Chapter 76

158 41 61
                                    


At <Spain>
At <Madrid>





جۆرجینا لەگەڵ هاوڕێکانی دانیشتبوون لەلای مەلەوانگەکە بەڵام بۆ مەلە کردن نا تەنها دانیشتبوون لەبەر فێنکی و جوانی دیمەنەکە جلی ئاسایی'یان لەبەر بوو جۆرجینا دەیویست دەربارەی شتێک قسەیان لەگەڵ بکات






جۆرجینا"هاوڕێیان ئەرێ کەی بگەڕێینەوە ئەرجەنتین؟"
|بە جدی پرسیاری لێیان کرد|







ئالیانا"ڕاستەکا پێویستە ئیتر وردە وردە خۆمان کۆ بکەینەوە هیچ خۆشیم لەو گەشتە نەبینی"
|بە بێزارییەکی زۆر وای وت|






ڤێرا"ئۆف بەڕاستی من حەزناکەم بگەڕێینەوە"
|بە دڵ تەنگی وای وت|






جۆرجینا"زوو بێت یان درەنگ هەر دەبێت بگەڕێینەوە ڤێرا نیشتیمانی ئێمە ئەرجەنتینە شوێنی ژیانمان کارمان ماڵمان خێزانمان هەموو شتێکمان لەوێیە بە کورتی ژیانی ئێمە لە ئەرجەنیتنە نابێ بیرت بچێت کە ئێمە بۆ گەشت کردن هاتووین بۆ ئێرە نەک ئەوەی کە لێرەیا نیشتەجێبین"
|بە هێمنی وای وت و هەوڵی دا ڤێرا تێبگەیەنێت|






ڤێرا"دەزانم جۆرجینا باشە هەموو ئەمانە دەزانم بەڵام ئەی من و بەیڵ؟ ئەی نێوانی ئێمە چی لێ بەسەردێت چۆن دەکرێت جێی بهێڵم خۆ ناتوانین ساڵانێکی زۆر لە ڕێی مۆبایلێک درێژە بە پەیوەندییەکەمان بدەین"
|بە بێتاقەتی وای وت|






ئالیانا"ئێمە نەمان وتووە جێی بهێڵە ڤێرا بەڵکو ئەو دەتوانێت بێتە لای تۆ زوو زوو بێت وە تۆش هەروەها دەتوانیت زوو زوو بێیتە ئیسپانیا ئێمە مەبەستمان ئەوە نەبوو تۆ لە خۆشەویستەکەت جیا بکەینەوە تۆ بە هەڵە تێگەیشتوویت دڵەکەم"
|بە سۆزەوە وای وت|






ڤێرا"بەڵام تا کەی هاوڕێیان؟ تا کەی من بڕۆم بۆ ئەو وڵاتە و دواتر ئەو بێتە ئەو وڵاتە تا کەی بەم جۆرە دەبین و ئەو هەموو ڕێگایە دەبڕین هەر جارەو یەکێکمان ئەمە هەم ماندووکەرە هەم بێزارکەرە کەمێ بیربکەنەوە"
|بە غەمباری وای وت|





جۆرجینا"تۆ گەمژەی کچم؟ خۆ ئێمە ناڵێین تا ماوەیەکی زۆر بەم جۆرە بمێننەوە بەڵام تا کاکە بەیڵ دەستی خۆی دەوەشێنێت و دەتخوازێت دەبێ ئاوا بن ئەوەش دەگەڕێتەوە سەر خۆتان گەر خێرا هاوسەرگیری بکەن وا نابن گەر پەلەشتان نەبێت دەبێ ئاوا بن ئیتر"
|بە جدی وای وت|







ڤێرا"تۆ باسی چی دەکەیت جۆرجینا؟ هێشتا زۆر زووە بۆ هاوسەرگیری ئەی نابێ کەمێک یادگاری جوان دروستکەین و کاتی خۆش بەسەرببەین و کەمێک وەک خۆشەویست بمێنینەوە؟ هەم دواتر من تەمەنم زۆر بچووکە بۆ هاوسەرگیری کاکەم هەرگیز ڕێگا نادات بەم تەمەنەوە هاوسەرگیری بکەم دەڵێت با وەک منت لێ نەیەت جارێکە چێژ لە گەنجێتی خۆت وەرگرە"
|بە بێ چارەیی وای وت|






✔️!🇵🇹دوورگەی مادێڕا🇵🇹!🔚Where stories live. Discover now