At <Spain>
At <Madrid>فۆڕک"چارەسەری ئەو تەنها گەڕانەوەیەتی بۆ لای خاتوون ڕۆدریگێز"
|به هێمنی وای وت|کریستیانۆ شۆک بوو و وتی
کریستیانۆ"بەڕێز فۆڕک من بۆ هەموو شتێک ئامادەم جگە لەوە تکایە من بە زۆر توانیم لەو دووری بخەمەوە"
|به نیگەرانی وای وت|فۆڕک"سەیرکە بەڕێز کریس من نازانم کە چی وای کردووە کە تۆ بەم جۆرە ڕقت لەو خاتوونە بێت ئەوە پەیوەندی بە منەوە نییە بەڵام من لەسەرمە کە پێت بڵێم تاکە چارەسەری جونیۆر خاتوون ڕۆدریگێزە بە هیچ کەس و شتێکی تر چاک نابێتەوە"
|بە ڕێزەوە وای وت|کریستیانۆ"لەبەر چی باشە لەبەر چی؟؟؟ بۆچی بۆچی تەنها ئەو"
|بە غەمباری وای ووت|فۆڕک"چونکە جونیۆر لەگەڵ ئەو دڵخۆشە و لەگەڵ ئەو دەتوانێت بارودۆخی باش ببێتەوە ئەو بە تەواوی هۆگری ئەو بووە جۆرجینا سۆزی دایکی پێداوە ئەو شتەی کە جونیۆر لە دەستی دا بەڵام خاتوون ڕۆدریگێز ئەوەی بۆ گەڕاندەوە هەر لەبەر ئەوەش ئەگەر دەتەوێ کوڕەکەت چاک ببێتەوه بیگەڕێنەوە لای ئەو خاتوونە"
|به خەم خۆرییەوه وای وت|کریستیانۆ"تۆ تێناگەیت بەڕێز پزیشک دەزانیت ئەوە چەن قوڕسە بۆ من؟ ئەو بەو کچە دەڵێت دایکە! ئەی ئەگەر ناچاری کردم بەڕاستی ئەو بهێنم و بەڕاستی بیکەم بە دایکی؟ من ناتوانم نا من تەنها هاوسەرە کۆنەکەی خۆمم دەوێت"
|به دڵپڕی وای وت|فۆڕک"نەخێر بەڕێزم تۆ ناچاری شتێکی وا نابیت تەنها هەوڵ بدە زوو زوو جونیۆر ببەیتە لای و هەر ئەوەندە خۆ نە من نە جونیۆر ناڵێین هاوسەرگیری بکەن ئێمە تەنها داوای ئەوەت لێدەکەین لەیەکیان دوورنەخەیەوە"
|بە هێمنی وای وت|کریستیانۆ"نازانم زۆر دوو دڵم براکەم"
|بە پەرێشانی وای ووت|فۆڕک"کێشە نییە ئێستا بڕۆرەوە باش بیر بکەوە دواتر بڕیاری کۆتایتم پێ بڵێ من پەلەم نییە بەڵام چەن زوو تر بڕیاری خۆت بدەیت ئەوەندە بۆ جونیۆر باشترە"
|بە خەندەوە وای وتکریستیانۆ"باشە زۆر سوپاست دەکەم فۆڕکی برام بمانبورە ماندووشمان کردی"
|بە ڕوویەکی خۆش وای وت|فۆڕک"ئاااا ئەو قسانە چییە ئەوە کاری منە وە من بۆ یارمەتیدانی ئێوە هەر چیم لەدەست بێت دەیکەم بێ خەم بە لەوە"
|بە دڵ سۆزییەوە وای وت|
YOU ARE READING
✔️!🇵🇹دوورگەی مادێڕا🇵🇹!🔚
Romance؟؟؟"کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یاخود لیۆنێل مێسی؟" جۆرجینا"بێگومان باشترین یاریزانی مێژوو ؟؟؟؟ هەڵدەبژێرم" .......... ئایا سەیر نییە کچێک لە ئەرژەنتینەوە دەگات بە بەناوبانگترین یاریزانی تۆپی پێ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هەردووکیان دوو دونیای جیاوازیان هەیە بیربکەوە...