Chapter 74

158 45 6.9K
                                    


At <Spain>
At <Madrid>




کریستیانۆ"ئێ دەتەوێ پێکەوە ڕاهێنان بکەین؟"
|بە دوو دڵی پرسیاری کرد چونکە ماڕک بریندار بوو|





ماڕک شۆک بوو هەتا زۆریش شۆک بوو نەیزانی چی بڵێت

ماڕک"ئێ نازانم لە ڕاستیدا دەبێت تاقیبکەمەوە بزانم دەتوانم بیکەم یان نا"
|بە شڵەژاوی وای وت|





کریستیانۆ"کەواتە سەرەتا تاقیدەکەینەوە گەر نەتتوانی بۆ کاتێکی تر هەڵی دەگرین کە باشتر بوویت"
|بە زەردەخەنەوە وای وت|




ماڕک"کەواتە باشە"
|بە ئاسایی وای وت|


لە ڕاستیدا ماڕک دڵ خۆش نەبوو بەمە چونکە هەروەک وتی ئێستا هەواداری کریستیانۆ نییە لەبەر ئەوەی زۆر خراپ بووە لەگەڵ خۆی و جۆرجینا



جۆرجینا"نەخێر بەڕێزم ڕاهێنانی چی؟ تۆ برینداریت ماڕک ئەی گەر شتێکت لێهات؟"
|بە کەمێ توڕەیی و خەم خۆری وای وت|



ماڕک"هێی تەنها تاقیدەکەمەوە گەر زانیم ناتوانم کۆتایی پێدەهێنم و بەردەوام نابم نایکەم"
|بە داماوی وای وت|



ئالیانا"تۆ گەمژەیت ئەی ئەگەر برینەکەت کرایەوە؟"
|بە بێزاری وای وت|



ماڕک"کچێ تۆ بڕۆ ئاگاداری برینی خۆت بە باشە؟"
|بە بێ باکی وای وت|


ڤێرا"ماڕک نابێت تۆ بەم حاڵەوە چۆن دەتوانیت ڕاکەیت؟ وە دواتر ئەگەر تۆپەکە بەر برینەکانت بکەوێت؟ ئەو کات چی دەکەیت؟ دیسان بگەڕێینەوە نەخۆشخانە؟ تۆ گەر بیر لە ئێمە و خۆشت ناکەیتەوە بیر لە دایکت و خوشکەکەت بکەرەوە ماڕک ئەوان پێویستیان بە تۆیە کارێک مەکە کە دواتر لێی پەشیمان بیتەوە نابێ هەموو کات کەلەڕەق و بێ باک بیت"
|بە هێمنی ئامۆژگاری ماڕکی دەکرد|



ماڕک"زۆر ڕاستەکەیت ڤێرا بەڵام چی بکەم حەزەکەم"
|بە دڵتەنگی وای وت|



کریستیانۆ"نانا ڕاهێنانی قوڕس ناکەین تەنها پاس و جووڵەی ناوازە و سەنتەر لێدان خەمتان نەبێت خۆشم حیسابی ئەوەم کردووە کە ماڕک بریندارە ڕاهێنانی قوڕس ناکەین"
|بە هێمنی وای وت|


جۆرجینا"باشە بەس کریس هەر شتێکی لێ بێت بەخوا دەتکوژم ها دواتر نەڵێی پێی نەوتم"
|بە مەبەستی ئاگادارکردنەوە وای وت|




کریستیانۆ"باشە کچێ تەواو وتم خەمت نەبێت"
|بە داماوی وای وت|



✔️!🇵🇹دوورگەی مادێڕا🇵🇹!🔚Where stories live. Discover now