بێ تۆ لەگەڵ تەواوی عالەم غەریبم ئەسمەر یارم
♾️🖤
تکایە خۆشەویستی زۆری پێبدەن.
لایەنی یۆنگمین
بەرەو ژووری دەستبەسەرداگرتنەکە هەنگاوی قورسـم دەنا. لە دەرگاکەمدا و مامۆستاکە دەرگاکەی کردەوە و زەردەخەنەیەکی پێدام.
باشە ڕێگەم پێبدەن ئەوتان پێ بناسێنم
بەڕێز مین:
مامۆستای ژووری دەستبەسەرداگرتنە وە خراپترین مامۆستایە کە تا ئێستا بینیبێتم. لە قوتابخانە زۆر بەناوبانگ بوو بەوەی کە گێچەڵی بە هەندێک لە قوتابییە کچەکانی دەکرد. من بە جۆرێک باوەڕم بە دەنگۆکان نەبوو، بەڵام ڕۆژێک بینیم کە خوێندکارێکی کچی لە ئۆفیسەکەیدا گرتبوو. ئەو ڕۆژە سەردانیم کرد بۆ ئەوەی چەند کاغەزێکی بدەمێ کە مامۆستای پۆلەکەم پێیدام. بەڕاستی زۆر شۆک بووم و کەمێک نائاسودە بووم. خوێندکارە کچەکە بە خێرایی لە نووسینگەکەی ڕایکردە دەرەوە و ئەویش تەنها زەردەخەنەیەکی ترسناکی پێدام و هەڕەشەی لێکردم کە بە کەس نەڵێم. پرسیارم لە خوێندکارە کچەکە کرد کە ئایا دەیەوێت سکاڵای لێ بکات کە من بەتەواوی لەگەڵ ئەوم و دەبمە شایەتێک بەڵام ئەو ڕەتی کردەوە وە ئەوە بڕیاری خۆی بوو. ئەوە دووەم جار بوو کە هەستم بە نائاسودەی کرد لە دەوری.چاوەکانم سوڕاند و چوومە ژوورەکەوە، تەنها بینیم هیچ کەسێک لە ژورەکەدا نییە جگە لە من و مامۆستا مین دەرگاکەی لە پشتمەوە داخست لە ناکاو و قورگم پاک کردەوەو دانیشتم لەسەر کورسییەک لە تەنیشت پەنجەرەکەوە.
دەفتەری تایبەت بە وێنەکێشانەکەمم دەرهێنا بۆ فەرامۆشکردنی ئەو ڕاستییەی کە ئەو سەیری من دەکات وەک دڕندەیەک کە چۆن سەیری نێچیرەکەی دەکات. دەستم کرد بە وێنەکێشانی دیمەنی پارکەکەی کە ڕۆژێک سەردانیم کرد حەزم دەکرد ئەو شتانە بکێشم کە لە ژیانی ڕاستەقینەدا دەیانبینم.
YOU ARE READING
ڕّۆمٌــیٓــۆیِ جــُولـّـیــٍت||𝓚.𝓣𝓗✔️
Fanfiction{کـــۆتـــای هــاتــووە} لەگەڵ تـۆدا هـاوڕازمە عەشق و ئـەوینێکی پەنهای، نزا دەکەم لەنێو تـۆدا دڵ بـوەستێ تـرپەکانی ڕۆمیۆی من چی گەر لە درەنگی شەودا نامەیەکت بەدەست بگات نوسرابێت لێی "تۆ باشیت؟" Ranking #1 kurd Ranking #1 kurdishstory Ranking #1 ku...