دوو فریشتە❥
-
-
٢٥
-
-
لە ژیانم شتی وا دووبارە ناكەمەوە قسەی كەس ناشكێمم سوێند بە خوا.
ئەوەی دواوەم خێراتر بوو و دواجار ھەستم كرد كە ھیچ دووریەك نەما و قۆڵمی گرت.
بێوەی رووم بسوڕێنم راچەڵەكیم و قۆڵم راكێشا تا راكەم.
بەس كە بانگی كردم ھێمن بوومەوە.
تای
"مایا!"
ئاوڕم دایەوە و كە بینیم ئەوە یەكسەر لە باوەشم گرت.
"ت ت ت تای من..من زۆر..."
بە تەتەڵە قسەم بۆ ئەكرا.
تای
"تەواو تەواو."
بە ھێمنی ووتی و ھەستم بەدەستی كرد لە پشتم.
دوای كەمێ دووركەوتمەوە.
تای
"تۆ چیەكەیت لێرە و بەم كاتە!"
"سێركە دەزانم من-"
تای
"دەستەكانت زۆر ساردن با بڕۆین دەی لە رێگا قسە بكە."
ھەستیشم بە سەرما نەكردبوو لە ترسا.
بەڕێكەوتین.
"من زۆر بیرمكردی...وە قسەتم شكاند و ووتم با بچم...چونكە بیرمەكردی،یانی ویستم پەیوەندی بكەم و پاشنا تەنھا بیرم لەوە كردەوە ئێمە لە ھەمان شارین و بۆچی بەمجۆرە قسە بكەین و.."
تای
"تەواو تەواو تێگەیشتم."
ئەو ھێمنیەی....یااا با لێم توڕەبێ ئەمە وام لێ ئەكا ھەست بە تاوان بكەم.
تای
"من پێم ووتی ئەمە مەكە ترسایت راستە؟"
"تۆ چەندین جار بەمنت ووت كە وا نەكەم و كە كەوتمە مەوقیفەكە دوو ھێندە ترسانكتر بوو..."
تای
"من ترساندمی؟"
"كەمێك..تۆ چیت ئەكرد لە دەرەوە وابیرمكردەوە خەوتبێتی؟"
تای
"سێركە."
زەرفەكەی دەستی بڵند كرد.
تای
"من لە رێگا بووم بێمە لای تۆ! وە لەو فرۆشگایە ھەنێ خواردنم كڕی و كە خەریكی پارەدان بووم تۆم بینی بەرامبەر ئەوێ رۆشتی خۆشت جوان ناپێچی تا سەرمات نەبێ."
"واتە من بە خۆڕایی خۆم ماندووكرد؟"
تای
"بەڵێ بەڵێ."
"دووبارەی ناكەمەوە..بەراستی بەڵێن بێت."
تای
"پێویست بە بەڵێن ناكات دەزانم بوێریت نیە دووبارەی بكەیتەوە."
سوپاس بۆ خوا كە قسەیم شكاند....
ئەگەرنا تای دەھات و بیریشی لێ ناكەمەوە چی رووی ئەیا...
تا گەشتینە ماڵی تای بێدەنگ بووین و چووینە ژوورەوە رووناكیەكانی داگرساند.
لەسەر قەنەفەكە دانیشتم و تای چووە سەرەوە تا جلەكانی بگۆڕێ.
-
-
-
نووسەر/
تای
"ئاھ مایا...بیرمچوو ئەمە بپرسمەوە ئەمڕۆ چیبوو كە وا توڕە بوویت؟"
دوایەوەی گەڕایەوە خوارەوە و لە تەنیشت مایاوە دانیشت پرسی.
مایا
"جەوم مەگرە نامەوێت ئەمەم بیر كەوێتەوە."
تای
"ئێ.."
مایا
"نازانم كچێك ھەیە لەوێ ئوف تەنانەت ناویشی نازانم بەھەرحاڵ ئەمڕۆ زۆر بێزاری كردم."
تای
"جێسی؟"
مایا
"ھا دیارە ناوی ھەموو كچەكان ئەزانی."
تای
"نا مایا ئیتر ئەویان ئەزانم."
مایا
"بۆ ئەویان ئەزانی؟چ شتێكی تایبەت ھەیە دەبارەی ئەو تا ناوی بزانی."
تای
"یا مایا من لە كەیەوە لەوێ كار ئەكەم چۆن ناویان نەزانم...ئەو چۆن بێزاری كردی؟"
مایا
"ئەبێ زیاتر ئاگەداربین...دیارە تێبینی كردووە كە من و تۆ لێك نزیكین لەوانەیە وەك دەستە راستی بەرێوبەر چاودێریمان بكا."
تای
"زیاتر ئاگەدارەبین لەو كارە نەفرەیتیە،گرنگ نیە كاتی ترمان ھەیە ھم؟"
سەری بە مانای بەڵێ لەقاند.
تای چووە چێشتخانەكە تا بزانێ چی تر ھەیە بیھێنێ بیخۆن و سێری فلمێك یا ھەر شتێك بێت بیكەن.
چەند خولەكێك بوو و كە گەڕایەوە و ویستی لە مایا بپرسێ شەربەتی چ تامێكی ئەوێت بینی خەوتبوو.
تای
"دەمزانی ماندووە."
بەدەم خۆیەوە پێكەنی و شوشەكانی دەستی بردەوە چێشتخانەكە.
كە گەڕایەوە دوای كوژاندنەوەی تەلەفزیۆنەكە مایا'ی بردە ژوورەكەی.
ھەر كە ویستی رووناكیەكان بكووژێنێتەوە خۆیان كووژانەوە.
تای
"نا..ئێستا نا ئاخەر كاتی ئەمەیە."
بەڵێ كارەبای ماڵەكەی كە دایم كێشەی ھەیە ئەمڕۆ دووبارە تێكچوو.
تای
"بەم كاتە كێ یەت چاكی كاتەوە..."
سێری مایا'ی كرد.
چونكە گەرمكەرەوەكان لەگەڵ كارەبان ژوورەكە سارد دەبێ بۆیە دوو بەتانی تری برد و پێیدادا.
نەیزانی چی بكا و بەم كاتە ھیچكەس نەدەھاتە مێشكی كە بتوانێ پەیوەندی بكا و ئێستا بێت و بۆی چاك بكات.
بۆیە ناچاربوو كە رازیبێ ئەمشەو وا بڕوا
*
*
*
٣:٣٠ بەرەبەیان.
مایا
"تای..."
بۆ یەكەمجار ووتی و وەڵامێك نەبوو.
مایا
"تای.."
تای جوڵا و ھەڵسا.
تای
"مایا؟ چی بووە؟"
مایا
"ئەمە كابوسە یا چی؟"
ھەوڵی ئەیا ھەڵسێ بەس نەیەتوانی لەبەر ئەو ھەموو بەتانیەی لەسەری بوو.
مایا
"ئێرە بۆوا تاریكە.."
تای
"بۆستە."
رووناكی مۆبایلەكەی داگرساند.
مایا
"بەراستی ئەمە راستیە.."
تای
"یا مایا بۆستە،كارەباكە تێكچووە و بەم كاتە كەس نەبوو بێ چاكی كات.."
بەتانیەكانی لەسەر مایا لادا تا بتوانێ ھەڵسێتەوە.
تای
"تا سەرمات نەبێ چی بەتانی بوو ھێنام."
مایا
"ئۆھ..باش سوپاس..."
تای
"تەواو؟"
مایا سەری بە مانای بەڵێ لەقاند و پاڵكەوتەوە و تای'ش رووناكیەكەی كوژاندەوە.
-دوای ٣٠ سانیە-
مایا
"تای..."
تای
"ھم."
مایا
"زۆر تاریكە...یانی زۆر زۆر."
تای
"دەترسیت."
وەڵامی نەدایەوە.
تای زەردەخەنەیەكی كرد.
تای
"رووناكی مۆبایلەكەم دائەگرسێنم."
دەستی برد بۆ مۆبایلەكەی.
بەس خولەكێكی نەبرد و مۆبایلەكەی كووژایەوە.
تای
"ئاخەر كاتی ئەوەیە شەحن نەمێنێ..."
مایا
"ئاییی..."
تای
"مۆبایلەكەت لە خوارەوەیە راستە؟ ئەچم ئەیھێنم."
مایا
"مەكە لەسەر پەیژەكان ئەكەوی تاریكە ھیچ دیار نیە."
تای
"نا ھیچ نابێ."
مایا
"نا تای وا مەكە."
تای
"ئێ باشە ئەی چیبكەین؟ تەنانەت ناتوانم رووخساریشت ببینم."
مایا
"پەردەكە لادە؟ رووناكی شەقامەكان یەتە ژوورەوە."
تای كەمێك وەستاو و بڕیاری دا وا بكات.
ھەڵسا و پەردەكەی لادا و ژوورەكە كەمێك رووناك بوویەوە.
مایا
"ئۆھ دەتوانم بتبینم."
تای
"ئافەرین پەریە زیرەكەكەم."
بە زەردەخەنەوە ووتی.
تای
"ناترسی تەواو؟"
مایا
"نا."
سەری لەگەڵ وەڵامەكەی لەقاند.
تای
"ڕات چیە بێیە ئێرە تا سەرماش نەبێ؟"
باوەشی بۆی كردەوە.
مایا بێ وەڵامدان و دوودڵی چوو.
مایا
"شەوشاد."
تای
"شەوشاد."
پێش ئەوەی ماچی نێوچەوانی كا ووتی.
*
*
*
مایا/
كە بەیانی ھەڵساین نەمانزانی چۆن و چیمان كرد.
پێویستمان بە دوو دەستی تربوو بۆوەی پێڕاگەین.
كاتەكە زۆر زۆر درەنگ بوو و تای زۆر زۆر دواكەوتبوو.
زۆر زۆر بە خێرایی جلەكانی و گۆڕی و دوایەوی دڵنیام كردەوە لە باشیم رۆشت و منیش بەڕێكەوتم بۆ ماڵەوە...
تا ئێستاش بەدەم خۆمەوە پێدەكەنم كە خۆمانم بیر دەكەوێتەوە بەیانی چۆنبووین.
لە ماركێتێك شیرم كڕی چونكە نانی بەیانیم نەخواردووە...
دەبێ ئێستا جیمین خەبەری بووبێتەوە یان....
نابێ ئیتر وا بكەم نابێ.
عەلاگەكانم بە دەستەوە گرتبوو و دواجار ویستم بچمە ناو شوقەكە بەس جیمین لە بەرامبەرم پەیا بوو.
جیمین
"مایا!"
سێری كردم و منیش شڵەژام...
جیمین
"لەكوێ بوویت؟"
"من...من ئەوەبوو...ئەھا چووم تاوەكو شیر بكڕم نەمابوو لە بەفرگرەكە."
عەلاگەكەی دەستمم بەرز و كردەوە و ئەویش سێری كرد.
جیمین
"ئێ بۆ بەو بەیانیە رۆشتیت لە سەرەوە ھەبوو بھاتیایە بتبردایە."
''نازانم ئیتر ووتم لەوانەیە تۆش نەتبێ."
جیمین
"دەی ئەوجارە ڕۆی جارێكی كە وا مەكەوە."
"دەڕۆیە سەر كار؟"
جیمین
"ھم."
"باش ئاگەداری خۆتبە."
بە زەردەخەنەوە پێم ووت.
جیمین
"تۆ'ش ئاگەداربە."
بە ھەمان شێوە ووتی و پێش ئەوەی بچێتە دەرەوە ماچی روومەتمی كرد....
ئەو رۆشت و منیش لە شوێنی خۆم مام و پاشان چوومە سەرەوە.
عەلاگەكەم لەسەر مێزەكە فڕێدا و لەسەر كورسیەكە دانیشتم.
بە توندی دەستم ئەھێنا بە نێوچاوانم لە كاتێكا دەسم ئەلەرزی..
ھەر من بووم ووتم لەمە راھاتووم بەڵام نەفرەت نا.
دەمەوێت ئێستا بڕۆم و جیمین بوەستێنم و ھەموو شتێكی پێ بڵێم.
پێی بڵێم تەواو دەمەوێت بڕۆم.
دەمەوێت بچمە لای ئەوەی بەراستی ئاشقیم.
دەمەوێت بچمە لای و بێ بیركردنەوە لە ھیچی تر بژیم...
بەڵام ناتوانم..تەنھا ناتوانم ئەوە بكەم ئەستەمە زۆر..
چی بكەم؟ بە تای بڵێم بۆ ھاتنە ئێرە رێگەم بە كەسێكی كە دا جگە لە تۆ ماچم بكات؟؟
رێگەم بە كەسێكی كە دا لە باوەشم بگرێ و بە خۆشەویستەكەی بانگم بكات؟
جیمین چەنەھا خەیاڵی لە مێشكی دروستكردووە كە ھیوابەخشانە وابیردەكاتەوە دەبنە راستی بەڵام...
نا....
بێزاربووم زۆر بێزاربووم لەو نەفرەتیەی تیایام.
ھەڵسام و پەرداخێكم ھێنا تا شیرەكەی تێبكەم.
زیاتر لە سی سانیە وا مامەوە تا تێبینیمكرد وا شیرەكە دەرژێت...
وەستام و پەرداخەكەم توند گرت كە كەمێك توندتر بمگرتایە لەوانەبوو بشكێ.
بەس لەجیاتی ئەمە دام لە دیوارەكە....
تا بشكێ.
دەنگی شكانی ئەوناوەی گرتەوە و پارچەكانی شوشەكە بەشێكی لەسەر كاوەنتەرەكە و ئەوەی تری كەوتە سەر زەویەكە.
لەو ناوە دووركەتمەوە و لای دەرگای چێشتخانەكەوە لەسەر زەویەكە دانیشتم و قاچەكانم لەنێوان ھەردوو دەستم كۆكردەوە.
سەرم داخست....
*
*
*
دوایەوەی ئەوناوەم كۆكردەوە كاتەكە درەنگ بوو بۆیە زوو تەنھا جلەكانم گۆڕی و چوومە كافێیەكە.
بێوەی بچمە چێشتخانەكەش لە شوێنەكەم دانیشتم و بە بێدەنگی و بێ قسە كارەكەمەكرد.
تا ئەو كچە بە ناو..ناوی چی بوو؟
ئەھا جێسی :/
سێریم نەكرد تا ناومی ھێنا.
جێسی
"خاتوون مایا؟"
سێریم كرد.
"فەرموو كارێكت ھەبوو؟"
جێسی
"بۆچی درەنگ كەوتیت؟"
"بەرێوبەر قسەی نەكرد لەسەر دواكەوتنم."
جێسی
"ئەو نەیكرد من دەیكەم."
"كەوایە گرنگ نیە."
جێسی
"واتە قسەی من گرنگ نیە؟"
چاوم لێی سوڕاند و رووم كردەوە بەرامبەرم.
بەڵام كە نزیكتر كەوتەوە و دەستی ھێنا پێش تا قاوەكەی دەستیم بەسەردس برژێنێ دووركەوتمەوە.
بەڵام دەستم رزگاری نەبوو.
"بۆواكەیی."
ھەڵسامەوە.
جێسی
"ئۆو..ببورە بە ھەڵە بوو."
تای
"چی بە ھەڵە بوو ھا؟ خۆم بە چاوەكانی خۆم بینیم بە ئەنقەست واتكرد."
بە توڕەییەوە ووتی كە بێ وەستان ھاتە لای منەوە.
جێسی
"پەیوەندی بە تۆوە نیە."
"چۆن نیەتی خۆم بینیم كە بە ئەنقەست قاوەكەت رژاند."
"ت-"
تای
"ئازاری ھەیە؟"
سێرمی كرد.
"نا تەنھا-"
تای
"وەرە."
قۆڵەكەی ترمی گرت و منی بەدوای خۆیەوە بردە دەستشۆرەكە...
ئەو ئاگەدارە چیەكات؟
"تای..."
تای
"گرنگ نیە."
بێوەی سەری بەرزكاتەوە قۆڵی قەمیسەكەمی بەرز كردەوە.
"سێركە تەنھا كەمێكە و...ئای ھێواش."
تای
"كەمێكە بەڵام ئازاری زۆرە."
راست دەكات بۆیە ھیچی ترم نەووت.
كە لە دەستشۆرەكە چووینە دەرەوە تای بێ وەستان چووە لای جێسی.
منیش لە شوێنی خۆم وەستام.
تای
"بۆچی وا دەكەیت؟ چیت لە مایا دەوێت؟"
جێسی
"ھیچ شتێك."
تای
"گاڵتە دەكەیت؟"
جێسی
"بەڵێ بەڵێ گاڵتە دەكەم بەرێز تای، خاتوو مایا دوای چەند رۆژێ لە ھاتنی بە دوو سێركردن ھەڵیخەڵەتاندی وادەزانی كوێرم و نابینم؟ چەندین مانگە چەندین كارم لەجیاتی تۆ كردووە بۆوەی چەند خولەكێكیش بێت زووتر تەواوبیت و ماندوو نەبیت و ھيچ شتێك نەماوە نەیكەم .كەچی تا ئێستا جارێك بۆ سانیەیەك سێرت نەكردووم و ئێستا بە چەند رۆژێك قۆڵیت گرت و بردت تەنھا چونكە كەمێ قاوە رژا بەسەر قۆڵی."
ئەمە باسی چی دەكات؟
ھەر بەراستی چاوی لەمە بووە؟
نە بەرگەی قسەكانی و نە شێوەی ناگرم بۆیە چوومە دەرەوە.
-
-
-
-
-
1475 words 🧘♀️