Chapter 16

243 93 199
                                    

لــە <پــرتــوگــال>
لــە <دوورگــەی مــادێــڕا>










جۆرجینا"ئەوە تۆ چی ئەڵێی جونیۆر بە دڵ بوونی چی من لە هەموو کەس زیاتر ڕقم لێیەتی"
|بە کەمێ توڕەییەوە وای وت|








جونیۆر"بەڵام ئێوە زۆر جوانن پێکەوە"
|بە خەمباری وای وت|








جۆرجینا کە زانی کە جونیۆر دڵی تەنگ بوو توڕەییەکەی نەما و ڕووی خۆش کردەوە و جونیۆری لە باوەش گرت و وتی









جۆرجینا"گیانەکەی من ئێمە هیچ خۆشەویستییەک لە نێوانماندا نییە هەموو شتێک جوانی نییە هەناسەکەم دواتر تۆ بۆ من بەسی باوەڕ بکە لە کوڕی خۆشم زیاتر خۆشمەوێی کە هەرچەندە کوڕیشم نییە بەڵام مەبەستم کە تۆ زۆر بۆ من تایبەتی من هیچ کارم بە باوکت نییە تاکە هۆکاریش بۆ ئەوەی کە بەردەوام بیبینم تەنها تۆی تۆ"
|بە خۆشەویستییەوە وای وت|








جونیۆر توند جۆرجینای لە باوەش گرتەوە ئاخر زۆر هۆگری بووە بەم قسانە زیاتر ئاڵوودەی جۆرجینا دەبێت






جونیۆر"با بڕۆین بۆ لای باوکم زۆر زۆرم برسییە"
|وای وت کاتێ کۆتایی بە باوەشەکەیان هێنا|








جۆرجینا"باشە"
|بە سۆزەوە وای وت|








.............







کریستیانۆ"هاوڕێیان ئیتر بەسە دەمەوێ شتێک بخۆم"
|بە خەندەوە بە هاندەرانی وت|







هەمووان بە ڕێزەوە کشانەوە کریسیش وتی







کریستیانۆ"سوپاستان دەکەم"
|بە شیرینی وای وت|







کریس ویستی قاوەکەی بخوات بەڵام بینی کە سارد بۆتەوە لەو کاتەوەی کە هاتووە خەریکی وێنە گرتن و واژۆ کردنە بۆ هاندەرەکانی








جونیۆر"باوکە"
|بە دەنگی بەرز وای وت|








کریس سەیری لای ڕاستی کرد جونیۆری بینی کە دەهاتە لای کریس خەندەی کرد و وتی










کریستیانۆ"گیان؟ جلت کڕی هەناسەکەم؟"
|بە سۆزەوە وای وت|







جونیۆر"بەڵێ جلی زۆر جوانم کڕی"
|بە دڵخۆشییەوە وای وت|







کریس"هەر بەم هەموو عەلاگەیەوە دیارە کە زۆر شتت کڕیوە هههههه ئێ ئەی کوا دادە بە نرخەکەت؟"
|بە پێکەنین و سەر سوڕمانەوە وای وت|







✔️!🇵🇹دوورگەی مادێڕا🇵🇹!🔚Where stories live. Discover now