|1|

2.3K 148 140
                                    

پەنای من تۆی و بەس ئەسمەر یارم

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

پەنای من تۆی و بەس ئەسمەر یارم

♾️🖤

لایەنی یۆنگمین

"ئەمڕۆ ڕۆژێکی زۆر ماندووکەر بوو."
‎ وتم کاتێک خۆم فڕێدایە ناو گەرمی جێگاکە
،نەرمی جیگاکە زۆر حەسێنەرەوە بوو بۆ پێستم و جەستەم لەگەڵ ئاسودەیەکم زەردەخەنەم دەکرد، بەڵام زەردەخەنەکەم تەنها بۆ چرکەیەک بوو هەتا گوێم لە هاواری هەورە دەنگ بەرزەکان بوو. ئەمەش بووە هۆی
ئەوەی کە لە شۆکدا باز بدەم.

‎چاوەکانم بەرەو پەنجەرەکە جوڵاند و هاوارێک لێوەکانمی جێهێشت کاتێک ئاسمان
بەهۆی ڕووناکی هەورە زەبەلاحەکانەوە ڕووناک بوو بوەوە.

دەنگێکی تری هەورەتریشقە بە دەوری ماڵەکەمدا بیسترا لەبەر زۆری ترسەکەم بەرگی جێگە نوستنەکەمم بەتوندی گرتبوو.

‎"ڕقم لە بارانە"
‎ لێوەکانم دەلەرزین کاتێک فرمێسکەکانم هەڕەشەی کەوتنیان دەکرد خۆم داپۆشی بە
بەرگی سەر جیگەکەم لەوێ دانیشتبووم و ڕامابووم لەبەر ترس و لەرز بەهۆی هەورەکان و ئەو دەنکۆڵە بارانانەی کە هێرشیان دەهێنا بۆ پەنجەرەی ژورەکەم، قاچەکانم لە شڵەژاندا دەجوڵاندەوە. چاوەکانم فرمێسکی بەردەوامیان دەڕشت.

‎بارانەکە وای لێدەکردم یادەوەرییەکانی ڕابردووم بێنەوە پێش چاوانم
بیرەوەرییە خراپەکان
ئەو یادگاریانەی کە هەمیشە دەمەوێت لەبیریان بکە و هەڵی بدەمە کۆتا بەشی مێشکمەوە بەڵام هەمیشە بە یاریدەدەری بارانەکە لە پێش چاوەکانمن بارانەکان هەمیشە وایاندەکرد لە ناو ڕابردوە سەختەکەما بژیم .

بۆچی باران دەبارێت؟
‎هەموو جارێک پرسیاری ئەوەم لە خۆم دەکرد

هەنێ جار دڵم ژان دەڪات،گریانێڪی بە هاوارو بە ڪوڵ قوڕگم دەگرێت،چاوم پر ئاو دەبێت،هەناسەم تەنگ دەبێت،بەڵام بێدەنگ دەبمو،سەرم نزم دەڪەم لەبەر ئەوەی گەورەیم ناهێڵی ئەو ئازارو گریانە بە ڪوڵە لە ناخم دەرڪەم وە وەک ئەوەی ئاسمان لەگەڵ مندا بگری و هەست بەوە بکات کە بە ژیانیمدا تێپەڕیوە لە ڕابردوودا.

ڪات دەڕوات،هەستەڪان،دەگۆڕێن
مرۆڤەڪان دەڕۆن،دڵەڪان ئەشڪێن
ئەوەی ئەمێنێتەوە یادگاریەڪانن

‎دەنگێکی لەناکاو بوە هۆی ئەوەی کە تووشی شۆک ببم مۆبایلەکەم بە دەستێکی لەرزۆکەوە ڕاکێشا کە لەسەر کابینەکەی لای جێگە خەوەکەم بوو

‎ڕووناکییەکەی شاشەکە هەموو ژوورەکە ڕووناک کردبۆوە لەخوارەوەی شاشەکە کلیکم لەسەر بەشی پەیامە هاتوەکان کرد کە تەنها یەک دانە بەردەست بوون کە نوێ بێت
وە ڕووم گرژ کرد کاتێک بینیم لەلاین کەسێکەوەیە کە هیچ بە خەیاڵمدا نایەت کە کێیە وە نامەکەم کردەوە و نوسرابوو

نەناسراو
تۆ باشیت؟


کۆتای پەڕەی یەکەم.

نازانم بڵێم هێندەی چیتەنها ئەوەندە ئەزانمهەموو چرکە و هەموو ساتێکبەناو دڵما دێیت و دەچی

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

نازانم بڵێم هێندەی چی
تەنها ئەوەندە ئەزانم
هەموو چرکە و هەموو ساتێک
بەناو دڵما دێیت و دەچی

چیرۆکەکەم لەناو چیرۆکەکاندا
٢٥/٦

ڕّۆمٌــیٓــۆیِ جــُولـّـیــٍت||𝓚.𝓣𝓗✔️Where stories live. Discover now