ρarτ⑨

4.3K 490 29
                                    

✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤گاڕاینەوە✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤

دوای یەک هەفتە!

Ananya's "pov":

ئەم هەفتەم بەڕێ کرد لەگەڵ جۆنگـکوک بەدڵخۆشی و هەندێ جار بەدڵتەنگی ئۆکەی هەموو جۆرە هەستەکانم تێدا بوو وە دەزانم ئێستا کۆمەڵێک کەس هەیە دەڵێت 'ئەی ئێستا ڕوخساری جۆنگـکوک'ت بینیوە؟' ئۆکەی بەڵێ بینیومە چونکە ئەو وتی کە قسە ئەکات ئەبێ سێری بکەم بەڵام من هیچ سەرنجم نەداوە بۆی بزان کە زۆر قۆزە یان نا هەر خۆی من گرنگی بەم شتانە نادەم...،...وا کاتژمێر ۹:۰۰ ی ئێوارەیە و جۆنگـکوک لەکار گەڕاوەتەوە بەڵام چووە ژوورەکەی بۆی پۆشاکی ماڵەوە لەبەر بکات ، ئێستا هاتە خوارەوە و لەپێشم دانیشت و دەستمان بەنان خواردن کرد و لەهەمان کات قسەمان دەکرد تا خواردنمان تەواو کرد پێکەوە دەستمان بە کۆکردنەوەی مێزەکە کرد ، چەند قاپ و کەوچکێکم هەڵگرد و لەسەر کەوانتەرەکە دامنا و مۆبەکەم زەنگی لێدا سێرم کرد بینیم جیمین'ە منیش سێرێکی جۆنگـکوک'م کرد خەریکی سڕینی مێزەکە بوو بۆیە هەڵم گرد

پەیوەندیەکە

من:سڵاو جیمین.
جیمین: سڵاو ئەنانیا "بە هەنسک"
من: چیبووە بۆچی دەگریت؟"کەوام وت جۆنگـکوک سەری بەرز کردەوە"
جیمین:دایکت لە هۆش چوو و ئێستا لەنەخۆشخانەیە.

لەگەڵ ئەو ڕستە دڵم هەژا و لەشوێن خۆم بۆماوەیەک شۆک ببووم پاشان هەستم بەبێ هێزێ قاچەکانم کرد و لەسەر عەرزەکە کەوتم و فرمێسک بەچاوما هاتە خوارەوە و جۆنگـکوک بەخێرای بەرەو لام ڕای کرد و منیش هێشتا مۆبەکەم لەگوێ بوو

من: لە چ..چ..نە..نەخۆش...خانەیەک؟؟
جیمین: نەخۆشخانەی'$&>´$\$

کۆتای پەیوەندیەکە

جیمین ناوی نەخۆشخانەکەی وت و منیش بەخێرای بە جۆنگـکوک'م وت ئەویش خێرا منی ڕاکێشایە نێو ئۆتۆمبێلەکەی لەڕێگا من تەنها دەگریام و قسەی نەبیستراوم دەگوت و جۆنگـکوک هەوڵی هێور کردنەوەی دەدام و لەهەمان کات خەریکی لێخوڕین بوو بەڵام من هیچ شتێک سودی نەبوو بۆم تەنها گریان نەبێت...،...گەشتینە نەخۆشخانە و من بەدەم گریانەوە ڕۆشتمە لای سکرتێرەکە و و ئەویش ژمارەی ژوورەکەی پێدام بەڵام ئەوە ژوور نەبوو بەڵکو لە نەشتەنگەری بوو بەدەم گریانەوە بۆ بەشی دوو ڕامکرد و جۆنگـکوک لەدوامەوە ڕای دەکرد تا گەشتینە پێش ژووری نەشتەنگەری و بینیم جیمین لەسەر کورسیەک دانیشتبوو بە هێمنی دەگریا و کچێک لە تەنیشتی بوو نەمدەزانی کێیە بە خێرای ڕامکردە لای دەرگای نەشتەنگەرییەکە و بە توندی لێم دەدا و دەگریام و جۆنگـکوک هەوڵی هێمن کردنەوەی دەدام!!

من:داییییکەەەەە....هەستەوە تکایە....ئەوێ شوێنی تۆ نیە تکایە بەجێم مەهێڵە....تەنها تۆم ماوە لەژیان....تکایە لەوێ دەرچۆ....تکایە بەهۆش خۆت وەرەوە من بێ تۆ....پێم ناکرێت...ئوووووماااااااا....ناااااااااااااهـ هەستەوە تکایە...ئوما..ئو...ماا"گریام"

٭خزمەتـکارەکەم٭✔Donde viven las historias. Descúbrelo ahora