𝒫𝒶𝓇𝓉 5

916 167 16
                                    















POV TAEHYNG



ئـەو کاتەی گوێبیستی دەنگۆکان بووم دەربارەی پەیوەندی من لەگەڵ سەماکەرێکدا ئەوەم بەهەل زانـی بۆ بەردەوام بوونم لەسەر پلانەکەم ،ئەو شەوە لەم ئاهەنگەدا چاوم بەسەماکەرێک کەوت و بڕیارمدا پلانەکەمی لەسەر جێبەجێبکەم کەچی نەفرەت لەگەڵ پیاوێکی تـر ڕایـکردووە؟هەست بە توڕەیـیەکی زۆر دەکەم، ئەو کچەش بەتەواوی نامۆیە بۆچی هەست دەکەم دەربارەی پلانەکەم دەزانێت؟..





«تــۆ دەتەوێت ئـەوە بکەیت لەبەرهۆکارێکی تایبەت ڕاستە؟..»







قۆڵەکانم لێک ئاڵاند وو لێیم پرسی

«بۆچی وابیردەکەیتەوە؟»










«دەنگۆکان وادەڵێن،کە تۆ پیاوێک نیت سەماکەرێک بانگ بکەیت بۆئەوەی کاتی لەگەڵ بەسەر بەریت»









برۆکانم گرژکردوو بەتووندی پێم وت

«تـۆ دەوێریـت تەنها لەسەر بنەمای دەنگۆیـەک بڕیار دەربارەی من بدەیت؟









بەڵام ئەم کچە بێئەوەی بترسێت لەسەر هێمنیەکەی بەردەوام بوو وتی

«نەخێر،لەلایەکی تر ئەمڕۆ تۆ گالیسکەیەکت ناردبوو کە هێمای شاهانەی بنەماڵەی ئیستبانی لەسەر بوو،گرینگ نیە پیاوێکی خانەدان چەند دەسبازی بکات کەسیان داوای سەماکەرێک ناکەن بەم شێوەیە بە ئاشکرایی..بەتایبەت نەک کەسێکی وەک تۆ پلە بەرز و هاوسەردار..»









لەکۆتایدا ئەم کچە سەری بەرز کردەوەو بەچاوە زەردەکانی سەیری کردم نەمدەتوانی تەواوی ڕووخساری ببینم بەهۆی ئەو پەرچەمەی نیوەی ڕووخساری داپۆشتبوو








وتی

«ئەوەی تۆ دەتەوێت دەنگۆیەکە کە بڵێن پەیوەندیەکی تایبەتت هەیە لەگەڵ سەماکەرێک!»










برۆیەکم لێی بەرز کردەوەو وتم

«کەواتە؟»








قۆڵەکانی لێک جیاکردەوەو وتی

«ئەگەر بۆ ئەو هۆکارە خانمەکەی منت داوا کردبێت ئەوا وابیردەکەمەوە من باشتر بم بۆ ئەم پلانەت»






𝖥𝒶𝓀ℯ 𝓂𝒾𝓈𝓉𝓇ℯ𝓈𝓈🔚Where stories live. Discover now