دوو فریشتە❥
-
-
٢٨
-
-
نووسەر/
٦:٤٥ بەیانی
مایا كە چاوی كردنەوە و دوای خوراندنی چاوەكانی و بیركردنەوە بۆ چەند چركەیەك كۆتا ساتی دوێنێی بیركەوتەوە.
سێری كرد و لە ژوورەكەی بوو.
بێگومان دوێنێ دوایەوەی خەوی لێكەوتووە جیمین ھێناوێتی.
دوای چەند خولەكێك ھەڵسا و سێری كاتەكەی كرد،پەیوەندی بە تای'ەوە كرد.
تای
«ئای مایا...پەیوەندیم نەكرد ووتم تا خەبەرت نەبێتەوە و بخەوی بەڵام چاوەرێی پەیوەندیم ئەكردی لـە كۆتا سات كردت.»دەنگە دەنگ ئەھات لای تای چونكە خەریكی دانانی كەلوپەلەكانیان بوون بۆ ناو ئۆتۆمبێلەكە و دەنگی ھاوڕێكانی ئەھات،خۆشی بە دەنگێكی فول ئینێرجیەوە قسەیەكرد.
مایا
«بەیانی باش تای.»ھێشتا دەنگی تەواو نەبوو.
تای
«ئایی گیانەكەم،دەی دەی بخەوە خۆشمەوێی.»مایا
«منیش...ئاگەداری خۆتبە و سەرمات نەبێت.»تای
«بێگومان وا ئەكەم..-دەنگی كەسێ ھات كە بانگیەكرد- دەی دایەخەمم.»«بە ھیوای گەشتێكی خۆش.»
دوای ووتنی ئەمە دایانخست.
ھیچ نەبێ فریای ئەوە كەوت قسەی لەگەڵكات.
دوای كەمێك دانیشتن و سێركردنی دیوارەكەی بەرامبەری ھەڵسا و چوو تا جلەكانی بگۆڕێت.
بێگومان لە بیری بەچووە كە بە جیمینی ووت لەگەڵی دەچێتە كۆمپانیا.
پانتۆڵێكی قاوەیی كاڵ(رەنگی نسكافە یان بێجی یەك شتە)لەگەڵ قەمیسێكی فراوانی سپی كە بەشی پێشەوەی كورت و دواوەی كەمێك درێژتر بوو ، پێڵاوێكی پاژنە بەرزی رەنگی پانتۆڵەكەی لەگەڵ جانتایەكی بچووكی رەش ، بەشی خوارەوەی قژی لولێكی كراوە كرد و لە سەرەوە بەستی.
![](https://img.wattpad.com/cover/226916837-288-k555181.jpg)
YOU ARE READING
𝑇𝑤𝑜 𝑎𝑛𝑔𝑒𝑙𝑠..☽..
Random'تەنھا خۆشمویست.. 'ڕەتم كردەوە گوێ لە ئەقڵم بگرم.. 'بەرەو ئەوە چووم كە دڵم داوایەكرد.. 'بێ بیركردنەوە لە دوایی و ئەنجامی ئەوەی ئەیكەم.. Written by:hano_hobi7