The Choice [01]

6K 334 28
                                    


ب.هانتای/ کوا ئەوە بۆ نەهاتن؟!

خ.مۆنا/ ماڵت ئاوابێ ئەوە سەد جار ئەو پرسیارە بکەی

سارا/دێن باوکە دێن سەبر بگرە

ب.هانتای/ ئێ چیبکەم زۆر درەنگ کەوتن ،
کچێ سارە ئەو ئاوەم بەرێ ..!

سارا ئاوەکەی دایێ

ئەوان لە وێستگەی شەمەندەفەر وەستابوون و چاوەڕێی سەربازەکان بوون بگەڕێنەوە چونکە ئیتر پشووی سەربازیە وە هەمووان ناتوانن چاوەڕێ بکەن کە مناڵەکانیان ئەبیننەوە پاش 2 ساڵ یەک ئەبیننەوە
واتا 2 ساڵ جارێ پشووی سەربازیە
بەڵام خێزانی جیۆن ماوەی 8 ساڵە جۆنگکووکیان نەدیوە
چونکە ئەو پێشتر ونببوو لە کاتی سەربازی دیار نەما نزیکەی دوو ساڵ دەبێ دۆزراوەتەوە وە ئەمڕۆش دێتەوە و بە خێزانەکەی شاد ئەبێتەوە

سارا/ سەیرکە ئەوان هاتن

ئاماژەی دا بە شەمەندەفەرەکە

شامەندەفەرەکان وەستان هەموو سەربازەکان هاتنە خوارەوە کوڕی تێدابوو و کچی تێدابوو

ب.هانتای/ چۆن جۆنگکووک بدۆزینەوە هەموویان
یەک جلیان لەبەرە

ئەوان زۆر گەڕان پیاوێک دەستی لەسەر
شانی ب.هانتای دانا

؟؟؟/ بەڕێز هانتای..

هەموویان ئاوڕیان داوە بۆ پیاوەکە کاتێک پیاوەکە وتی

ب.هانتای/ فەرموو بەڕێز

؟؟؟/ چیە ؟ دەڵێی نامناسیتەوە ؟

ب.هانتای/ نەخێر تۆ -

ب.هانتای/ جۆنگکووک !

تفی قوتدایەوە

سارا/ کاکە

خ.مۆنا/ کوڕم

هەموویان باوەشیان لێداو گریان جگە لە جۆنگکووک کە تەنها پێدەکەنی

ب.هانتای/ چۆن ئەوەندە گۆڕاوی ؟ سەیرکە ژنێ کوڕەکەمان چ پیاوێکی چوار شانەی لێ دەرچووە

خ.مۆنا/ دەبینم دەبینم ماشااللە
لە قۆزی کوڕە نازدارەکەم

خ.مۆنا باوەشی لە جۆنگکووک دا چاوەکانیان یەکتریان دۆزیەوە

خ.مۆنا بە چرپە پێی وت

خ.مۆنا/ بۆچی چاوەکانت ڕەنگیان گۆڕاوە؟

ᴛʜᴇ ᴄʜᴏɪᴄᴇ ⛓️🗝️ ᴊ.ᴊᴋWhere stories live. Discover now