بەهای نوسین لە جۆری پێنووس و کاغەزەکەیدانییە!
بەڵکوو لە ماناکەیەتی.....!

★☟★☟تکایـە بیخوێنەرەوە☟★☟★





سڵاو،بەخێربێیت
من وەک نوسەری چیرۆکەکانی ناو ئەم هەژمارە زانینی هەندێکشت بۆ خوێنەران بە پێویست دەزانم.
خوێنەری بەڕێز!
پێش هەموو شتێک پێتان ئەڵێم گەر ئەتانەوێ چێژی ڕاستەقینە لە چیرۆکەکان ببینن بەجوانی وشە بە وشە بخوێنەوە،نەک تەنها کورتە باسەکەی و کەمێک لە سەرەتاو کۆتایی.

دواتر من بەهەموو جۆرێک تەنانەت لە بچوکترین شت ڕێگە بەخۆم نادەم بیرۆکەی هیچ کەسێک بەرم بۆهیچ شتێک،گەر لێکچونێکیش هەبوو تکایە ئاگادارم بکەنەوە بۆئەوەی چاکیبکەم هەم بۆمن جوان نییە هەم بۆ خاوەنی لێکچووە کەش شتێکی خۆشنییە.

من بەبێ ماندووبوون ئەم چرۆکانەم نەنوسیوە!لەژێرخاکیش دەرم نەهێناوە!یان لەئاسمان کەوتبن و من هەڵم گرتبێتنەوە!ئەرکم بە وشە بە وشەیانەوە کێشاوە و گشتیان لام وەک مناڵێکی خۆم ئازیزن،وەک ئەڵماس بۆم بەنرخن،بۆیە خۆت لە دزینیان یان بردنیان بۆ هەر شوێنێکیتر دور بخەرەوە لە یەک وشەوە تا تەواوی چیرۆکەکە!،لە هیچ یاسایەک شتیوا ڕێگە پێدراو و ئاسایی نییە تا لێرە من ڕێگەت پێبدەم و بۆتی ئاسایی بکەم(لەگەڵ ڕێزم) .دواواکاریەکیشم لێتان هەیە هەرکاتێک شتێکی لەم جۆرەران بینی تکایە ئاگادارم بکاتەوە!!!

لەهیچتان کەمتر یان زیاترنیم،گەر هەر ڕەخنەیەکتان هەبوو جێگایان سەر سەر و سەر چاومە.

تاکەئامانجم بەخشینی هەستی جوان و چیرۆکی بەچێژە بە خوێنەر نەک ڕواندنی تۆوی خراپ لەناومێشکی خوێنەر و کۆمەڵگا!




ئازیزانم کۆتاشت کە بیڵێم ئەوەیە:
هەرکە چاوت پێی خستە ناو ڕستەکانم،خەیاڵەکانت بە وشەکانم بسپێرە تا یاوەریان بکەن بۆ گەشت کردن بەناو دونیای چیرۆکەکانم....
  • JoinedSeptember 29, 2020

Following


Story by 𝐕𝐢𝐯𝐢𝐚𝐧
وەسێتی وێرانکەر by viviannn75
وەسێتی وێرانکەر
لەناو دارستانێـکـدا کۆمەڵە باڵندەیەک کە نەوەی دووباڵندەبوون بەبەختەوەری دەژیان،بەجۆرێک کە هەرکاتێک باڵندەکانی...
ranking #112 in کوردی See all rankings