|14|

545 108 116
                                    

سەیری چاوەكانم بكە من پڕم لە تۆ ئەسمەر یارم

Hoppla! Dieses Bild entspricht nicht unseren inhaltlichen Richtlinien. Um mit dem Veröffentlichen fortfahren zu können, entferne es bitte oder lade ein anderes Bild hoch.

سەیری چاوەكانم بكە من پڕم لە تۆ ئەسمەر یارم


♾️🖤


تکایە خۆشەویستی زۆری پێبدەن.



لایەنی یۆنگمین

چاوەکانم کردەوە کاتێک هەستم کرد کەسێک دەستەکانی لەبەردەم ڕوخسارم دەجوڵێنێت سەرم بەرز کردەوە و ڕووخسارێکی ئاشنام بینی.

"بەیانیت باش"

ئەو وتی بە زەردەخەنەیەکی گەورەوە و لەسەر کورسییەکەم کەوتمە خوارەوە و سمتی دای بە زەویەکەدا. پێکەنینێکی بەرز لە دەمی دەرچوو کاتێک بەڕێز مین قوڕگی پاک کردەوە و سەرنجی ئێمەی دەدات.
تێیهیۆنگ دەستێکی خستە سەر دەمی و کۆنترۆڵی پێکەنینەکەی دەکرد لە کاتێکدا من تەنها لەسەر زەوی دەجوڵامەوە تاکوو هەستم.

گەمژە

"ئێستا کاتی دەستبەسەرداگرتن تەواو بووە، هەردووکتان دەتوانن بڕۆن"

بەڕێز مین وتی لە کاتی کۆکردنەوەی شتەکانی هەروەها لە زەوییەکە هەستامەوە و دەستم کرد بە خستە ناوەوەی هەموو شتەکانم بۆ ناو جانتاکەم بە توڕەییەوە. تێیهیۆنگ هێشتا کەمێک زەردەخەنە لەسەر ڕووخساری بوو وە ئەویش جانتاکەی کۆ دەکردەوە. هێشتا توڕە بووم جانتاکەمدس بەسەر شانمدا و ئامادە بووم بۆ جێهێشتنی ئەم دۆزەخە

بەڕێز مین دەرگاکەی کردەوە و  ڕێنوێنی کردین تاکوو بچینە دەرەوە من یەکەم کەس بووم کە ژوورەکەم بەجێهێشت لەکاتێکدا تێیهیۆنگ لەپشتمەوە بوو .

ئەو  فیکەی لێدەدا کاتێک بە ڕاڕەوەکەندا دەڕۆیش لەسەر شانەکانمەوە تەماشام کرد و بینیم کە هێشتا ئەو تەماشای من دەکات. جارێکی دیکە سەیری پێشەوەم کردەوە و  هەنگاوەکانم خێرا کرد و ئەوم بەجێهێشت بەڵام ئەم گەمژەیە بە خێرایی دەستی کرد بە ڕۆشتن بەهەمان هەنگاوەکانی من
دەستی کرد بە پیاسەکردن لە تەنیشتمەوە ئەمجارە من وەستام و  چاوەڕێی ئەوە بووم کە یەکەم جار بڕوات. ئەو چەند هەنگاوێک لە پێشەوەم بوو بەڵام وەستا کاتێک بۆی دەرکەوت کە من لە تەنیشت ئەو نیم.
ئاوڕی لێدامەوە بۆ ئەوەی سەیری من بکات و برۆیەکی بەرز بکاتەوە. دەستەکانم لەسەر سنگم جێگیر سەیرم دەکرد

ڕّۆمٌــیٓــۆیِ جــُولـّـیــٍت||𝓚.𝓣𝓗✔️Wo Geschichten leben. Entdecke jetzt