|2|

895 117 117
                                    

زۆر بە کورتیقوربانی ئەو دڵەت بم ئەسمەر یارم

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

زۆر بە کورتی
قوربانی ئەو دڵەت بم ئەسمەر یارم


♾️🖤



لایەنی یۆنگمین


سەرم لەناو چاڵێکی قوڵدا شێواو بوو
ئەو ژمارەیەی کە هەرگیز بەخەیاڵمدا نەهاتوە کێیە لەپڕێکدا نامەیەکی بۆ ناردوم کە دەڵێت "تۆ باشیت؟"

چۆن کەسێک زانی کە من باش نیم؟

بەڵام چۆن ژمارەکەی منی بەدەست هێناوە؟ ئەوەی من دەیزانم کەسێکی کۆمەڵایەتی نیم وە هیچ کەسێکم نییە لە قوتابخانە

تەنها یەک هاوڕێم هەیە کە ژمارەی منی لایە لەگەڵ خۆشەویستەکەیدا هیچ ئەگەرێک نییە کە ئەوان دزەیان کردووە بە ژمارەکەم یان ئەو کەسە تەنها ژمارەیەکی هەڕەمەکی هەڵبژاردوە کە وادیارە دەبێت هی من بێت.

نەخێر!

فزوڵی بەسەرمدا زاڵ دەبێت کاتێک پەنجەم لەسەر دوگمەی وەڵامدانەوە و تایپ دەکەم.

من:
ببووره؟
من تۆ دەناسم؟

پێم وایە ئەوە بێزارکەرە، بەڵام دەبێت گرنگی بەوە بدرێت؟ مەبەستم ئەوەیە کە ئەو لەوانەیە کەسێکی ترسناک بێت یان سەرسامکەر بێت.

چاوەڕێ بکە

تۆ بڵێی هیچ کەسێک هەبێت پێم سەرسام بێت؟ هەزەلیترین نوکتەی ساڵ دەبێت ئەمەی ئێستا

کێ کچێکی وەک منی خۆشدەوێت بەبێ هیچ ڕوخسارێکی جوان و ناوبانگێک، تەنها کچێکی ئاسایی کە گرنگی بە کارەکەی خۆی دەدات و سەیری ئەنیمی دەکات کەیدراماشم بیر نەچێت.

خولەکێکی پێ نەچوو تا ئەو کەسە وەڵامی دایەوە.
وەڵامەکەی زیاتر سەرلێشێواوی کردم

ڕّۆمٌــیٓــۆیِ جــُولـّـیــٍت||𝓚.𝓣𝓗✔️Where stories live. Discover now