سارا/ ئەگەر نەیەیت بەتەنها دەچم و پرێتیش دێنمە ئێرە دەڵێم براکەم ئەترسێ بەتەنها بمێنێتەوە و لەگەڵیشم نایەتە بازاڕ

جۆنگکووک نەعلەکەی لە پێ کردەوە سارا ڕایکرد بەڵام جۆنگکووک هاوێشتی و پێی نەکەوت

جۆنگکووک/ نەوبیمەوە لێرە مشکە کۆر

سارا/ ئێ بەتەنها بچم کوڕ تەعلیقم لێئەیەن

جۆنگکووک/ قەیچیەکا تۆ کچیت و بەتەمای ئەوەی
کوڕ پێت نەحەپێ

سارا/ ئەی ئەگەر بردیانم؟

جۆنگکووک/ بازاڕ قەڵەباڵغە پیاوم ئەوێ ئیشێک قۆڕبکات بەرامبەر بە کچ

سارا/ لێت توڕە دەبم ها قسەشت لەگەڵ ناکەم

جۆنگکووک/ بڕۆ بێ منەتم

سارا/ ئەی ئەگەر سەیارەیەک خۆی پیا کێشام

جۆنگکووک/ ئەگەر هەجەلت نەهاتبێ سەیارە پارچە پارچەشت کا نامری وە گەر هاتبێ نەک من بە جۆنسیناش
ڕزگار ناکرێی

جۆنگکووک پاڵکەوت لەسەر پێدەکەی لێفەکەی بەسەر خۆیدادا و پشتی لە سارا کردبوو و ئەم قسانەی ئەکرد

سارا/ جا جۆنسینا کەری کوێیە تا تۆ هەبی؟

جۆنگکووک/ لێم گەڕێ سارا بڕۆ پرێتی بەرە

سارا/ ئەخر پرێتی ئیشوکاری هەیە بەس تۆ لە ماڵەوە بێ ئیشی هەر ئەزانی بخەوی بۆ لەگەڵ باوکم ناڕۆیتە ئیش

جۆنگکووک/ من جیاوازم گەمژە من لە سەربازی هاتوومەتەوە ماندووم

سارا/ ئەوە سێ ڕۆژە پشوو ئەدەی سێ ڕۆژ وادیارە ئەتەوێ تەواوی پشکەوەت بخەوی هیچ لەگەڵ ئێمە قسە ناکەی ئێمەش خۆمان بیرمان کردووی دە ساڵ تۆمان نەدیوە تۆش لە ژوورەکەت خۆت لە ئێمە ئەشاریتەوە
هەستە دەی تۆزێک وەکو خوشک گورجوگۆڵ بە

جۆنگکووک/ بڕۆ دەرەوە دەی ، با خۆم بگۆڕم

سەرچەفەکەی لادا و خەریک بوو هەڵئەستا

سارا/ یەی ئاخیرەن ڕازیم کرد

جۆنگکووک پێکەنی بە کەلەڕەقی خوشکەکەی

لە بازاڕ

سارا/ ئاییی ئەو عەزیە زۆر جوانە بۆ پرێتی دڵنیام بە دڵی ئەبێ ئەو ڕەنگەی زۆر لێدێ

جۆنگکووک/ جا بۆ تۆ بۆی ئەکڕی ؟ با خۆی بێت و بیکڕێ

سارا/ تۆ وا لەبارەی ئەدوێی وەکو ئەوەی ئەو میوان بێت
ئەو چواردە ساڵە لەگەڵ ئێمە ئەژی چواردە ساڵ
جیوازیمان نییە هەردووکمان وەکو خوشکین ئەو بۆ من ئەکڕێت منیش بۆ ئەو ئەکڕم ، بەس تۆ بیرکەرەوە تۆ بڵێی ئەو عەزیە چەندە لەو جوانبێ

جۆنگکووک/ ها ئەو پرتەقاڵیەش بۆتۆ جوانە

کراسەکەی بۆ سارا هەڵبژاردبوو و هێنابوو پێی ئەگرت تا بزانێ لێی ئەوەشێتەوە

سارا/ چۆن زانیت حەزم لە پرتەقاڵیە؟

جۆنگکووک/ نەمئەزانی هەروا پرتەقاڵیەم بەلاوە جوان بوو

ᴛʜᴇ ᴄʜᴏɪᴄᴇ ⛓️🗝️ ᴊ.ᴊᴋNơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ