کوک : نەفرەت ." هێندە بە نزمی گوتی کە تەنها خۆی گوێبیست بوو "

بەڕێوبەر : ببورن کە ئەو قسانەشم کرد وە ئێستا دەتوانن بڕۆنەوە پۆل . "بەزەردەخەنەوە گوتیە جیمین  لانی ئەوانیش بە هەمان شێوە زەردەخەنەیانکردو ڕێزی خۆیان پیشان داو ڕۆشتن  "

کوک : کارێکی باشت کرد جەنابی بەڕێوبەربە
"بە زەردەخەنەیەکی لارەوە گوتی بێگومان زەردەخەنە دەکات چونکە ئەوەی ویستی سەری گرد توانی بۆ تۆسقاڵێکیش بێت سەرنجی جیمین بۆ لای خۆی ڕابکێشێت "

بەڕێوبەر : بەڵام ئەمە لەپای چی ...؟

کوک : بۆ ئەوەی سەرنجی جیمینە گەمژە ڕابکێشم بۆ لای خۆم .

-
-
-
-
-

جیمین : ئەو سەرکە پەتاتە ـبۆچی ناوی تۆی نوسیوە .! "بەسەر سوڕمانەوەباوەڕی نەدەکرد کە کوک ئەوەی کردبێت بەڵام شتێک وای کرد بوەستێت لە بیر کردنەوە "
هەرخۆی دەبێت بمزانیبایە چونکە یەکەم ڕۆژ کە هاتە ئەم زانکۆیە قسەی ناخۆشی کرد بە من و لانی وەک بڵێی پێی ناخۆش بێت هاهـ هەر چۆنێک بێت من و لانی هەر دەبێت هاوسەرگیری بکەین هیچ ڕێگەیەکی تر نیە کەواتە منیش تا لەتوانام دابێت دڵخۆشی بکەم و گرینگی پێدەیەم

لانی : نازانم ...بەڵام لەوانەیە ئیرەیت پێببات وابیر ناکەیتەوە . "بەتێڕوانینەوەد دەیگوت چونکە شێوەی جۆنگکووک ئەوەی دەردەخست "

جیمین : هەرچۆنێک بێت ئیرەش ببات هیچ شتێک ناگۆڕێت . "بەزەردەخەنەوە دەیگوت "

"ئایە ئەم هەڵسوکەوتانەی کوک هیچ ناگۆڕێت یان هەمووشتیک دەگۆڕێت "

[ تەنها یەک وانە ماوە ]

pov kook

"ئەمە چی حاڵێکە من تێی کەوتوم ئاخر ئەم ڕوخسارە جوانەم ئەم دەست و پەنجە ناسکانەم هی ئەوەیە
زبڵ و خاشاکی ئەم ناشرینانە کۆبکاتەوە خەریکە مێشکم دەوەستی ئەمە چی حاڵێکە دەگەڕێم بەدوای زبڵدا هەموان دەزانن کە من سزا دراوم بەمە بۆیە تاوەکو گومان نەکەن هاتوم زبڵ کۆدەکەمەوە
ئۆیییــــ خەریکە دەست دەکەم بە گریان بۆ حاڵی خۆم
دڵنیابە [لەناوت دەبەم پاڕک جیمین مردنی تۆ بە دەستی من دەبێت] "

"ئۆففففف لەهەمووی ناخۆشتر ئەو نەفرەتیە هات بۆ گۆڕەپانەکە لانیشی لەگەڵدایە ههههههـ چیژ لە بونت لەگەڵی ببینە چونکە بەم نزیکانە بەوشێوەیە دەستی ناگریت و ناسوڕێیتەوە دەبێت باجی هەموو هەڵەکانت بیەی نەفرەتی "

flash beack

واتای چیە من ناتوانم بێم بۆ ئاهەنگی ساڵ بۆچی دەبێت هەموان لەو ڕۆژەدا دڵخۆش بنو ئاهەنگ بگێڕن تەنها من نەبێت هەمووی بەختە ڕەشەکەمە هەمووی چارەنوسە ڕەشەکەی خۆمە  ناتوانم بوەستم و خۆم کۆنتڕۆڵ بکەم بەخێرای ڕۆشتمە خوارەوە دەرگای بەفر گرەکەم کردەوە ڕۆشتمە هۆڵەکەو لەوێ دانیشتم و خواردنەکانم لە هەموو لایەکەوە دانا دەستم کرد بە خواردنیان بە دەم فرمێسک ڕشتنەوە ئاخر بۆچی والە من دەکەن بۆچی پشت گوێم دەخەن چیم لە خوشکەکەم کەمترە براکەم تایهیۆنگ بۆچی ڕۆشتی.؟
ههههـ بێگومان تۆش لەدەست ئەم خێزانە هیچە ڕات کرد تەنها شت لەبارەتەوە دەیزانم ئەوەیە کە
هاوسەرگیریت کردوە لە جیهانێکی کە
بیرت دەکەم براکەم  [وشەی کۆتای گوت بەدەنگێکی زۆر نزم و  ڕوخساری داپۆشی لە نیو قۆڵەکانی و فرمێسکەکانی ڕشت دوای چەند خولەکێک سەری بەرز کردەوە و دیسانەوە دەستی کرد بە خواردن و قسەکردن لەگەڵ خۆی ]
ئەوان  من بە مرۆڤ دانانێت ئەوان من بە ئاژەڵ دادەنێن من هەر چەندی بمەوێ ناتوانم خۆم بگرم و بەهێز دەرکەوم مرۆڤیش تا ڕادەیەک توانای بەرگە گردتنی هەیە ئاخر من چیبکەم کە ناتوانم خۆم بگرم و خواردن نەخۆم
خێزانەکەم وابیر دەکەنەوە کە ئەگەر لەگەڵیان بڕۆمە ئاهەنگ و بزانن من کوڕی جیۆنم ئەوا شەرمەزاریان دەکەم شەرمەزار نابن کە کوڕە دڵشکاوەکەیان بەم شێوەیە لە ماڵەوەیە بەڵام شەرمازار دەبن ئەگەر دڵی کوڕەکەیان لە باوەش بکەن و لەگەڵ خۆیان بیبەن بۆ ئاهەنگ و شوێنە خۆشەکان هەموان کاتێک دەزانن من لە خێرانێکی دەوڵەمەندم وابیر دەکەنەوە دڵخۆشم بەڵام نازانن لە ناخەوە دەسوتێم ئاگری ناخم هەڵدەقوڵیت زۆر بە خراپی من کوڕێکی دەوڵەمەندم بەڵام تاوەک و ئێستاش مۆبم نیە چونکە باوکم وابیر دەکاتەوە ڕۆژێک کەلە ڕەقی بکەم و لەڕێگەی
ئینتەر نێتی مۆبەکەوە خۆم ئاشکرا بکەم نازانم منی بە چی تێگەیشت وە لەوانەیە بە منداڵێکی دووساڵان چێتر نامەوێ بژیم ژیان بۆ من نەکراوە کەواتە دەبێت ئەمە کۆتا ژەمی سەری ساڵ بێت کوک دەبێت ئیدی ماڵ ئاوای لە ژیان بکەیت
لەناکاو زۆر بە خراپی دەرگای ماڵەکە کرایەوە کاتێک سێرم کرد باوکم بوو بەخێرای ڕۆشتم بۆلای لەپێشی وەستام تاوەکو بیری بێتەوە کە کوڕێکی هەیە بەناوی
جۆنگکوک بەڵام ئەوەی ئازاری دڵی دام ئەوەیە زلەیەکی زۆر بەهێزی لێدام کە وای کرد بکەوم هەرچەند زۆر قەڵەوم بەس بەهۆی ئەوە زۆر لەناکاو بوو نەم توانی هاوسەنگی خۆم ڕابگرم
نەمویست لاواز دەرکەو موفرمێسکەکانم بڕشێنم بەڵام نەخێر من نەک لاوازم بەڵکو لە ئەوپەڕی لاوازیدام دەنگی هەنیسم بەرز بۆیەوە بینیم دایکم زۆر بەبێباکی بە تەنیشتم دا ڕۆشت بۆ هۆڵەکەو گوتی

سوپڕایزی مەرگ { jikook }+_+जहाँ कहानियाँ रहती हैं। अभी खोजें