Part 8

1K 162 63
                                    










*...~<٬^¥£€_[£>/<

چوومە نزیک ئەو دووانەوە بێ ئەوە هەستم پێبکەن مەبەستم [ کوک و باوکی بوو ]

باوکی جۆنگکوک : کوڕم تۆ تەواوی من وتم کە تۆ ئازادی لەوەی کە کاری چی دەکەی و چیت بەدڵە بەس نەمووت ئازادی لەهەڵبژاردنی دیندا ئەمە یانی چی خۆت ڕووخاندووە واز بهێنە

جۆنگکوک : باوکە گیان تکایە تۆش باوەزربهێنە

باوکی جۆنگکوک پێوەی دیار بوو توڕە بوو

باوکی جۆنگکوک : چی دەڵێیی سێرکە پێتی دەڵێم واز بهێنە گەر واز نەهێنی ئەو کەسەی دەیکەیتە هاوسەرت هەرگیز ناهێڵم بێت بەو ماڵەمدا وە خۆشت

جۆنگکوک بە چاوە بریسکە پڕ فرمێسکەکانی سێری باوکی دەکرد دڵم ژانی کرد نازانم بۆ بەبێ ویستی خۆم فرمێسکەکانم کەوتن

جۆنگکوک : ڕازیم

باوکی جۆنگکوک زەردەخەنەیەکی کرد

باوکی جۆنگوک : ئافەرم کوڕە شیرینەکەم

جۆنگکوک کەمێ دوور کەوتەوە

جۆنگکوک : ڕازیم بەوەی کە دوای ئەوەی هاوسەرگیریم کرد تۆ دەستبەردارم بیت

باوکی جۆنگکوک شۆک بوو گڕکان لە چاوەکانی دەهاتنە دەرەوە من لاشەم کەوتە لەرزینێکی زۆر بۆچی ئەو ڕازیە کە ژیانی تاڵ بێت

ئەوکاتە هەستم کرد ئیمانی چەندە لا شیرینە منیش زیاتر ئەوم لاشیرین بوو

باوکی جۆنگکوک : سێرکە کوڕم خۆت مەخە کێشەوە با توڕەش نەبم واز دەهێنی

جۆنگکوک : ببورە باوکە من ئازادم ئێستا نەوەک بێدینی

جۆنگکوک ڕۆشت هات بە ئاڕاستەی منەوە من خێرا خۆم شاردەوە بەڵام کاتێ ئاوڕم دایەوە باوکی جۆنگکوک لەبەردەمەوەیە بەتوڕەیەوە سێرم دەکا جۆنگکوک زوو ئاوڕی دایەوە منی بینی شۆک بوو چیی من ئاشکرابووم

من : ب ب ب. ب بەڕێز چی بووە ؟

باوکی جۆنگکوک : تۆ کێیت هاتووی گوێ لە قسەی من و کوڕەکەم دەگری

من : چی بەڕێزم ئەوە چی دەڵێی

شڵەژابووم

جۆنگکوک هاتە پێشەوە

جۆنگکوک : باوکە لەوانەیە تۆ هەڵە تێگەشتبی

باوکی جۆنگکوک هیچی نەووت ڕۆشت

من سێری کوکم کرد زۆر شەرمەزار بووم سەرم داخست بەڵام هەستم بەو پێکەنینەی سەر رووخساری کوک دەکرد باشە بەچی پێدەکەنێ سەرم بەرزکردەوە بە مانای نیشانەی پرسیارەوە

جۆنگکوک : خاتوو مۆیۆنگ کەمێ دەمووچاوت ڕەش بووە

من خێرا سێری کامێرای مۆبایلەکەم کرد شۆک بووم ڕوخسارم وەک سمێکی پشیلەی لێهاتبوو بەهۆی رەشی دارەکەوە کاتێ خۆم تیا حەشار دا

جۆنگکوک : کارت نەبەو خاتوو مۆیۆن

چۆن دەبێ هێندە میهرەبان بێ

من : نا سوپاس

جۆنگکوک ماڵئاوای کرد و بە نەرمی تەنانەت وا دیار بوو کە وا هێمن دەرۆشت بەسەر زەویەکەدا وەک ئەوەی نەیەوێت ئازاری هیچ مێروویەک بدا


من بەڕاستی ئەوم خۆشەوێت


.............

دوای سێ مانگ

وەک هەموو ڕۆژێ بە پەرۆشی چوون بۆ زانکۆ بووم تاوەک ئەو ببینم ئەو ئازارم دەدات کاتێ کە نایەوێت قسەشم لەگەڵ بکات من دەمەوێ لەگەڵ ئەودا بم بەس ئەو

چوومە ژوورەوە سێری ئەو جێگایەم کرد کە جۆنگکوکی لەسەر دانیشتووە
جێگاکەی منیش کەمێ لەوەی ئەو نزیکە چوومە دوای کوکەوە

سێری پرچی کوکم دەکرد ڕەشە ئای تۆبڵێی گەر دەست بدەم لە قژی چەند نەرم بێ وەک خۆی

چەند کچێ کۆبوونەوە لەکاتێکدا بەس کوک لەژورەوە بوو بۆ کۆکردنەوەی شتەکانی کچەکان دەرگای ژورەکەیان داخست

؟؟؟ : جیۆن جۆنگکوک لەکۆتایدا ..........


.......

بەردەوام دەبێتتتت

.......

The Strange man || J.JK || ✔️ Where stories live. Discover now