Part7

296 74 50
                                    

---------
جەید" ئەمەوێت لەسەر بابەتی جۆنگھۆ گفتوگۆ بکەین چەنێکی تر ئێمە خۆمانی لێ بپارێزین لەکاتێک  ئەو ھەڵەی کردووە"

"جەید شەو قسە ئەکەین ئێستا ئەڕۆم"

جەید" ئەڕۆیتە لای ھۆسۆک "

"ھم بەڵێ"

جەید" پێگی چیت لەو کوڕە ئەوێت چ ھەڵەیەکی کردووە"

"پێم وتی پەیوەندی بە تۆوە نییە"

جەید" ھیوادارم پەشیمان نەبیتەوە پێگی"

" خوات لەگەڵ "

وام وت و لە ماڵ ڕۆشتمە دەرەوە بە خێرای دەرگاکەم داخست ڕۆشتمە بەردەم کارگەکە کە ھۆسۆک  کاری لێ ئەکرد کەمی مابوو کارەکەی تەواو بێت چاوەڕێم ئەکرد بێتە دەرەوە ، کاتێک ھۆسۆکم بینی بە خێرای بۆلای ڕۆشتم

"من لێرەم"

ھۆسۆک" پێم سەیر نەبوو"

"چییی وتت چی "

ھۆسۆک" ھیچم نەوت"

"شتێکت وت دووبارەی کەرەوە"

ھۆسۆک " ببورە"

"ئاھ ئافەرین برسیمە خواردنم بۆ بكڕە"

ھۆسۆک"باشە با بڕۆین" 

منی بردە چێشتخانەیەک چێشتخانەیەکی کەمێک ھەژارەنە بوو یان بڵێم خواردنەکانی زۆر ھەرزان بوون کەسە دەوڵەمەندەکان ھەرگیز سەردانی ئەو شوێنانە ناکەن منیش ماوەیەکی زۆرە نەھاتووم بەڵام دڵخۆشبووم کە منی ھێنایە ئێرە یادگاری زۆر جوانی خۆم و باوکمم بیر ھاتەوە دڵخۆشبووم زۆر زۆر دڵخۆشیەکەم پێشبینی نەکراو بوو
End pov
--------------

Pov hoseok

ئەوم ھێنایە چێشتخانەیەک خواردنەکانی ھەرزان بوون لە ڕاستیدا بۆیە ئەوم ھێنایە ئێرە ترسام پارەی پێویستم پێ نەبێت و دواتر لە پێشچاوی بشکێمەوە کاتێک ئەوم ھێنایە ئێرە ترسام لەوەی توڕەبێت ئەو کچێکی دەوڵەمەندە ھەرگیز پێشبینی ئەوەم نە ئەکرد قبوڵی بکات لێرە نان بخوات بەڵام ئەو پێکەنی کاتێک خواردنەکەیان بۆمان ھێنا وەکو بلێی فریشتەیەکی بینیبێت بەبێ ھیچ شتێک پێ ئەکەنی ڕاستی بڵێم زۆر جوان بوو لە کەسێکی ئەوەندە خراپ ناچێت کاتێک ئاوھا سێری ئەکەم تەواو لە فەریشتە ئەچێت بەڵام لەگەڵ من ئەبێتە شەیتان !

پێگی"بۆ سێرم ئەکەی خوارنەکەت بخۆ"

من ئاگاداری خۆم نەبووم کاتێک سێری پێگیم کرد ڕۆشتبوومە خەیاڵەوە بە درێژای ئەوکاتە سێرم ئەکرد نەفرەت لە من خراپ شەرمەزار بووم بۆچی سێری ئەکەم

بە ترسەوە خۆشم ئەوێی  ✔️Where stories live. Discover now