تۆ لە خەمی خۆت و منیش لە خەمی
تۆدا , لەم نێوەندەدا هەردووڪمان
منـ.ـمان لەبیر ڪردووە ئەسمەر یارم.♾️🖤
تکایە خۆشەویستی زۆری پێبدەن.
لایەنی یۆنگمین
ئەمڕۆ بۆ من جیاواز بوو لەوانەیە لەبەر سەرەتای ڕۆژەکەم بێیت ، بێگومان بۆ کێ جیاواز نابێت مەبەستم ئەگەر تۆ لەگەڵ کەسێک کە هەمیشە بە خراپت زانیبێت بێیتە قوتابخانە و شەوێک لە ماڵەکەی مابیتەوە و لەسەر جێگە نوستنەکەشی بێگومان خودی خۆی جیاوازیە. کاتێک هاتینە ناو دەروازەی قوتابخانەکەوە لەگەڵ تێیهیۆنگ هەموو کچە هەوادارەکانی سەیری منیان دەکرد وەک ئەوەی لە چرکەی داهاتوودا بمکوژن ، زۆر ترسناک بوو
ئەوەش بەس نەبوو کاتێک تێیهیۆنگ دەیویست لە تەنیشتمەوە دانیشێت. ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم سەیرکردنی مردن ئاسام پێشکەشکرایەوە
هەوڵم دەدا تیشک بخەمە سەر ئەوەی کە مامۆستا چی فێرمان دەکات و تێیهیۆنگیش تەنها هەوڵی بۆ ئەوە دەدا کە سەرنجی من ڕابکێشێت.
YOU ARE READING
ڕّۆمٌــیٓــۆیِ جــُولـّـیــٍت||𝓚.𝓣𝓗✔️
Fanfiction{کـــۆتـــای هــاتــووە} لەگەڵ تـۆدا هـاوڕازمە عەشق و ئـەوینێکی پەنهای، نزا دەکەم لەنێو تـۆدا دڵ بـوەستێ تـرپەکانی ڕۆمیۆی من چی گەر لە درەنگی شەودا نامەیەکت بەدەست بگات نوسرابێت لێی "تۆ باشیت؟" Ranking #1 kurd Ranking #1 kurdishstory Ranking #1 ku...