لەماڵەوەن...دانانیشێ.

تاو/باشە بۆچی نەچینە ئەو دەوروبەرە؟
ئینجا دانیشە باشە؟

سوهۆ/نا نابێ بچینە ئەو دەوروبەرە
چونکە ئەبینە جێی سەرنجی ئەوان.
وە ببوورە ناتوانم دانیشم.

تاو/باشە...تەنها هیوادارم سەلامەت بێ.

سوهۆ/منیش.

بەڵێ...کاتێک هەر یۆل جون هەر ئازارێکی هەبێ...ڕاستەوخۆ سوهۆش ئازاری ئەبێ.

وە بە پێچەوانەشەوە ئەگەر سوهۆ ئازاری هەبێ یۆل جونیش ئازاری ئەبێ.

ئەوان هاوەڵن!!!

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لەکۆتاییا ڕووناکییەکی بینی.

بەرەو ئەوێ چوو و باخچەیەکی بەرچاو کەوت.

پیاوێک دانیشتبوو و پشتی لە یۆل جون بوو...گۆچانێکیشی پێ بوو لە لای ڕاستی کورسییەکەی بەدەستییەوە گرتبووی...دەسکەکەی شێوەی کەلـلەسەر بوو.

ئەوە سەرنجی یۆل جونی ڕاکێشا.

ئەوە سەرنجی یۆل جونی ڕاکێشا

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


{ئەم پیاوە کێیە؟}

لەمێشکی خۆیدا پرسیاری لەخۆی کرد.

نەی ئەویست نزیک بێتەوە.

نەئەترسا بەڵام نەی ئەزانی کە ئەو پیاوە کێیە...ئەو نایەوێ دووچاری کێشە بێتەوە.

؟؟؟/وەرە پێشەوە...مەترسە.

لەناکاو قسەی کرد و وای کرد یۆل جون داچڵەکێ.

یۆل جون/تۆ کێی؟
من تۆ ئەناسم؟
تۆ من ئەناسی؟

؟؟؟/ئێرە ماڵی باوکت نییە بەدڵی خۆت قسە بکەیت و پرسیار بکەیت.
وە وەرە لەسەر ئەو کورسییە دانیشە کە ئەیبینی...ئەوەی کە دوور لە منەوە...بە هیچ شێوەیەک سەیرم مەکە.

𝐁𝐥𝐨𝐨𝐝 {K.jm}✓Where stories live. Discover now