یوبین: واھ خۆشەویستت هەبووە؟! پێم بڵێ ناوی چیبوو؟
"بە بزەیەکی پەرۆشەوە وتی"

تێی: ئەوەندە پرسیار مەکە
"بە گرژی وتی"

یوبین: تەنها ناوەکەیم پێ بڵێ خۆ چیە
"بە نوزوە وتی"

تێی بەبێزاری و بە مۆڕەوە سەیری کرد

تێی: ناوی سوو ئاھ بوو

یوبین: لە ناوەکەیەوە دیارە کەوا زۆر لە خۆبایی بووە
ئاھ بوەستە سوو ئاھ ناوی کچە تۆ جونگکوکت بە کچ چواندووە؟
"بەسەر سوڕمانەوە وتی"

تێی: ئاھ نەخێر... تەنها بۆ ساتێک لەبەرچاوم بوو بە ئەو بەهۆی زۆر بیرکردنەوە لێی
"بەبێزاری وتی"

یوبین: ئهم
"چەند جارێک سەری بەمانای بەڵێ جوڵاند"

چەند خۆلەکێکە لە دوای ئەو گفتوگۆیە بێدەنگ بوون و هیچ ناڵێن تەنها سەیری دیمەنە جوانەکەی لادێ دڵبەرەکە ئەکەن تا جیمین بەوێدا تێپەڕی و سەیری کردن چەند چرکەیەک ڕاما لەوان چاوی کز کردەوەو قسەی کرد

جیمین: ئەم دوو مەیمونە چی ئەکەن لەسەر ئەم دارە
"وتی و یوبین پێکەنی کەمێک بە دەنگی بەرز"

تێی: گاڵتەمان نیە لەگەڵ یەک بەڕێز جیمین
"بە تیژی و بێزارییەوە وتی"

جیمین: بە من چی ئەوەی بێتە سەر زارم ئەیکەم بە میوانی گوێیەکانت

تای: هاهاها زۆر کۆمێدی بوو شیعرەکەت
"سەرەتا بە درمایی پێکەنی دواتر بە بێزاری سەیری جیمینی کردەوە"

یوبین: جیمین دەی تۆش وەرە
"بە بزەوە وتی"

جیمین: نەخێر خاتوو یوبین من مۆنکی نیم
"وتی و ڕۆشت"

یوبین: ئەگەر ئێمە مەیمون بین تۆ غۆرێلای
"بە هاوارەوە وتی و کەمێک خۆی دانوستاندەوە تا جیمین ببێنی"

تێی: من دەڕۆم
"وتی و بازیدا بۆ خوارەوە"

یوبین: چاوەڕێکە بەیەکەوە ئەڕۆین
"ئەویش بازیدا و لەگەڵ تێی کەوتنە ڕێ بۆماڵەوە"

بەدەم قسە کردنەوە گەشتن بە ماڵەوە شەو شادیان لەیەک کردوو هەردووکیان چوون بۆ ژوورەوە

تێی ڕۆشت بۆ چێشتخانەکە دۆلکەیەک ئاو لەسەر کاوانتەرەکە بوو گڵاسێکی لەناو کاوانتەرەکە دەرهێناو کەمێک ئاوی تێکرد و خواردییەوە لەوکاتەدا جونگکوک لەسەر پەیژەکان هاتە خوارە بەرەو چێشتخانەکە هات
تێی گڵاسەکەی داناوە سەر کاوانتەرەکە و
سەیری دواوەی کرد جونگکوکی بینی
کەمێک بەبێ دەنگی مانەوە و سەیری یەکیان کرد
وەک دوو دووژمن کە لەوە دەچوو ئارەزووی کوشتنی یەکیان هەبێ،
تێیهیۆنگ بەهۆش خۆی هاتەوە بە مۆنییەوە بەلای کووک دا ڕۆشت و شانێکی بەهێزی لە کووکدا کە وای کرد ئاڕاستەی قاچەکانی بگۆڕێ بەڵام نەکەوت

||لـەژێـر سـێـبـەری مـانـگ|| taekookWhere stories live. Discover now