Chapter 60

200 54 35K
                                    

یارمەتییەکی بچووک زۆرمان نەماییە لۆ 1 هەزار فاڵۆو هیوادارم هەمووتان فاڵۆوم بکەن بگەینە یەک هەزار بێتام ئەکتیڤ دەبم🖤

__________________________

At <Madrid>
At <Spain>


کریستیانۆ"هههههه پێم واییە ئەمجارە گیانەوەریت سوودی دەبێت ڕامۆس"
|وای وت و بۆکسی لە یەکێک لە پیاوەکان دا|





ڕامۆس پێکەنی و یەخەی ئەو کوڕەی گرت کە وتی کچتان بە ڕووتی هێناوە






ڕامۆس"کچمان بە ڕووتی نەهێناوە جلیان لەبەراییە بەڵام تۆی خوێڕیت کە سەیری لاشەیان دەکەیت بە چاوێکی خراپ"
|بە توڕەیی وای وت و کەلەیەکی لەناو چاوی دا|




کوڕەکە کەوتە سەر زەوییەکە و بە ئازارەوە دەیناڵاند پیاوەکان بە کۆمەڵ هێرشیان هێنا کریس و ڕامۆس و بەیڵیش لەوانیان دەدا شوێنەکە وێران بوو خەڵک لە ترسا ڕای دەکرد




یەکێک لە پیاوەکان بۆکسێکی بێ هێزی لە بەیڵ دا ئەویش پێکەنینی هات و وتی



بەیڵ"شێرەکەم بۆکس ئاوا لێنادرێ وەرە با من فێرت بکەم چۆن لێدەدرێ"
|بە ماندوویەتی وای وت|




لە دوای قسەکەی بۆکسێکی زۆر خراپی لێدا خوێن لە دەمی پیاوەکە هات




کریستیانۆ"ڕامۆسی گەمژە ئاگادار بە"
|بە دەنگی بەرز وای وت|


یەکێ لە پیاوەکان لە دواوە لە ڕامۆسی دا ئەمەش وای کرد ڕوومەتی بریندار بێت ڕامۆس زۆر توڕە بوو ئاوڕی دایەوە وەکو ڕەشەبا بەرەو پیاوەکە ڕۆیشت لەقەیەکی زۆر بەهێزی لە ڕووخساری دا دواتریش ڕۆیشتە سەری و کوشتی هێندەی بۆکسی لێ بدات



کریستیانۆ"کورە بەیڵ ڕامۆس ئەو کوڕەی کوشت بڕۆ دووریان بخەوە لەیەک"
|بە کەمێ ترسەوە وای وت|


بەیڵ ڕۆیشتە لای ڕامۆس


بەیڵ"هەڵسە لە سەری ڕامۆس ئەو داماوەت کوشت"
|وای وت و بە زۆر ڕامۆسی هەڵساندەوە|



ڕامۆس"با فێرنەبێت لە دواوە بۆکس بهاوێژێ بێ نرخ"
|بە توڕەیی وای وت|




بەیڵ"باشە باش بەس وازی لێ بهێنە"
|وای وت و ڕۆیشتنەوە لای کریس|



کریستیانۆ"ههههههه دەستان خۆشبێت هاوڕێیان باشمان لێدان"
|بە زەردەخەنەیەکی ماندوو وای وت|


ڕامۆس"شایەنی نییە ئیشی خۆمانە"
|بە فیزەوە وای وت|


جۆرجینا"دەست خۆشی چی و شتی چی؟ ئەوە ئێوە تەواون بەس سەیرکەن بزانە چیتان لێرە کردووە"
|بە هاوارەوە وای وت و زۆر توڕە بوو|



✔️!🇵🇹دوورگەی مادێڕا🇵🇹!🔚Where stories live. Discover now