ڕۆز پێکەنی و زەردەخەنەیەکی زۆر جوانی بۆم کرد ئەگەر هەزاران دەردم هەبوایە هەمویم پێی لە بیر ئەکرد

ڕۆژ بویەوەو دکتۆرەکە داوای لێم کرد کە خاتو ڕۆز ئامادە بکەم و پەرستارەکان ئەچنە لای و یارمەتی ئەدەن چونکە ئەو دەبێت بگوازروتەوە بۆ بەشی ئاڵودەبوانی ماددە هۆشبەرەکان
بەڵام سەرەتا ویستم من قسەی لەگەڵ بکەم و بۆی ڕون بکەمەوە

پاشان ئەوان بچنە لای
ئەویش ڕازی بوو بەوە

ڕۆشتمە ژورەوە ئەو لەسەر بێدەکەی دانیشتبو بە بێ دەنگی

' چاوەرێی تۆم ئەکرد تای برۆینەوە ماڵەوە ئییتر
  " ڕۆز سەرەتا ئەبێت قسە بکەین لەسەر شتێک
' باشە لە ماڵەوە دەی کەین
" نا ڕۆز لێرە
' ئێ بڵێ کەواتە
  " وتنی ئەمە بۆ منیش زۆر سەختە
' بۆچی ؟!
" ڕۆز من بەڵێنم پێت دا کە هەمیشە لەلات بم وایە ؟!
' بەڵێ
" بەڵێ وە هەمیشەش لەلات ئەبم بەڵام تۆ ئەزانیت ئاڵودەی مادە هۆشبەرەکان بویت
وە بۆ ئەوەی باشتر ببیت ئەبێت...
' ئێ ئەبێت چی بکەم تای ؟

تای گریا

' مەگری تای قسەکانت تەواو بکە
" ڕۆز ئەبێت بچیتە نە خۆشخانە بۆ ماوەی شەش مانگ
' چی شەش مانگ

چاوەکانم تا دوا ئاست کرانەوە بەڵام ئەو ماوەیە زۆرە
تای ئەگریا سەیری ئەوم کرد و وتم

' ئەگەر من بچمە ئەوێ دوبارە تەندروستیم بۆ دەگەرێتەوە
کەواتە من ئەچم

تای ڕوی کردە من
فرمێسکەکانیم سری

' مەگری مەگری تای من باش دەبم لەوێ
" تۆ باشدەبی لەوێ تەندروستیت بۆ دەگەرێتەوە
من هەمیشە لەگەڵت دە بم
' سوپاس زۆر سوپاس

هەستامەوە کاتێک تای لەبەردەمم لەسەر ئەژنۆکانی دانیش تبو ڕۆشتم و چومە لای پەرستار و دکتۆرەکانی لە لە دەرەوە چاوەرێیان دەکردم

' ئامادەم با برۆین بەڵام ئەتوانم سەرەتا کەسێک ببینم ؟!

دکتۆرەکە وتی بەڵێ

پێکەوە لەگەڵ تۆی ڕۆشتین لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزیم
و هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی بەڵێ ئەوە ئەو شوێنە بو
کە بوە هۆی سەرەتای دەست پێ کردنی ئەم ژیانە

' ئەوە ماڵی خۆمانە ئەو ماڵەی کە لەگەڵ دایکم لێی دەژیام '

هەنگاوم نا بەرەو دەرگاکەو لە جەرەسەکەمان دا
دوای ئەوەی دەرگاکەمان لێ کرایەوە
ئەوە دایکم بو دایکم شۆک ببو بە بینین من
دوای ئەو ماوە زۆرە

My feelings ✔︎Où les histoires vivent. Découvrez maintenant