وتنی ئەمە؟.»







هەناسەیەکی دایەوەو ئاماژەی بۆ کردم لەسەر کوورسیەکان دابنیشم پاشان خۆشی لەبەردەمم دانیشت و وتی

«لەڕاستیدا نەخێر بیستوومە نامەیەکی سووپاسگوزاری زۆرت بۆ خزمەتکارەکان و دیاریت بۆیان  ناردووە..وە ئێستا ئیڤان بێزارە بەهۆی ئەم هەموو داواکاریەی لەخزمەتکارەکان بۆی دێت بۆئەوەی بۆتۆ کاربکەن»






«بەڵێ پێموایە ئەوە کەمێک یارمەتیدەر دەبێت لەبری ئەو هەموو کارەی دەیکەن»
لەڕاستیدا من ئامانجێکی تریشم هەیە دەمەوێت لایەنگرەکانم زۆرتر بکەم





تایهیۆنگ وتی
«تێناگەم تەنها سووپاسێک چۆن یارمەتیدەر دەبێت؟»






خەندەیەکم کردوو وتم
«گوێبیستبوونی سووپاس لەکەسێکەوە وادەکات هەست بەباشتربوون بکەیت»





«تێناگەم پێموایە شتە ماددیەکان باشترن وەک لەوشەکان..»






بەسەرسامیەوە سەیرم کرد ئایا بەڕێز تایهیۆنگ تاوەک ئێستا لەلایەن هیچ کەسێکەوە سووپاس نەکراوە؟


وتی«ئایا من نامۆم؟»



ئێستا من بۆ بیرلەوە دەکەمەوە؟


«نەخێر لەڕاستیدا تۆ خانەدانانە بیردەکەیتەوە»

وە منیش خانەدان نیم!







تایهیۆنگ نامەیەکی ڕازاوەی لەگیرفانی دەرهێناو لەبەردەمم ڕایگرت

«وە ئەم ئافرەتە داوای لێکردم ئەوە بدەم بەتۆ»





𝖥𝒶𝓀ℯ 𝓂𝒾𝓈𝓉𝓇ℯ𝓈𝓈🔚Where stories live. Discover now