لەسەرە یەکێک لە کورسیەکان دانیشت کەوچکەکەی هەڵگرت و کەوچکێک لە خواردنەکەی پێشی خوارد
چاوەکانی داخست بۆ ئەوەی چێژ لە خواردنەکە ببینیتبیۆل: چی بوو کوڕەکەم تامی ناخۆشە؟
جونگکوک: داپیرە ئەوە چ قسەیەکە شاهانەیە خواردنەکەت زۆر بەتامە و پڕە لە خۆشەویستی
بیۆل: سوپاس کوڕە بچوکەکەم نۆشی گیانت بێ
" زەردەخەنەیەکی نەرمی بۆ کرد و دەستیان کردەوە بە خواردن"جونگکوک: من کەی بچوکم داپیرە لە دوو مانگی داهاتوودا دەبم بە 17 ساڵ
"قسەکانی بەسەر یەکەوە کرد کاتێک دەمی پڕ بوو لە خواردن"بیۆل: تا ئێستا فێر نەبوویت لە کاتی دەمی پڕ لە خواردندا قسە نەکەیت بۆیە هێشتا نەوە بچوکەکەی منی
"وتی و پێکەنینێکی کەمی کرد"جونگکوج: ئۆف لە تۆش داپیرە
"وتی و کەمێک خۆی بە توڕە دەرخست"دوای نان خواردن و گاڵتە و گەپە خۆشەکانی ئەو نەوەو داپیرەیە
جونگکوک سفرەکەی کۆ کردەوەو قاپەکانی شۆرد
جونگکوک هەمیشە یارمەتی داپیرەی ئەدا لە کارەکانیدا لەبەر ئەوەی تەمەنی گەورە بووەو
پەککەوتە بووەداپیرە بیۆل ڕۆشت بۆ ژوورەکەی و خەوت
ئەو هەمیشە زوو دەخەوێت بێگومان ئەوە خوی هەموو بەتەمەنێکەJungkook's pov
ئێمە لە لادێیەکی بچوک دەژین و هەموویان وەک و خێزان واین
دڵخۆشین و ڕێز لەیەکتر دەگرین
کار دەکەین بژێوی ژیان پەیدا ئەکەین
مانگاکان ئەدۆشین و شیر و پەنیرو ماست و جۆرەها
بەرهەمی تری لێوە پەیدا ئەکەین و بازرگانی پێوە ئەکەین ئێمە تەنها مانگامان نیە ئەگەر وا بیر ئەکەنەوە
نەخێر ئێمە ئاژەڵی ترمان هەیە وەک مەڕ و بزن و کەڵەشێر و مریشکیش ئەسپیشمان هەیە
بەڵێ من ئەسپێکی مێییەنی قژ درێژم هەیە کە ڕەنگی ڕەشە ئەو ناوی ڕوسێڵ'ەخەریکە بیرم ئەچێ خۆم بناسێنم
من جیۆن جونگکوکم لەگەڵ داپیرەم ئەژیم وەک خۆتان ئەزانن تەمەنیشم 16 ساڵە
بەڵام دوو مانگی تر ئەبم بە 17 ساڵ
وە دایک و باوکم نازانم چۆن چۆنی باسی بکەم
بەهەرحاڵ دایکم سۆزانی لادێکەمان بووە وە باوکیشم کاتی لەگەڵ بەسەر بردووە و لە ئەنجامدا منیان لێ بەرهەم هات
من منداڵێکی نایاسایم
هەرچۆنێک بێت من دڵخۆشم لەگەڵ داپیرەم
هیوادارم ئەوم بۆ بمێنێتend pov
ڕۆشتە ژوورەکەی و لەسەر بێدەکەی پاڵی دایەوەو
لە پەنجەری تەنیشت بێدەکەی سەیری مانگ و ئەستێرەکانی دەکرد
کە بیری دەکردەوە چەندە جوان ئەستێرەکان ئەدرەوشێنەوە
بەم شێوەیە بەدەم سەیرکردنی مانگ و ئەستێرە درەوشاوەکان خەو بردییەوە.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
589
hope you liked it
💗🌻
![](https://img.wattpad.com/cover/274859230-288-k937817.jpg)
YOU ARE READING
||لـەژێـر سـێـبـەری مـانـگ|| taekook
Random«لەژێر سێبەری مانگ و لەژێر سێبەری تریفەی مانگ لەژێر سێبەری دارەکان و لەژێر سێبەری گەڵاکان لە ژێر سێبەری خەڵکی و لەژێر سێبەری جیهاندا من و تۆ لە ئەشقدا ون بووین و کەوتینە ژێر سێبەری دونیا» Top tae Bottom kook
part 1
Start from the beginning